کلیلی مەکە کلیلدارە
لە هەموو شارێ خەبەردارە
کلیلی مەکە کلیلدارە واتە: شتێک کە داخراو بێت، پێویست بە داخستن ناکات، مەبەست لە مانگی ڕەمەزان و ڕۆژوو گرتنە کە ئەو ڕۆژانە دەرگای موبەق دادەخرێ و هیچ چێشتێک بۆ خواردن لێنانرێ، لە هەموو شارێ خەبەردارە واتە: لە هەموو ئەو شارانەی کە ڕۆژووی تێدا دەگیرێت، خەڵکی ئاگاداری ڕۆژوو گرتنە. وەڵام (ڕۆژوو گرتنی مانگی ڕەمەزان) . [1]