شوشە سپی دارەکە، لە سەرەوە خڕە دارەکە، لە سەری قولە گۆچانەکە
شوشە سپی دارەکە واتە: کلکی تەشی کە دارێکی باریکی لولەیی سافە، لەسەرەوە خڕە دارەکە: مەبەستی لەو دارە بازنەییە بچووکەیە کە خراوەتە سەر کلکی تەشییەکە، قوڵە گۆچانیش مەبەستی قولاپی تەشییەکەیە کە مووی بزن یان خوری مەڕی پێدەڕێسرێ ، لە کوردەواردا کوڕێک کچێکی تەشیڕێسی خۆشبوێت دەڵێن: خۆزگە مووبام بە تەشیتەوە، بامبخواردبا بەخۆشیتەوە. وەڵام تەشی.[1]