لە مەزرایان ئی شینە، لە دوکانان ئیڕەشە، لە ماڵان ئی زەردە
لە ناوچە شاخاوییەکاندا، لەبەر ئەوەی ئاو و هەوا ساردە، چا زۆر دەخورێتەوە، لەگەڵ ئەوەدا لەش گەرم دادێنێ و هێمن کەرەوەیە، مەتەڵەکە مەبەستی ڕەنگی چا یە، لە مەزرایان شینە واتە: لەناو کێڵگەدا ڕەنگی گەڵایی چا کە سەوزە، لە پشدەر بەڕەنگی سەوزایی و گژوگیا دەوترێ (شین) کاتێک چا پێدەگات، ڕەنگی ڕەش دەبێت ، لە دووکانەکاندا بۆ فرۆشتن دادەنرێ ، کاتێک خەڵک دەیکڕێ ، لە ماڵەوە لێیدەنێ ، ڕەنگی دەگۆڕدرێ بە زەرد. وەڵام چا. [1]