چل ناڵ، چل بزمار
چل چلۆکەی چل هەزار
مەبەستی مەتەڵەکە (کرمەک) ە (کرمەک: خشڵێکی دەنک دەنکی درێژکۆلەو گرێدارە، لە زێڕ سازدەکرێ، کاتێک بەقەیتانی ئاوریشمەوە دەکرێت و دەنکۆڵەکانی بەڕیز شێوەی کرم دەنوێنێ، لە هەردوو جەمسەرەوە قولاپی هەیە، لەژێر چەنەوە دەلکێ بە تاسکڵاوی کوردییەوە، فەرهەنگی وشەنامە) چل ناڵ، چل بزمار واتە: دەنکۆڵەکانی کرمەک کە بەدوای یەکدا ڕیزبوون، چل چلۆکەی چل هەزار واتە: وەکوو کرمی هەزارپێ وایە. وەڵام (کرمەک) . [1]