گڵۆڵە بایە، هەڵمدایە، قەت نەبڕایە
گڵۆڵە بایە مەبەست لە ڕێگایە، چۆن گڵۆڵەیەک بەن لە سەرە و خوارێک هەڵدەی، تاڵی بەنەکە درێژ دەبێتەوە تا دەگاتە خوارەوە، بەو شێوەیە ڕێگاش درێژ دەبێتەوە، جیاوازی ڕێگا لەگەڵ گڵۆڵە بەندا ئەوەیە کە ڕێگا قەت نابڕێ و کۆتایی نایە. وەڵام ڕێگا.[1]