图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 523,059
图片 105,777
书籍 19,704
相关文件 98,652
Video 1,420
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
مێژوو هەواڵی هەڵبەستراو.. ئیسرائیل و ڕیفراندەمی کوردستان وەک نمونە
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
مێژوو هەواڵی هەڵبەستراو.. ئیسرائیل و ڕیفراندەمی کوردستان وەک نمونە
文章

مێژوو هەواڵی هەڵبەستراو.. ئیسرائیل و ڕیفراندەمی کوردستان وەک نمونە
文章

دکتۆر جەبار قادر

ڕێبازی لێکۆڵێنەوەی زانستیی لەبواری مێژوودا باشترین ئامرازەکانی دڵنیایی بوون لەڕاستی و دروستیی هەواڵ و زانیاری خستووەتە بەردەم مرۆڤ بۆ ئەوەی بگات بە ڕاستییەکان یا نزیک بێتەوە لێیان. بۆیە
مێژووزان هەر هەواڵ و زانیارییەکی پێدەگات یەکسەر سەیری سەرچاوەکەی دەکات و هەوڵ دەدات بزانێت چەندێ جێگای باوەڕ و متمانەیە. بۆ دڵنایی لە ئەمەش پێویستە سەرچاوەی هەواڵ و زانیاری دیار و ئاشکرا بێت و بەڕاستگۆیی ناسرا بێت، بە ئەمانەت و پیشەییەوە زانیاری بۆ خەڵک بگوێزێتەوە، هیچ بەرژەوەندی و مەبەستێکی تایبەتی نەبێ لە پشتی دروستکردنی ئەو جۆرە هەواڵانەوە. خوێندنەوەی ڕەخنەگرانەش بۆ هەواڵ و زانیارییەکان کۆڵەگەیەکی گرنگە بۆ لێکۆڵینەوە لە ڕاستیی و دروستی هەر هەواڵ و زانیارییەک، ئایە ئەو هەواڵە یا زانیارییە چەندێ ڕێی تێدەچێ و لە گەڵ عەقڵ و لۆژیکدا یەکدەگرێتەوە؟. سەدان کتێبی قەبە لە بارەی ڕێبازی لێکۆڵینەوەی مێژووییەوە نووسراون و لە بواری ڕۆژنامەوانی پێشەییشدا سەدان و بگرە هەزاران لێکۆلێنەوە و کتێب لە ئاردان کە ڕێگا بە ڕۆژنامەوان پیشان دەدەن چۆن بچێتە بنج و بنەوانی هەواڵ و زانیارییەکانی و خۆی و دەزگاکەی تووشی ڕوو زەردی نەکات بە دروستکردنی هەواڵی هەڵبەستراو و لێکدانەوەی ناپیشەییانە.

لەم ڕۆژانەدا نامەیەک یا بەوتەی خۆیان (بەڵگەنامەیەک) بە زمانی عیبری لە نێو عەرەبەکاندا بڵاوکراوەتەوە کە بە قسەی ئەوان لە دەزگاکانی دەوڵەتی ئیسرائیلەوە دزەی پێکراوە.

نامەکە باس لەوە دەکات گوایە ئیسرائیل لە ساڵی 2017داو پێش ڕیفراندەم کۆمەڵێ ئەفسەری خانەنشین و کارمەندی ناردووەتە باشووری کوردستان و کاری زۆریان بۆ سەربەخۆیی کوردستان کردووە. لەوەش زیاتر ئیسرائیل هەوڵی زۆری داوە لە گەڵ ئەمریکا و وڵاتانی ئەوروپا و ئەفریقا بۆ ئەوەی یەکسەر دان بنێن بە دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستاندا و لەم کارەیدا سەرکەوتووە!. ناوی کاندیدەکەی پارتیش بۆ سەرۆکی کۆماری عیراق هێنراوە گوایە ئەو نوێنەری بارزانی بووە لە لای ئیسرائیلییەکان.

کاتێ هەندێ دۆست و هاوڕێ ڕای منیان لە بارەی ئەم بەڵگەنامەوە! پرسی، خوێندنەوەی یەکەمم بۆ هەواڵەکە کە بە زمانی عەرەبی بڵاوکراوەتەوە ئەوە بوو، دەبێ هەڵبەستراو بێ واتا فەیک بێت. ئەم بۆچوونەم لەسەر بنەمای هەندێ هەل و مەرجی واقیعی بوو کە لە ئاردان:

1. ئێمە هەموومان دەزانین کە پێداویستییە نێوەکییەکان پێش دەرەکییەکان بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان لە ئارادا نەبوون و نین. بەر لە هەموو شتێک پرۆسەی نەتەوەسازی و نیشتمانسازی لە کوردستاندا بە هۆی سیاسەتەکانی پارتی و یەکێتییەوە لە ئاستێکی وێراندایە. پێم وانیە پێشکەوتووترین دەوڵەتی ناوچەکە کە ئیسرائیلە ئەم ڕاستییە سەرەتاییانە نەزانێت و ئەوەندە ئاگاداری لە حاڵی وێرانی کورد نەبێت!.

2. بەرپرسانی ئیسرائیل بە ئاشکرا و بۆ چەندین جار ئەوەیان ڕاگەیاندووە کە سەربەخۆیی کوردستان مافێکی ڕەوای گەلەکەیەتی، واتا ئەمە نهێنی نەبووە کە ئێستا بێن بەڵگەنامەیەک دروست بکەن بۆ ئەوەی ئاشکرای بکەن!.

3. وادیارە بە لێکدانەوەی ئەوانەی ئەم بەڵگەنامەیان هەڵبەستووە، ناوهێنانی ڕێبەر ئەحمەد، بەربژێری #پارتی دیموکراتی کوردستان# بۆ سەرۆک کۆماری عێراق لەم کاتەدا بۆ ئەوەیە گوایە کارتەکەی دەسووتێنن.

4. لە کاتێکدا ئەمریکا و وڵاتانی ڕۆژائاوا و ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست بە ئاشکرا لە دژی ئەوە بوون ڕیفیراندەم ئەنجام بدرێت و هەندێکیان داوایان دەکرد دوابخرێت، باسکردنی ئەوەی گوایە ئیسرائیل هەموویانی قایل کردووە بەوەی یەکسەر دان بە سەربەخۆیی کوردستاندا بنێن لە درۆیەکی گەورە بەولاوە هیچی تر نییە.

5. ئەوەی بیرەوەری کاربەدەستان و ئەفسەرانی سوپا و مۆسادی ئیسرائیلییان خوێندبێتەوە، ئەو ڕاستییە دەزانن کە ئەوان زۆر جار خۆیان وەک سوپەرمان پیشان دەدەن و زۆر کردەوە بەناوی خۆیانەوە تۆمار دەکەن کە لە ڕاستیدا ڕووداوەکان وا نەبوونە. ڕەنگبێ ئەمەش بۆ ئەوە بێت کە ئەو وێنە هەمیشەییە جێگیر بکرێت کە بۆ ئیسرائیل دروست کراوە، وەک هێزێکی هەرگیز نەدۆڕاو و دەزگا هەواڵگرییەکەی کە دەستی بە هەموو لایەک دەگات. سەیر لەوەدایە ئەوەندەی میدیای عەرەبی و ئیسلامی ئەم وێنەیان دروست و جێگیر کردووە و خزمەتیان بە ئیسرائیل کردووە، ئەو بە خۆی دروستینەکردوە.

لە گەڵ هەموو ئەمانەشدا وەک کەسێک کە خەریکی مێژووم، دڵم ئاوی نەخواردەوە و گەڕام بۆ ڕێگایەکی دیکە بۆ ئەوەی زیاتر دڵنیابم لە زانیاری و لێکدانەوەکانم. پەیوەندیم بە هاوڕێیەکمەوە کرد کە هەندێ جوو لە ناوەندە زانستییەکانی ئیسرائیل دەناسێ و داوام لێ کرد ئەگەر بکرێت دۆستەکانی باسێکی ناوەڕۆکی ئەو بەڵگەیەمان بۆ بکەن.

بەخۆشحاڵییەوە ئەو ئەرکەی بە جێ هێناو و پەیوەندی کرد و یەکێ لە دۆستەکانی بە وردی بەڵگەنامەکە!ی کەی بۆ کردین بە ئینگلیزی و پەیوەندیشی بە ئەنداماێی کنێسەتەوە کردبوو کە نزیکە لە نەتنیاهۆ و لە ڕاستی و دروستی بەڵگەنامەکەی پرسیبوو. وەڵامەکەی ئەو ئەندام کنێسەتە ئەوە بوو کە ئەمە دروست کراوە و فەیک نیوزە و شتی وا لە ئارادا نەبووە.

ئەو پێی وابووە یا هەندێ کوردی بێ ئاگا لە کاروباری دونیا هەڵیانبەستووە بۆ ئەوەی وای دەربخەن کە هەموو شتێ ئامادەیە و کاری سەربەخۆیی تەواوە، یا نەیارانی کورد و ئیسرائیل دروستیان کردووە کە زیاتر ڕەنگبێ عەرەبن، یا تەنانەت ئەو هێزانەی کە لە دژی نەتانیاهون و دەیانەوێ وای دەربخەن کە سیاسەتی نێوخۆ و دەرەوەی سەرکەوتوو نییە و سەرەڕۆیی دەکات و ئیسرائیل و کوردیشی تووشی کێشەی گەورە کردووە.

ئەوەی دەبینم خوێنەری کورد زوو باوەڕ بە هەواڵی هەڵبەستراو دەکات و بڵاوی دەکاتەوە و تەنانەت هەڵوێستی لەسەر بنیات دەنێت، دواتر بۆی دەردەکەوێ کە هیچ بنەمایەکی نەبووە.[1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览862
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | www.sharpress.net
挂钩项目: 1
日期与活动
小组: 文章
Publication date: 10-09-2022 (2 年份的)
Publication Type: Born-digital
书: 历史
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
项目质量: 89%
89%
添加( هەژار کامەلا 10-09-2022
本文已被审查并发布( ئاراس ئیلنجاغی )on10-09-2022
此产品最近更新( ئاراس ئیلنجاغی ):10-09-2022
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览862
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 523,059
图片 105,777
书籍 19,704
相关文件 98,652
Video 1,420
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
Folders
传记 - 党 - K. D. P. 传记 - 人键 - 政治活动家 传记 - 性别 - 男 传记 - 方言 - 库尔德 - 巴迪尼 传记 - 国 - 库尔德人 传记 - - 南库尔德斯坦 图像和说明 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 考古的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 考古的地方 - 广场 - 城堡 考古的地方 - 城市 - 埃尔比勒

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!