لە مەڵامەتی بزورگی
دەڕوا لە شوێنی گورگی
سەری زلترە لە ورگی
مێروولە ئەو گیانەوەرۆچکەیەیە کە بە شێوەیەکی سرووشتی سەری لە سکی گەورەترە، دەڕوات لە شوێنی گورگی واتە: بە هەموو جێگەیەکدا دەڕوات، تەنانەت بە شوێنی گورگدا، مەڵامەتی بزورگی ئەم دەستەواژەیە زیاتر بۆ جوانکاری هاتووە. وەڵام مێروولە.[1]