لەگەڵ تۆمە وەستای حەوشێ، بۆم درووست کە جووتێ کەوشێ، نەدەرزی کاری لێبکا نە تەشوێ
لەگەڵ تۆمە وەستای حەوشێ ، مەبەست لەو کەسەیە کە ئاوزەنگ درووست دەکات، بۆم درووست کە جووتێ کەوشێ واتە: دوو ئاوزەنگم بۆ درووست بکە، نەدەرزی کاری لێبکات نەتەشوێ واتە: زۆر توندوتۆڵ بێ، بە ئاسانی نەشکی. وەڵام ئاوزەنگ.[1]