هەلۆتی و مەلۆتی، سینگە سپی گالۆتی، هەموو زەویان دەکوتی
مەتەڵەکە مەبەستی لە ئاشە، هەلۆتی و مەلۆتی: دەستەواژەیەکە بۆ جوانکاری و مۆسیقای مەتەڵەکە بەکارهاتووە، سینگە سپی، مەبەستی بەرداشی ئاشە کە گەنم دەهاڕێ ، هەموو زەویان دەکوتی، واتە: گەنمی هەموو زەویەکان دەکاتە ئارد. وەڵام ئاش.[1]