ئەڵێی سەی تەنیا ماڵەیە.
سە: لە بەشە شێوەزاری موکریان پشدەر مەبەست لە ئاژەڵی سەگە، لە کوردەواردا دەوارنشین و مەڕدارەکان یان گوندی تەنیا ماڵە بۆ پاسەوانی بەکاری دێنن، سرووشتی سەگ وایە، هەر کەسێک جگە لە خاوەنماڵ ببینێ، پێی دەوەڕێ، بۆ کەسێک بەکاردێت کە بەتەنیا جوێن و قسەی سووک بەخەڵکی بڵێ. [1]