ڕوونکردنەوەیەک لە وتەبێژی نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/ زانیارییەوە، لەوەڵامی لێدوانەکانی ئەمڕۆی #بافڵ جەلال تاڵەبانی#دا بۆ ڕاگەیاندەکان:
بافڵ تاڵەبانی هەندێک لێدوانی نابەرپرسانەی بۆ کەناڵەکانی ڕاگەیاندن داوە، سەرباری ئەوەی کە باری دەروونی و شێوازی هەڵسوکەوت و قسەکردنی دەریدەخات کە لە دۆخێکی دەروونی شەڵەژاودایە، بەڵام ئەو لێدوان و قسانەی ئەو بەڕوونی ئەوەمان پێدەڵێت کە دۆخی یەکێتی لەسایەی بەڕێزیاندا چەند شێواوە.
لێرەدا دەمانەوێت چەند ڕاستییەک وەبیر ئەو و هەڤاڵانمان لە دەزگای زانیاری و ئەنجومەنی ئاسایش بێنینەوە:
1- بافڵ تاڵەبانی تەشهیری بە سەرۆکی دەزگای زانیاری و ڕاوێژکارێکی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی کوردستان کردووە کە پلەی سەربازی لیوایە. ئێمە باری دەروونی نالەباری بافڵ تاڵەبانی ڕەچاو دەکەین، بەڵام ئەگەر بەفەرمی پۆزش نەهێنێتەوە، ڕەنگە بەپێی یاسا بەرکارەکان لەگەڵ ئەو دۆخەدا بجوڵێینەوە و داوای یاسایی لەسەر تۆمار دەکەین.
2- مامۆستا ئەژی ئەمین کە بافڵ تاڵەبانی باش دەیناسێت و وەکو خۆی دەڵێت باشترین سەرۆکی دەزگای زانیارییە و ئەگەرچی ئەوان بەوە زۆر قەڵسن، بەڵام لە پۆستەکەی خۆیدایە هەر بەردەوامە.
3- لە وتەکانییەوە ئەوە دەردەکەوێت، هەڤاڵان و بەرپرسانی یەکێتی بە پۆستاڵ لێدەخوڕن، کە بەبڕوای ئێمە تەواوی کادیرانی حزبەکەی مام ئەم سوکایەتیە قبووڵ ناکەن و پێویستە لە سەر ئەوە ڕووبەڕووی سزا و لێپرسینەوە بکەنەوە. [1]