图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 519,200
图片 104,983
书籍 19,436
相关文件 97,730
Video 1,402
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
یەکگرتنەوەی حیزبی دێموکرات، دەستپێکی قۆناغێکی نوێ لە تێکۆشان و خەبات
小组: 库尔德文件 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook1
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

یەکگرتنەوەی حیزبی دێموکرات، دەستپێکی قۆناغێکی نوێ لە تێکۆشان و خەبات

یەکگرتنەوەی حیزبی دێموکرات، دەستپێکی قۆناغێکی نوێ لە تێکۆشان و خەبات
بەیاننامەی هاوبەش
یەکگرتنەوەی حیزبی دێموکرات، دەستپێکی قۆناغێکی نوێ لە تێکۆشان و خەبات
خەڵکی ئازادیخوازی کوردستان!
حیزب و ڕێکخراو و کەسایەتییە دۆستەکان!
تێکۆشەران، ئەندامان و سەرجەم دڵسۆزانی حیزبی دێموکرات!
بە خۆشحاڵی و شانازییەوە ڕادەگەیەنین کە سەرئەنجام وتووێژەکانی نێوان ڕێبەریی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و حیزبی دێموکراتی کوردستان، گەیشتە ئاکامی دڵخواز و، یەکگرتنەوەی حیزبی دێموکراتی لێ کەوتەوە.
کاتێک لە سەرماوەزی 1385ی هەتاوی (دێسەمبری 2006)، حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە درێژەی ناکۆکییە نێوخۆییەکانیدا، تووشی لێکدابڕان و جیابوونەوە بوو، ئەم ڕووداوە شەپۆلێکی گەورە لە نیگەرانی و بەداخبوونی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان، ڕێکخراو و کەسایەتییەکانی دۆست و دڵسۆزی ئەم حیزبەی بە دوای خۆیدا هێنا.
ئەگەرچی ڕۆڵەکانی دێموکرات لە ماوەی زیاتر لە 15 ساڵی ڕابردوودا بەسەر دوو حیزبی جیادا دابەش ببوون، بەڵام خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، هیچ کات ددانی خێریان بەم لێک جیابوونەوەیەدا نەنا و بە ڕەسمییان نەناسی. هیچ کات لە ڕەخنەلێگرتن و سەرکۆنەی ڕۆڵە دێموکراتەکانی خۆیان سڵیان نەکردەوە. هیچ کاتیش لە گوشارهێنان بۆ سەر ڕێبەران و تێکۆشەرانی هەر دوو لای دێموکرات و وەبیرهێنانەوەی پێویستیی یەکگرتنەوە، ماندوو و ناهومێد نەبوون. ئەوان لەنێو زەبروزەنگ و هەڕەشەی دامودەزگا سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێراندا، لە هەر بۆنە و دەرفەتێک بۆ دەربڕینی داوای یەکگرتن و پەیامی یەکگرتنەوەخوازیی خۆیان سوودیان وەرگرت و سەلماندیان کە حیزبی دێموکرات، ئەمانەت و سەرمایەی خەباتی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە لەلای ڕێبەران و تیکۆشەرانی ئەو حیزبە و، قبووڵ ناکەن ئەم ئەمانەت و سەرمایە، لەمە زیاتر بە دووپارچەیی و لێکدابڕاوی بمێنێتەوە. دیارە حیزبەکانی دۆستی لەمێژینەی حیزبی دێموکرات لە ئێران و بەشە جیاوازەکانی کوردستان و زۆر لە کەسایەتییە خەباتکار و ئازادیخوازەکانیش، بەردەوام هاندەری دانوستان، ڕێککەوتن و یەکگرتنەوەی ئەو دوو لایەنەی دێموکرات بوون. بە خۆشییەوە لەنێو ڕێبەری، تێکۆشەران و ئەندامانی هەر دوو لای دێموکراتیشدا، یەکگرتنەوەی دێموکراتەکان، نەک تەنیا وەک ئەگەرێک، بەڵکوو وەک ئامانجێکیش، هیچ کات وەلا نەنرا و، ئاواتی یەکگرتنەوە و بیری یەکگرتنەوەخوازی بە تێپەڕینی ساڵەکان، نەک هەر کەمڕەنگ نەبۆوە، بەڵکوو ساڵ بە ساڵ پتر گەشایەوە.
ئەمڕۆ حیزبی دێموکرات بە وەدەست هێنانەوەی یەکگرتوویی خۆی، قۆناغێکی ناخۆش لە مێژووی خۆی کۆتایی پێ دێنێت. لە ماوەی ساڵانی لێکدابڕاندا، هەردوو حیزب لە زۆربەی مەیدانەکانی تێکۆشاندا دیار و چالاک بوون. پاش ساڵانێک دووری و لێکدابڕانی نەخوازراوی خەڵک و پێشمەرگە، جارێکی دیکە خەڵکی ڕۆژهەڵات شایەتی حزووری پێشمەرگەی دێموکرات و فیداکاریی ڕۆڵەکانیان لە بەرەنگاربوونەوەی هێزە سەرکوتکەرەکاندا بوون. پشتگیریی چالاکانی مەدەنیی نێوخۆ و پشتیوانی لە خەڵکی وەزاڵەهاتوو لە بێمافی و ستەم و سەرکوتی کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە گوتار و سیاسەت و تێکۆشانی ئەو قۆناغەی دێموکراتەکاندا گرنگییەکی تایبەتیی پێدرا. لە گۆڕەپانی دیپلۆماسی و پێوەندییە نێودەوڵەتییەکاندا، لە مەیدانی پێوەندییە کوردستانی و ئێرانییەکاندا، هەردوو حیزب هەوڵیان دا بە نۆرەی خۆیان نوێنەرایەتیی ویست و چاوەڕوانییەکانی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بکەن. لە بواری ڕاگەیاندن، پەروەردە، ڕێکخراوە سینفییەکان، بایەخدان بە ژنان و لاوان لە ڕیزەکانی حیزب و لە بەرنامەی تێکۆشانیاندا، ئاوڕدانەوە لە تاوانەکان و پێشێلکارییەکانی ڕێژیمی ئێران لە بواری مافی مرۆڤ و لە پێوەندی لەگەڵ بەندییە سیاسییەکاندا، لە مەیدانی گرنگیدان بە گوتاری نەتەوەیی و شوناسخوازانە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا، هەر دوو لا بە تین و گوڕێکی نوێوە، قۆڵیان لێ هەڵماڵی.
لە ماوەی ساڵانی ئەم قۆناغەدا سەدان و هەزاران کەس لە نێوخۆ و دەرەوەی کوردستان لە نەسلی نوێی لاوانی کورد، هاتوونە سەر ڕێبازی دێموکرات و تێکەڵ بە خەبات و تێکۆشانی دێموکراتەکان بوون. لەو ماوەیەدا سەرەڕای بارودۆخی سەرچاوەگرتوو لە لێکدابڕان، ئەم دوو حیزبە لە ژمارەیەک پلاتفۆرم و هاوپەیمانەتیی سیاسیی کوردستانی و ئێرانییشدا بەشدار و هاوکار بوون. لەگەڵ هەمووی ئەو ڕاستییانەشدا، قۆناغی 15 ساڵەی لێکدابڕان و پێکەوەنەبوون، بە قۆناغێکی نەخوازراو و ناسروشتیی مێژووی حیزبی دێموکرات دەزانین.
دەرس و ئەزموونەکانی ئەم قۆناغە لە مێژووی دێموکراتەکان بۆ لێفێربوون یەکجار زۆر و هەر لەو کاتەشدا گرنگن. لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا کە دەمانەوێ لاپەڕەیەکی نوێ لە مێژووی حیزبی دێموکرات هەڵدەینەوە، وەبیرهێنانەوەی هێندێکیان لە جێی خۆیدا دەبینین:
یەکەم، گومانی تێدا نییە ئەگەر حیزبی دێموکرات بە یەکگرتوویی مابایەوە و لە هەمووی ئەو مەیدانانەدا، بە یەکپارچەیی بەشدار و ئامادە بوایە، دەرفەتەکانی بەردەمی خۆی باشتر دەقۆزتەوە، دەسکەوتی زۆر گەورەتری لە خەبات و تێکۆشانی خۆی بەدەست دەهێنا و، بەردەنگەکانی حیزبی دێموکرات و بزووتنەوەی نەتەوەیی و ئازادیخوازی لە کوردستان، زیاتر بە دەنگ داخواز و پەیامەکانییەوە دەهاتن.
دووهەم، بەردەوامیی خەبات و تێکۆشانی دێموکراتەکان و ئامادەبوونیان لە ژمارەیەک لەو مەیدانانەدا کە ئاماژەیان پێ کرا، ئەگەر دەسکەوتی هەبووە، قوربانیی بەنرخیشی ویستووە. بە دەیان کادر، فەرماندە و پێشمەرگە و تێکۆشەری ئاشکرا و نهێنی لەو ماوەیەدا لەپێناوی ئامانجەکانی حیزبی دێموکراتدا گیانیان پێشکەش کرد. ژمارەیەکی بەرچاو لە ڕۆڵە خەباتکارەکانی دێموکرات تووشی بەندیخانە، ئەشکەنجە و ئێعدام یا دەربەدەری و ئاوارەیی بوون. هەر لەو ماوەیەدا دەیان سیمای ناسراو و تێکۆشەری لەمێژینە لە نەسلەکانی پێشووی دێموکرات، چوونە ڕیزی نەمران. جێی خۆیەتی لەمڕۆژەدا وەبیر خۆمانی بێنینەوە کە ئاواتی هەموو شەهیدان و نەمرانی ئەو ماوەیە لە دواساتەکانی ژیانیاندا، یەکگرتنەوەی حیزبی دێموکرات بوو کە زۆربەی سالانی تەمەنی خۆیان تێدا تێپەڕ کردبوو.
سێهەم، ئەزموونی تێکۆشانی بەجیای هەر دوو لای دێموکرات لەم ماوەیەدا سەلماندی کە لێکدابڕان ناتوانێت ڕێگەیەکی سەرکەوتوو بۆ دەربازبوون لە کێشە و قەیرانە نێوخۆییەکان بێت. نەک بە لێکدابڕان و تێکۆشانی بەجیا، بەڵکوو بە ئەزموون وەرگرتن لە هەڵە و کەموکوڕییەکانی ڕابردوو، بە ڕێگەگرتن لە کۆمەڵێک دیاردەی نەرێنی و نەخوازراو، بە ڕەخنەگرتن و ڕەخنەقبووڵکردن و ڕاشکاوبێژیی ڕێبەری و ئەندامان لە نێوخۆی حیزبدا، بە گۆڕین و نوێکردنەوەی کولتوور و سیستەم و شێوازی حیزبایەتی و پێکەوە کارکردن، بە ڕەخساندنی هەلومەرج بۆ شایستەسالاری، بە پێکهێنانی گیانی هەستکردن بە بەرپرسیارەتی لە ئاست یەکگرتوویی حیزب و پەسندکراوەکانی، بە پەروەردە و بارهێنانی ئەمڕۆیی و ڕاهێنانی تاکەکان بە گیانی وێکهەڵکردن و ڕێزگرتن لە جۆراوجۆری و جیاوازییەکان، بە خوڵقاندنی کەشوهەوایەک کە هەمووان حیزب بە هی خۆیان بزانن، قەیران و کێشە نێوخۆییەکان کەم دەبنەوە و چارەسەر دەکرێن.
چوارەم، ئەم قۆناغە لە تێکۆشانی بەجیای دێموکراتەکان، بە هەموو خەسار و دەسکەوتەکانییەوە، بە خاڵە لاواز و بەهێزەکانییەوە، بە ڕووداوە خۆش و ناخۆشەکانییەوە، بەشێکە لە مێژووی حیزبی دێموکرات. هەمووی ئێمە ئەو کەسانەی لە دروستکردنی ئەو مێژووەدا کەم و زۆر بەشدار و شوێندانەر بووین، بەپێی بەرپرسایەتیی حیزبی و ڕۆڵ و هەڵوێستمان لە بڕیارەکان و ڕەوتی ڕووداوەکاندا بەرامبەر مێژوو و داهاتوو، بەرپرسیارین. داننان بە بەرپرسایەتی و قبووڵی ڕەخنە لە پێوەندی لە گەڵ لێکدابڕانی حیزبی دێموکراتدا، تەواوکەری بەرپرسایەتی و ئازایەتیی هەنگاونانی ماندوویینەناسانەمان بۆ یەکگرتنەوەی حیزبی دێموکراتە. بە دەربڕینێکی دیکە، سپاردنی حیزبی دێموکرات بە یەکگرتوویی بە نەسلەکانی داهاتوو، بەشێکە لە ئەرک و بەرپرسایەتیی ئەمڕۆی ئێمە و، تەنیا کارێکە کە دەتوانین کەمتەرخەمی و هەڵە و وێکهەڵنەکردنی ڕابردوومانی تا ڕادەیەک پێ قەرەبوو بکەینەوە. هەڵگرتنی ئەم بەرپرسیارەتییانە، پێویستە و دەبێ ببێتە هاندەری بەڕێوەبەریی لەمەودوای حیزبی یەکگرتووی دێموکرات و سەرجەم تێکۆشەران و ئەندامانی حیزب کە بەوپەڕی هەستکردن بە بەرپرسایەتی، پارێزگاری لە دەسکەوتەکانی یەکگرتنەوە، بە تایبەتی یەکگرتوویی حیزبی دێموکرات بکەن.
$ئەندامانی بنەماڵەی گەورەی دێموکرات!$
ڕێکخراو و کەسایەتییە ئازادیخوازە کوردستانی و ئێرانییەکان!
خەڵکی دێموکراتپەروەری ڕۆژهەڵاتی کوردستان!
لەمڕۆ بە دواوە کۆتایی بە تێکۆشانی بەجیای هەر دوو لای دێموکرات دێت. ڕێکخراوە و ئۆرگان و دامەزراوەکانی هەر دوو حیزب لە کوردستان و دەرەوەی وڵات، بەپێی ڕێککەوتنە دوو لایەنییەکان و ڕێوشوێنە دیاریکراوەکان و لەژێر ڕێنوێنی و چاوەدێریی ڕێبەرییەکی هاوبەشدا، لە ژێرناوی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێراندا، یەک دەگرنەوە و درێژە بە تێکۆشانی خۆیان دەدەن.
لەم بۆنە مێژووییەدا، لە ئاست کۆڵنەدان و پێداگرتنی خەڵکی کوردستان لەسەر پێویستیی یەکگرتنەوەی حیزبی خۆشەویستی خۆیان، حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیران سەری ڕێز دادەنوێنین. بە ئەمەگناسییەوە ئاوڕ لە هەوڵەکانی دڵسۆزان و خوازیارانی یەکگرتنەوە لە ماوەی ساڵانی ڕابردوو، چ لەنێو بنەماڵەی گەورەی دێموکرات و چ لە دەرەوەی حیزبی دێموکراتدا دەدەینەوە. بە گەرمییش سوپاس و دەستخۆش بە هەیئەتەکانی هەردوو لای دێموکرات دەڵێین کە ڕەوتی دانوستان و ڕێککەوتنەکانیان بە سەرکەوتنەوە گەیاندە کۆتایی.
ئێمە باش دەزانین کە یەکگرتنەوەی حیزبی دێموکرات یەکێک لە داوا ڕەواکان و ئاواتە پیرۆزەکانی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە گشتی و، بنەماڵەی شەهیدان، بەندییە سیاسییەکان و تێکۆشەران و ئەندامانی سەر بە حیزبی دێموکرات بە تایبەتییە. بەبۆنەی وەدیهاتنی ئەو ئاواتە پیرۆزەیان گەرمترین پیرۆزباییان پێشکەش دەکەین. دڵنیاشیان دەکەین خەمخۆری و هەستیاربوونی ئەوان لە ئاست پرسی یەکگرتنەوە، بەرپرسایەتی و ئەرکی ئێمە لە پاراستنی ئەو دەسکەوتە گەورەیەدا، قورستر دەکا.
گومانی تێدا نییە کە یەکگرتنەوەی حیزبی دێموکرات، دەبێتە دەسپێکی قۆناغێکی نوێ لە خەباتی ئەم حیزبە لەدژی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران و لەدژی هەر عەقڵییەتێکی ناوەندگەرا کە فرەنەتەوەبوونی ئێران و مافە نەتەوەییەکانی پێکهاتە جیاوازەکانی ئێران ڕەت بکاتەوە. هاندەر و ڕێخۆشکەر دەبێت بۆ ئەوەی بزووتنەوەی نەتەوەیی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ببێتە هێزێکی شوێندانەری ئەوتۆ کە لە هەر ئاڵوگۆڕێکی سەرانسەریدا، حیسێبی تایبەتی بۆ بکرێت. ئەم یەکگرتنەوەیە پاڵپشت دەبێت بۆ پاراستن و بەهێزکردنی پرەنسیپە لەمێژینە و گرنگەکانی حیزب. بە دڵنیاییەوە ئەم ڕووداوە پیرۆزە دەبێتە هۆی گەشەکردنی بزووتنەوەی نەتەوەیی و ئازادیخوازی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان. کەوتنەوە سەریەکی ئەو هەمووە سەرمایە مرۆیی و مەعنەوییە، پشت ئەستوور بە جێگە و پێگە و ئێعتبار و خۆشەویستیی کەم وێنەی حیزبی دێموکرات لەنێو خەڵکی کوردستان و، دڵگەرم بە دەرس وەرگرتن و وشیاری و ئەزموونی دەوڵەمەند و فرەڕەهەندی ڕێبەری، کادرەکان و سەرجەم تێکۆشەرانی دێموکرات، زۆر دەرفەتی نوێ بۆ حیزبی دێموکرات دەخوڵقێنن. چاوەڕوانی و هیوای ئێمە ئەوەیە یەکگرتنەوەی حیزبی دێموکرات، ببێتە مایەی هیواداری و دڵگەرمیی زیاتری توێژە جۆراوجۆرەکانی خەڵکی کوردستان بۆ پشتیوانی لە حیزبی دێموکرات و خەبات لە پێناوی ڕزگاریی نەتەوەکەیان بە ڕێبەریی ئەم حیزبە.
بانگەوازی ئێمە لەم بۆنەیەدا بۆ ڕێکخراوە سیاسییە خەباتگێڕەکانی کوردستان و ئێران، کۆڕ و کۆمەڵە و گرووپ و ناوەندە مەدەنی و ئازادیخوازەکان لە نێوخۆ و دەرەوەی وڵات ئەوەیە، هەلومەرجی سیاسیی ئەمڕۆی ئێران و ڕاوەستانی بێ وێنەی خەڵکی وەزاڵەهاتووی ئێران لە بەرامبەر ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیدا، هاندەریان بێت بۆ یەکگرتن و پتەوکردنی ڕیزەکانیان، هاندەریان بێت بۆ هاوکاری و خەباتی هاوبەش. حیزبی دێموکرات لەمەودوا بە دەست وباڵێکی ئاوەڵاترەوە بۆ بەدیهێنان و جێبەجێکردنی ئامانج و پرۆژە نەتەوەیی و خەباتگێڕانەکانی، یەک لەوان پێویستیی پێکهێنانی هاوخەباتی و هاوپەیمانیی نێوان ڕێکخراوە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و خۆ ئامادەکردن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵوگۆڕە چاوەڕوانکراوەکان هەنگاو دەنێت.
سڵاوی وەفا و ئەمەگناسی بۆ گیانی پاکی شەهیدان و نەمرانی مێژووی 77ساڵەی حیزبی دێموکرات بە تایبەت سێ ڕێبەری شەهیدی دێموکرات: پێشەوا قازی محەممەد، د. قاسملوو و د. شەرەفکەندی.
پیرۆزبێ یەکگرتنەوەی حیزبی دێموکرات لە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و لە هەموو تیکۆشەران، ئەندامان و دڵسۆزانی حیزب.

حیزبی دێموکراتی کوردستان
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران [1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览4,951
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | تەواوی کەناڵەکانی راگەیاندن
挂钩项目: 2
Publication date: 21-08-2022 (2 年份的)
Document style: No specified T4 1573
No specified T3 57: No specified T4 1443
No specified T3 58: No specified T4 1445
文件类型: 原文
普罗旺斯: 东库尔德斯坦
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 99%
99%
添加( ڕۆژگار کەرکووکی 21-08-2022
本文已被审查并发布( هاوڕێ باخەوان )on21-08-2022
此产品最近更新( هاوڕێ باخەوان ):21-08-2022
URL
此产品已被浏览4,951
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 519,200
图片 104,983
书籍 19,436
相关文件 97,730
Video 1,402
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
Folders
传记 - 性别 - 男 传记 - 国 - 库尔德人 的地方 - 普罗旺斯 - 北库尔德斯坦 的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 图像和说明 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 考古的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 传记 - 人键 - 政治活动家 的地方 - 广场 - 城市 考古的地方 - 广场 - 城堡 的地方 - 城市 - 埃尔比勒

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!