لەتە ناڵێ
خستمە چاڵی
هەتا ساڵێ
مەبەستی مەتەڵەکە جوانووە کە بەچکەی ماییەن (مایین مێیەی ئەسپە) لەتە ناڵێ، خستمە چاڵی، مەبەست لە پڕۆسەی سک و زا کردنی ماییەن، کاتێک لەگەڵ ئەسپدا جووت دەبێت، هەتا ساڵێ واتە: مایین بە نزیکەی ساڵێک جووانوو بە سک هەڵدەگرێ، پاشان دەزێ و جوانووەکە لەدایکدەبێت. وەڵام (جوانوو). [1]