کابرایەک لەنێو ڕەزی، دەیکوژیەوە وەک مەرەزی، ئەوەی بیخوا لە بەری دەلەرزی
سوێند خواردن بەشتە پیرۆزەکان کارێکی گرانە، هەموو کەس ناتوانێت سوێندی پێبخوا، کابرایەک لەنێو ڕەزی: مەبەستی لە شتێکی پیرۆزە، دەیکوژیەوە وەک مەرەزی: دەیکوژمەوە لە بەشە شیوەزاری موکریان واتە: سەربڕێن، مەرەز: ئاژەڵێکە لە توخمی بزن، ئەوەی بیخوا لە بەری دەلەرزی، مەبەستی لەو کەسەیە کە سوێند بە درۆ دەخوا، هەمیشە دەترسێ و دەلەرزێ. وەڵام سوێندخواردن. [1]