ئاو لە ڕێی کەعبەدا دراوە.
بە کەسێک ئەوترێ کە داوای شتێکی لێبکەیت، نەتداتێ، لەکاتێکدا شتەکە زۆر بێت، بەتایبەتیی ئاو کە لە زۆر جێگە بۆ هاوکاری دەدرێت بە خەڵکی. جاران ئوتومبێل و هۆکاری گواستنەوە کەم بووە، خەڵکی بە پێ و بە وڵاخ چوون بۆ حەج، گوایە لە ڕێگە بێ بەرانبەر ئاو دراوە بە خەڵکی.[1]