شەمڵەموت و مەمڵەمووت، لە باسکانی هوتە هوت، لاوک و حەیرانی دەگووت
شەمڵەمووت و مەمڵەمووت، لە باسکانی هووتە هووت، دیلە و دیلانی دەگووت
شەپڵە هوت و مەپڵە هووت، لە خیزاڵی هوتە هوت، لاوژە و دیلانی دەگووت
هەموو دەم کەڕانەمەڕیان بزنەگەل بەرەو گوند دەگەڕێنەوە، مرۆڤ گوێی لە دەنگی زەنگوڵە دەبێت کە دەزرینگێتەوە و ئاوازێکی سەرنجڕاکێشی هەیە، شەپڵە هوت و مەپڵە هووت، مەبەست لەو زەنگوڵەیەیە کە شوانەکان دەیکەنە ملی ئەو مەڕ یان بزنە زۆر بزێوانەی کە زۆر دەگەڕێن و زووزوو لە شوان ون دەبن، هەر دەمەی لەسەر خیزاڵ و باسکێک دەنگی زەنگوڵەکەیان دێ و هووتە هووت دەکات، هەروەها شوان ئاگادار دەکاتەوە لە دورکەوتنەوەی. وەڵام زەنگوڵەی ملی مەڕیان بزن. [1]