هەڵدەپەڕێ لاقی نییە، دادەنیشێ قونی نییە، سەری سپییە مووی نییە
ئەم مەتەڵە مەبەستی لە تەزەیە، هەڵدەپەڕێ لاقی نییە واتە: ئەو کاتەی تەرزە دەباری و دەیدا لە زەوی بەرز دەبێتەوە کە دەکەوێتە سەر زەوی دەوەستێت و ناجووڵێ ، سەری سپییە مووی نییە، مەبەست لەڕەنگی تەرزەیە کە سپییە. وەڵام تەرزە.[1]