ئەڵێی لە ترش و خوێدا سوور کراوەتەوە.
لە کوردەواردا ترش و خوێ دەکرێت بە ماسییەوە و لە ڕۆندا سوور دەکرێتەوە، وەک خواردنێکی بەتام پێشکەش دەکرێت، لە کۆمەڵگەدا ئەم پەندە بە کەسێک دەوترێ کە زۆر تێر و پڕ بێت، هەروەها لەش ساغ و بەشان و شەوکەت و سوور و سپی بێت. [1]