图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 522,052
图片 105,634
书籍 19,663
相关文件 98,520
Video 1,420
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
چەند ڕامان و سەرنجێک لە خوێندنەوەی ڕۆمانی پیاوەکان بە خەونیش نەگەڕانەوە
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

چەند ڕامان و سەرنجێک لە خوێندنەوەی ڕۆمانی پیاوەکان بە خەونیش نەگەڕانەوە

چەند ڕامان و سەرنجێک لە خوێندنەوەی ڕۆمانی پیاوەکان بە خەونیش نەگەڕانەوە
چەند ڕامان و سەرنجێک لە خوێندنەوەی ڕۆمانی پیاوەکان بە خەونیش نەگەڕانەوە
نووسینی: عەبدولغەنی کاکۆ-ئەڵمانیا

ڕۆمانی (پیاوەکان بە خەونیش نەگەڕانەوە) ڕۆمانێکە لە نووسینی مەحمود نەجمەدین، کە لە دوای ئەزموونێکی چەندین ساڵەی ئەو نووسەرە لاوە لەبواری چیڕۆکنووسیندا هاتۆتە بەرهەم. ڕۆمانەکە بەهۆی ئەو بابەتەی بووەتە تەوەری سەرەکی ناوەرۆکەکەی و شێوازی گێڕانەوەو زمانی داڕشتنی بە شایانی ئەوەی دەزانم هەڵوەستەی لەسەر بکرێت و بە وردی بخوێندرێتەوە.
ئەوەی چیڕۆکەکانی ئەو نووسەرە بخوێنێتەوە هەست دەکات تێکستەکانی زۆر پڕن لە ڕووداو، بە چەشنێک خوێنەر لە کاتی خوێندنەوەیاندا هەست دەکات کە ڕووداوەکان زۆر پەلوپۆ دەکێشن زۆر بابەتی نەگوتراوی دیکە دەورووژێنن وەک بڵێی گێڕانەوەیان پانتاییەکی زیاتریان پێویست بێت لەوەی لە چوارچێوەی کورتەچیرۆکێکدا ئۆقرە بگرن، لەپاڵ ئەمەدا کە خەیاڵ و فەنتازیاش ئاوێتەی بنیاتی چیڕۆکەکانی دەبن هێندەی دیکە چڕییان پێ دەبەخشن. لە خوێندنەوەی هەردوو کۆمەڵە چیڕۆکی (هاوشێوەکانی سەلیم جەودەت و پاسەکەی گووروون)دا ئەو ڕاستییەمان بۆ دەردەکەوێت کە هەریەکە لەو چیڕۆکانە ئەگەر بگوازرێنەوە بۆناو فەزای ڕۆمان ئەوا کارەکتەرەکان بوارێکی فراوانتریان بۆ دەڕەخسێ کە زۆر سەراوو دەراوی دیکەی نەگوتراوی ژیانیان بخەنە ڕوو. دیارە نووسەر خۆیشی درکی بەم ڕاستییە کردووە بۆیە لە ڕۆمانی (پیاوەکان بە خەونیش نەگەڕانەوە) ئەو ئەزموونەی پیادە کردووە بۆئەوەی کارێکی ئەدەبی بێنێتە ئاراوە کە شایستەی هەڵوەستە لەسەر کردن بێت.
نووسەر لەم ڕۆمانەدا تیشک دەخاتە سەر کارەساتی تراژیدیایی جەنگ و ماڵوێرانبوونی مرۆڤی کورد. من زۆر جار تێبینیی ئەوەم کردووە کە کاتێک جەنگ کراوەتە مژاری زۆر چیڕۆک و ڕۆمانی کوردی زیاتر کاری لەسەر ڕەهەندە مێژووییەکەی ئەو ڕووداوانە کردووە کە مرۆڤی کورد پیایاندا گوزەری کردووە، بەو مانایەی جەنگ وەک حاڵەتێکی ناهاوسەنگ بوون لەیەکێک لە وێستگەکانی مێژوی ژیانی ئەو کۆمەڵگایە خۆی بەرجەستە کردووە، نەک بەو دیوەی کە ئەو ناهاوسەنگییە بووبێتە بەشێک لە پێکهاتەی کەسایەتی مرۆڤەکان، یان ئاوێتەی بەشێک لە ڕەفتارو خەسڵەتە سایکۆلۆژییەکانیان بووبێ. لەلایەکی دیکەوە هەست بەوە دەکرێت جەنگ لەنێو زۆرێک لەو کارە ئەدەبییانەدا تەنیا ئاماژەیەکە بۆ ڕەنگی واقیعێکی مێژوویی کە بە ناچاری دەبێ باسی لێوە بکرێت. ئەوە جگە لەوەی جاری واش هەبووە تەنیا بەمەبەستی بانگەشەی ئایدیۆلۆژی و سیاسی ئاماژەیان پێ دراون کە ئەوانە بە ئاسانی ناچنە نێو قاڵبی کاری ئەدەبییەوە. هەڵبەتە لەپاڵ ئەوانەشدا کاری جوان و شایستە هەن کە جێگەی تێڕامان و هەڵوەستە لەسەر کردنن. یەکێک لەو کارانە ڕۆمانی (پیاوەکان بە خەونیش نەگەڕانەوە)یە، کە جەنگ و دەرهاویشتەکانی کراونەتە مژاری سەرەکی. نووسەر نەهاتووە تەنیا ڕووداوگەلێکی مێژوویی تۆمار بکات، بەڵکو لە حاڵەتی بەقوربانیبوونی مرۆڤە ستەمدیدەکان دەدوێت. ئەو مرۆڤانەی کە لەدوای بێدەنگبوونی دەنگی تۆپ وتفەنگەکان و لەوکاتەی دووکەڵی بۆردومانەکان بەرۆکی ئاسمان بەردەدەن و چیتر دەنگی هاڕەی فڕۆکەو گرمەی تانکەکان نابیسترێن، ئیتر قۆناغی تلانەوەی مرۆڤ بە دەستی کۆستەکانیانەوە دەست پێدەکات..ئەو ڕۆمانە باس لە کۆست و برینە قووڵەکانی جەنگ دەکات، لەو کاتەی مرۆڤەکان دەئاڵێنە جەنگێکی ڕۆحی لەگەڵ ئاسەوارە نەگریسەکانی جەنگ.
ئەوەی لەم ڕۆمانەدا جێگەی سەرنجە نووسەر تراژیدیای ئەو ژنانە دێنێتە بەر دیدی خوێنەر کە لەدوای هەموو جەنگێکدا تاڵاوی دەربەدەری و پەرتەوازەبوون و لانەوازەیی دەچێژن. ڕۆمانی کوردی بەقەدەر گەورەیی ئەو حاڵەتە سەختەی ژنانی قوربانی هێشتا وەکو پێویست ئاوڕی لەم لایەنە نەداوەتەوە. لەم ڕۆمانەدا ژنانی ستەمدیدەو قوربانی تەنیا وەکو فیگوری ناو ڕووداوەکان و هەر تەنیا لە چرکەساتێکی مێژووییدا نەخراونەتە ڕوو، بەڵکو بە ناخی ئەو مرۆڤانەدا شۆڕبووەتەوە، لەوێ چەمکی لێکدابڕانی لەنێو ڕەهەندێکی ڕۆحی و سایکۆلۆژییەوە هێناوەتە بەرباس. ئەو زەبرەی کیمیاباران و ئەنفال و وێرانکردن لە جەستەی کۆمەڵگەی کوردی وەشاندووە، کۆمەڵگەی کردووە بە هەزاران پارچە، هەر پارچەیەکی چیڕۆکێکە، نووسەر هاتووە ڕێک وێنەی ئەو پەرتەوازەییەی گرتووە، بۆیە سەیر نیە ئەگەر سەرەتا وا هەست بکەیت کە سەرگوزشتەی هەر مرۆڤێکی ناو ڕۆمانەکە چیڕۆکێکی سەربەخۆیەو دەکرێ لە دەرەوەی ڕۆمانەکەشدا بوونی خۆیان بسەلمێنن، بەڵام لەخوێندنەوەی سەرجەمی ڕۆمانەکەدا دەبینین ئەو سەرگوزشتانە هەموویان دەڕژێنە ناو ڕەوگەی چیڕۆکێکی پڕ لە تراژیدیایی هێلی سەرەکی ڕۆمانەکە. نووسەر بە تەکنیکێکی تایبەتی هاتووە ئەو سەرگوزشتانەی ئاڕاستە کردووە. بەڵام دەبێ ئەوەش بگوترێ کە هەندێک لەو سەرگوزشتانە لەکاتی خوێندنەوەیاندا هەست بەجۆرێک لە ناڕۆشنی و ئاڵۆزبوونیان دەکرێت، بەجۆرێک خوێنەر ئەگەر زۆر وریا نەبێت ڕەنگە نەتوانێ بە ئاسانی لەنێو داڕشتنی پڕ لە فەنتازیا و خەیاڵی تێکستەکەدا ڕێگا دەر بکات.
لەکاتێکدا ئەگەر لە ئەزموونی کورتەچیڕۆکەکانی نووسەر ورد ببینەوە جیاوازییەکی تەواو لەم ڕووەوە بەدی دەکەین، لەوێ چیرۆکەکان ڕۆشنن، خوێنەر زۆر ماندوو ناکەن، لێرە ڕووداوەکان بەشێوەیەکی دیکە خۆ دەخەنە ڕوو کە وەک بڵێی دەبێ خوێنەر ئامادەیی تەواوی تێدابێت تا پێ بەپێ لەگەڵ ڕووداوەکاندا بڕوات و لە تێگەیشتنیاندا تووشی لێ دابڕان و پەرش و بڵاوی نەبێ.
نووسەر لەم ڕۆمانەدا زۆر بە وردی بەناو سایکۆلۆژیای ژندا شۆڕ بۆتەوە. ژن لەوێدا نەک هەر قوربانیی دەستی کەلتوورێکی کۆنەپارێزیی پیاوسالارییە، بەڵکوو قوربانیی زۆر گەورەی ئەو ڕووداوە پڕ لە کارەساتانەشە کە وەک دەرهاویشتەیەکی دزێو لەدوای هەموو جەنگ و پشێوییەکاندا وەک برینی سەخت لەسەر جەستەی کۆمەڵگادا دەمێننەوە، بە جۆرێک هەناوی دەخۆن و دەیخەنە بەردەم ئەگەری پارچەپارچەبوونێکی وا کە بە زەحمەت بتوانێ خۆی بۆ کۆبکرێتەوە، تراژیدیای ژن لە کۆمەڵگایەکی ژێر دەستی هزری کۆنەپارێزی لە ڕۆژگاری جەنگ و دوای کۆتاییهاتنی زۆر قورستر دەبێتەوە. نووسەر لە میانی کەسایەتی (شکۆفە یان مەهتاب) دا ئازارە قورسەکانی ژنە قوربانییەکانی دوای جەنگمان بۆ کورت دەکاتەوە. ژن لەوێدا مرۆڤە، بەڵام مرۆڤێک هەمیشە ئازارەکانی فەرامۆش کراون، نووسەر لەمیانی شۆڕبوونەوەی بە ناو قووڵاییەکانی ژیانی ئەو کارەکتەرە وێنەیەکی تراژیدیایی نەک هەر ژن بەڵکو تەواوی مرۆڤە قوربانییەکانمان دێنێتە بەرچاو کە چۆن دەبن بە نێچیری دابڕان و توانەوەیان لە نێو چاوەڕوانییەکی بێ کۆتایی. جێگەی ئاماژە پێکردنە کە ژیانی ئاوارەیی و ئێش و ئازارەکانی دەربەدەری هێندە بە چەشنێکی واقیعی خراونەتە ڕوو کە مرۆڤ وا هەست دەکات نووسەر خۆی تاڵاوی ئەو دەربەدەریانەی چەشتبێ، چونکە کە مرۆڤ بە ناچاری لە زێدی خۆیدا دەترازێ، هێندە تاڵاوی تامەزرۆیی بۆ گەڕانەوە بۆ شوێنی منداڵی خۆی دەچێژێ ئەستەمە کەسێک بتوانێ ئەو ئازارانە بەرجەستە بکات، بەبێ ئەوەی لەناو ئەو ئەزموونە تاڵەدا ژیابێت.
دابڕان و دەربەدەری لەم ڕۆمانەدا هەر تەنیا لە چوارچێوەی ڕووداوێکی نەخواستراو نەخراونەتە ڕوو کە وەک دەرئەنجامێکی نەرێنی هەموو جەنگەکان ئەو دەرهاویشتانە بەدوای خۆیاندا بێنن، بەڵکو پەلی کێشاوە بۆ ڕەهەندێکی قووڵتر، ڕەهەندی نامۆبوونی مرۆڤ. نامۆبوون وەک تراژیدیایەک لە میانی پارچەپارچەبوونی ڕۆحی کارەکەکتەرەکانەوە بەرجەستە کراوە. ژنەکان کە زێدی خۆیان بەجێدەهێڵن ئاوارەو سەرگەردانی شوێنەکانی تر دەبن، هەر گیرۆدەی نامۆبوونێکی جوگرافی نابن، هەر تەنیا شوێن نابێتە کێشە بۆ بەردەوامیدان بە ژیانیان بەڵکو ئەوان لەناو خودی ڕۆحی خۆیشیاندا ئاوارە و دەربەدەر دەبن، ئا لیرەوەیە نامۆبوون وەک تراژیدیایەکی مرۆیی خۆی بەرجەستە دەکات. کاتێک ئەوانە دەکەونە ناو پانتاییەکی بێسنووری نامۆیی، دەبنە بوونەوەری سەرگەردان لەناو دونیای خەون و ئومێد و ڕۆژگاری نامۆبوونیی خۆیان لەنێو حەسرەت و تامەزرۆییدا دەگوزەرێنن.
ڕەشبوونەوەی سنوورە جوگرافییەکان لە بۆتەی ئاوارەبوون و گیرسانەوەیان لەشوێنێکی دیکە یەکێکە لەو خاڵانەی شوێنی ئاماژەپێدانە. ئەم ڕەشبوونەوەیە لەسەر دوو ئاراستە کاری لەسەر کراوە یەکێکیان ئەوەیە مرۆڤ مەرج نییە هەر تەنیا لەنێو ژینگەیەکی ئاشنا بە زمانی دایک و نەتەوەی خۆیدا بژیت تا گیرۆدەی نامۆیی نەبێت، بەڵکو بۆی هەیە لەنێو ژینگەکەی خۆیشت گیرۆدەی نامۆییەکی قووڵ ببیت، کارەساتی ژنەکانی ناو ئەو ڕۆمانە هەر تەنیا شوێن نییە، بەڵکو تلانەوەیانە لەناو نامۆییەکی قووڵ. هەر لەپاڵ ڕەشکردنەوەی ئەو سنوورانەدا نووسەر ئاوێتەبوون و تێکەڵاوبوونێک دروست دەکاتەوە لەنێوان ئەو خەسڵەتانەی مێژوو بە کەلتووری کۆمەڵگەو نەتەوەیەکی دەبەخشێ، ئەو خەسڵەتە جیاوازانەی کە دوورکەوتنەوەو لێکدابڕانی زۆرەملێ ڕۆڵی خۆی تێدا بینیوە کە نەتەوەیەک بخاتە بەردەم ئەگەرو مەترسی توانەوەو ونبوونی لەنێو کۆمەڵگاو کەلتوورێکی دیکە. ئەم خاڵە زۆر جێگەی سەرنجە. بەڕاستی شتێکی گرنگە کە ئەدەبی کوردی لەڕێگەی ژانرێکی وەک ڕۆمان کار لەسەر ئەمە بکات، جێگەی داخە کە تا ئێستا وەک پیویست کاری لەسەر نەکراوە.
ئەو تەکنیکەی نووسەر لەم ڕۆمانەدا پیادەی کردووە تەکنیکی گێڕانەوەیەکە بەشێوازی فرەدەنگی، ڕاستە هەریەک لە کارەکتەرەکان خاوەنی چیڕۆک و بەسەرهاتێکن، ڕاستە هەندێ کارەکتەر لەناکاو لەشوێنێکدا دێنە ناو ڕووداوەکانەوە کە پێشتر نەناسێنراون بەڵام دواتر هەست دەکەین دەبن بە فیگورێک لە بونیاتی ڕووداوەکان و لەگەڵ بەردەوامی ڕایەڵەی گێڕانەوەکەش ژمارەی کارەکتەرەکان زیاد دەبن، بەڵام هەر هەمووی هاوبەشن لە هەڵچنینی کۆی گشتی بونیاتی ڕۆمانەکە، ئەم شێوازی فرە دەنگییە لە شێوازی گێڕانەوەدا هەرچەندە لە ڕوواڵەتدا جۆرە ئاڵۆزییەکی بە ڕۆمانەکە بەخشتوە، بەڵام لەهەمان کاتیشدا جۆرە باڵادەستییەکی هونەری جوانی بە دەقەکە بەخشیوە کە لەدوای خوێندنەوەی ڕۆمانەکە هەست دەکەیت ئەو پەرش و بڵاوییانە هەمووی یەکدەگرنەوە ودەبنەوە بە چیڕۆکێکی سفت دەربارەی کارەساتی دەربەدەری و سەرگەردانی.
ئەوەی لەم ڕۆمانە و پێشتریش لە کورتەچیڕۆکەکانی مەحمود نەجمەدین بەدی دەکرێت بریتییە لە دەسەڵاتی نووسەر بەسەر ئەو زمانەی پێی دەنووسێ، لەخوێندنەوەی ڕۆمانەکەدا تەواو هەست بە جوانی و سادەیی زمانی دەربڕین دەکرێت، هەرچەندە جار جارە لێرەو لەوێ وشەیەکی تەتەڵە نەکراوی ژیانی ڕۆژانە خۆی دەپەڕێنێتە ناو داڕشتنەکانی، بەڵام ئەو وشانە زیاتر لەناو دیالۆگی کارەکتەرەکاندا بەدی دەکرێن، هیوادارم ئەو وشانە کەمتر خۆ بئاڵێننە ناو زمانی چیڕۆکخوان. خاڵێکی دیکەی جوان لەم ڕۆمانەدا ناونیشانە سەرنجڕاکێشەکەیەتی کە ئەو ناوونیشانە خۆی لە خۆیدا خەیاڵی مرۆڤ بۆ لای چیڕۆکی تراژیدیایی ونبوون و لێکدابڕان و تەنیایی دەبات، چەند گرنگە ناوونیشان بتوانێ ناوەرۆکی ڕۆمانێک کورت بکاتەوە. بەداخەوە زۆر جار ناوونیشانی کتێب و ڕۆمانەکان خوێنەر دەستخەڕۆ دەکەن و پێشبینییەکی وەها لای خوێنەر دروست دەکەن کە لەکاتی خوێندنەوەیاندا بۆی دەردەکەوێت ناوەرۆکەکەی چەند دوور و دابڕاوە لە ناوونیشانەکەی. بەڵام خۆزگە لە جیاتی وشەی (بە خەونیش) بنووسرابووایە (هەرگیز)، واتە بکرابووایە بە (پیاوەکان هەرگیز نەگەڕانەوە) چونکە هیچ شتێ ناتوانێ ڕێگە لە خەون بگرێت، تەنانەت دەکرێت هەندێ جار خەون و خەیاڵ و تامەزرۆییش بە جۆرێک لە جۆرەکان خەون بن بە چاوی کراوەوە. کێ هەیە ئەوکاتەی ئازیزێکی لە دەست داوە جارێکی دیکە نەهاتبێتەوە خەونی، هەرچەندە ئەو دەربڕینە زۆر جاران لە شێوەی ئیدیۆم بە مەبەستی جەختکردنەوە لەسەر هەرگیز دووبارەنەبوونەوەی شتێکی لەدەستچوو بەکاردەهێنرێت کە نووسەریش هەر بەو مەبەستە بەکاریهێناوە، بەڵام مادام خودی ناوەرۆکی ڕۆمانەکە کار لەسەر خەون و خەیاڵ و بیرەوەری دەکات، بەبۆچوونی من جوانتر بوو بنووسرێت (پیاوەکان هەرگیز نەگەڕانەوە).
لەکۆتاییدا دەمەوێ ئەوە بڵێم کاتێک نووسەرێک کارەسات و تراژیدیا مێژووییەکانی نیشتیمانەکەی دەکاتە بابەتی تێکستێکی ئەدەبی ئەوە خۆی لەخۆیدا هەستکردنە بە بەرپرسیارێتییەکی گەورە. چونکە تەنیا ئەدەب دەتوانێ وردەکاریی پەژارە قووڵەکانی مرۆڤ بنووسێتەوە، کاتێک مرۆڤەکان بەبێ ویستی خۆیان دەبنە قوربانیی دەستی کارەساتەکانی جەنگ، تەنیا مەگەر ئەدەب بتوانێ بچێتە توێی توێی ناخی بریندارو تێکشکاویان، ئەم ڕۆمانە بەقووڵایی ناخی ئەو قوربانییانەدا شۆڕ دەبێتەوە تا لە نزیکەوە بە ئازارە سەختەکانی لێکدابڕان و تەنیایی و چاوەڕوانی کۆتایی نەهاتوویان ئاشنامان بکات.[1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览224
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | بنکەی ڕوناکبیری گەلاوێژ
挂钩项目: 1
小组: 文章
Publication Type: Born-digital
文件类型: 原文
普罗旺斯: Germany
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 99%
99%
添加( زریان عەلی 07-08-2022
本文已被审查并发布( ڕاپەر عوسمان عوزێری )on07-08-2022
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览224
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 522,052
图片 105,634
书籍 19,663
相关文件 98,520
Video 1,420
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
Folders
的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 的地方 - 广场 - 城市 的地方 - 城市 - 埃尔比勒 的地方 - 方言 - 库尔德 - Sorani 图像和说明 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 传记 - 性别 - 男 传记 - 国 - 库尔德人 传记 - - 南库尔德斯坦 传记 - 人键 - 政治活动家 传记 - 党 - 库尔德斯坦爱国联盟

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!