مەتەڵ مەڵێ مەتەڵم، بیری لێوەکە، گیانلەبەرێکە بێ دەست و لاقە، دەم و قەپۆزی وەک لوتە پاچە
هەندێک مەتەڵ هەیە، پێویستی بە مرۆڤی زیرەکە بیری لێبکاتەوە، مەبەستی مەتەڵەکە، ماسییە کە دەست و قاچی نییە، لەباتی ئەوە پەڕەکەی هەیە بۆ ڕۆشتن لە ئاوادا، و دەم و پلی چووێنراوە بە لووتە پاچ. وەڵام ماسی.[1]