ئەگەر حاجت زێڕینە، هەرت ئەکەوێتە حاجت گویینە.
حاجە: پێویستی (فەرهەنگی نەوەکان) مرۆڤ لە ژیاندا گەلێک پێویستی هەیە، هەندێک لەو پێویستیانە بەئاسانی دەست پێی ڕاناگا، بۆیە دەبێت چاوەڕێی هەلێک بکات، هەموو کەسێک لە ژیاندا هەلی زێڕینی دەستکەوێ، بۆ بەدەست هێنانی پێویستییەکان بەڵام هەندێک جاریش هەلی خراپ ڕێدەکەوێ کە دەست بە هیچدا ڕاناگا. [1]