لوقمە قازی، لە هەورازی، دێتە گازی
مەبەست لە تەرزەی وەرزی بەهارە کە لەناکاو دادەکات، وەک لوقمەقازی شێوەی خڕە، لە هەورازی، واتە: لە ئاسمانەوە دێتەخوار و دادەبارێ، دێتە گازی: دەکەوێتە سەر زەویی، هەندێک جار زەوییە کشتووکاڵییەکان خراپ دەکات یان دەبێتە مایەی لافاو. وەڵام تەرزە. [1]