نەناڵە و نەبزمار
پێچ پێچۆکەی چل هەزار
مەبەستی مەتەڵەکە پڵاوپاڵێوە (پڵاوپاڵیو: ئامێرێکی کەلەپووری کوردییە، لە شووڵی باریکی دار دووست دەکرێ، نانی تیریی لەسەر تەڕدەکرێ) نەناڵە و نەبزمار ئەم نیوەدێڕە بۆ سەروای شیعریی و سەرلێتێکدانی گوێگر هاتووە، پێچ پێچۆکەی چل هەزار واتە: پڵاوپاڵیو بە شووڵ بە شێوەی بازنەیی پێچ پێچ دەچنرێت. وەڵام (پڵاوپاڵێو) . [1]