图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
的地方
皮兰沙赫尔
08-09-2024
شادی ئاکۆیی
传记
加扎利
19-08-2024
شادی ئاکۆیی
传记
尼扎米
12-08-2024
شادی ئاکۆیی
传记
马斯图拉·阿达兰
11-08-2024
شادی ئاکۆیی
的地方
萨勒马斯
07-08-2024
شادی ئاکۆیی
传记
迪尔达尔
02-08-2024
شادی ئاکۆیی
传记
巴赫特雅尔·阿里
27-07-2024
شادی ئاکۆیی
统计属性
文章
  537,411
图片
  109,544
书籍
  20,231
相关文件
  103,802
Video
  1,533
语言
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
306,573
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
89,807
هەورامی - Kurdish Hawrami 
65,988
عربي - Arabic 
30,500
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
17,989
فارسی - Farsi 
9,636
English - English 
7,553
Türkçe - Turkish 
3,667
لوڕی - Kurdish Luri 
1,690
Deutsch - German 
1,664
Pусский - Russian 
1,140
Français - French 
348
Nederlands - Dutch 
130
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
72
Español - Spanish 
55
Polski - Polish 
55
Հայերեն - Armenian 
52
Italiano - Italian 
52
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
27
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
20
Norsk - Norwegian 
18
Ελληνική - Greek 
16
עברית - Hebrew 
16
Fins - Finnish 
12
Português - Portuguese 
10
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Ozbek - Uzbek 
7
Esperanto - Esperanto 
6
Catalana - Catalana 
6
Čeština - Czech 
5
ქართველი - Georgian 
5
Srpski - Serbian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
Hrvatski - Croatian 
3
балгарская - Bulgarian 
2
हिन्दी - Hindi 
2
Lietuvių - Lithuanian 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
小组
中国的
传记 
9
的地方 
4
文章 
3
烈士 
1
图像和说明 
1
地图 
1
考古的地方 
1
MP3 
324
PDF 
31,290
MP4 
2,528
IMG 
200,838
∑   总计 
234,980
传记
马斯图拉·阿达兰
传记
加扎利
的地方
皮兰沙赫尔
烈士
玛莎·阿米尼之死
بیرەوەریەکانی فەقێیەکی گوومڕا 25
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî0
English0
کرمانجی0
هەورامی0
لوڕی0
لەکی0
Zazakî0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Français0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Catalana0
Cebuano0
Čeština0
Esperanto0
Fins0
Hrvatski0
Kiswahili سَوَاحِلي0
Lietuvių0
Norsk0
Ozbek0
Polski0
Português0
Pусский0
Srpski0
балгарская0
қазақ0
Тоҷикӣ0
Հայերեն0
ترکمانی0
हिन्दी0
ქართველი0
中国的0
日本人0

بیرەوەریەکانی فەقێیەکی گوومڕا 25

بیرەوەریەکانی فەقێیەکی گوومڕا 25
بیرەوەریەکانی فەقێیەکی گوومڕا 25
#شەماڵ بارەوانی#

لەبەشی پێشوو ئاماژەم بە هەردووک چەمکی:
(ستایش و زەم)کرد و گووتم: بەو مەڵایەی هاوڕێی سەردەمی فەقێیاتیم گووت:کە هەم زەم و هەم مەدحیشت تێدایە، لەو چەند بەشەی (بیرەوەریەکانی فەقێیەکی گوومڕا)
کە تۆی تێدایت و زیاتر سەبارەت بە تۆیه. حەزدەکەم لە یەک دوو بەشی بیرەوەریەکانی فەقێیەکی گوومڕادا تۆزەک لەسەر مەدح و زەم بوەستم، ئینجا لە بەشەکانی دوای ئەو بەشە، دێینەوە سەر بابەتی گۆرانی و شت.
هەڵبەت، لە مەدح و زەمدا، مەبەستم ئەوەبوو کە سیفەت و ساڵ و خەت و هەڵسوکەوتەکانی سەردەمی حوجرەی ئەو فەقێیەی ئەوساو، مەڵایەی ئێستا وەکو خۆیان باس بکەم. ئینجا لە کوێ بۆی بوو بە مەدح، وەک دەڵێن: ئەوە خێر عەل خێر و، لە کوێیش بوو بە زەم، تاوانی منی تیا نییە و حەقیقەت و واقیعەکە وابوو و قورئانیش سەبارەت بە وتنی حەقیقەتەکان و ڕاستیەکان وتوویەتی:(ۆإِذَا قُلْتُمْ فَاعْدِلُوا ۆلَوْ کَانَ ذَا قُرْبَیٰ)(1). یان (کُونُوا قَوَّامِينَ بِالْقِسْطِ شُهَدَاءَ لِلَّهِ ۆلَوْ عَلَیٰ أَنفُسِکُمْ أَوِ الْۆالِدَيْنِ ۆالْأَقْرَبِينَ) (2)و (قوَّام)کە، لێره سیغەی موبالەغەیه، واتا:دایمە سەبارەت بە هەموو شتێک زۆر ڕاست و دادپەروەربن لە هەموو قسەکانتانا و ئەگەر دژی دایک و باوک، یان خزم و کەس و کارەکانتان، یان تەنانەت لە دژی خۆیشتان بوو، لە حەق لامەدەن.

منیش له (بیرەوەریەکانی فەقێیەکی گوومڕا)دا، تەنانەت لە دەیان شوێن گێڕانەوە و بیرەوەریەکان دژی خۆم بووەوە و زەمی خۆمی تیا بووە و ڕەخنەم لە بیرکردنەوەو هەڵسوکەوتی خۆم گرتووە، بێ هیچ دەستکاری و گۆڕانکاری و ماکیاج و کەم و زیادکردن وخوێ و ترش پێداکردنێک و خۆ بە پاڵەوان کردنێک و جوانکردنێک، وەکو خۆی بەسەر هات و بیرەوەریەکانم گێڕاوەتەوە و باسم لە چیرۆک و ڕووداوەکان کردووە.

وە هەر لەو سۆنگەی باوەڕیم بە ڕاستگۆیی و حەقیقەت و عەدالەت دا، لە نووسینەوەی (بیرەوەریەکانی فەقێیەکی گوومڕا)دا، هەوڵمداوە زۆر بە ڕاستگۆیی و وەکو خۆیان بیرەوەری و بەسەر هات و چیرۆکەکان بگێڕمەوە و دوور لە کاریگەری بیر و باوەڕ و بۆچوونی خۆم و گێڕانەوەیەکی بێ ویژدانانە، یان لە ژێر سێبەری ڕقێکی کۆن، یان دیدەنیگاو ئایدیۆلۆژیایەکی دیاریکراو بۆتەیەکی تاریک، بۆ مەبەستێکی دیارکراو، یان بۆ شکاندنەوەی ئەویتر، یان خوا نەخواستە ڕقێکی شەخسی و بۆ ئامانجێکی تایبەت بی نووسمەوە.

هەرلەو سۆنگەیەشەوە، لە کاتی نووسینەوەی هەربەشێکی بیرەوەریەکانی فەقێیەکی گوومڕادا، زۆرجار گەر بیرەوەریەک و بەسەرهاتێکم باش بیرنەمابێت، چ لە ڕێگای ماسنجەر و ڤایبەرەوە، یاخود له ڕێگای واتسئاپ و تەلەفۆنەوە پەیوەندیم بە و فەقێیانەوە کردووە، کە خۆیان بەشێک بوون لە بیرەوەری و بەسەرهاتەکە، یان ئاگاداری بوون، تا نەکەومە ناو هەڵەو بێ ویژدانییەوە و بتوانم بیرەوەریەکان وەکو خۆیان و بیرەوەری لە تەنها لە پێناو بیرەوەری و بە ئەمانەتەوە بگێڕمەوە.

ئینجا سەبارەت بە بیرەوەری، هەڵبەتکتێبی بیرەوەری یەکێکە لەو ژانرانەی کە زۆر کەس پەنایان بۆبردووە، هەر لە کەسایەتیی سیاسی و هونەرمەندەوە تا ئەدیب و ڕۆژنامەنووس. بیرەوەری وەک دواوتە، دواهەناسەی مرۆڤ، کتێبی بیرەوەری کتێبی نەگوترواوەکان، ئەوەی کە نەگوتراوە، دەگوترێ.(3) و وەکو لەتیف هەلمەت دەڵێت: هەندێک بیرەوەری جۆرێکن لە ڕۆمان(4).

ئەوەی بیرەوەری دەنووسێتەوە، چیرۆکی ژیانی خۆی دەگێڕێتەوە، بەڵام لە ڕێگەی ژیانی خۆیەوە ڕووداوە جۆراو جۆرەکانی سەردەمی خۆیشی باس دەکات. بەپێی کار و پێگەی ئەو کەسە، کەشی بیرەوەریەکە دەگۆڕێ کەشێکی ئەدەبی، یان سیاسی و یاخود کۆمەڵایەتی... خاڵێکی دیکە لە نووسینی بیرەوەریدا گرنگیی پێدراوە، ئاشکراکردنی کردەی سێکسی و چیرۆکی عەشق و ناوهێنانی بکوژ و ناپاک لە بیرەوەریدا زۆر هاتوون و گرنگیان پێدراوە.

زۆرجار ئەمە لە ڕووی سایکۆلوژییەوە جۆرێکە لە خۆخواردنەوەر مرۆڤ.

کەسایەتیی نووسەری بیرەوەری شتێک لە دڵیدایه و ساڵانێکی زۆر خۆی دەخواتەوە تا لە دوانووسینیدا دەری دەبڕێ. ئەمە، ئەمەندێک جار بۆ تۆڵەسەندنەوە و هەندێک جاریش بۆ نیشاندانی واقیعە. هەندێک جاریش بۆ خۆپاککردنەوەیە لە ڕووداوە نەشیاوەکان.(5)
بە تایبەتی ئەو بیرەوەریانەی مۆرکێکی سیاسیان بەسەردا زاڵە و باسی شۆڕش و شاخ و شەڕی نێو خۆیی دەکەن و زۆر چێرۆکی کوشتن و ناپاکی و ستەم و شتی تێدایه.
پاشان، نووسینەوەی بیرەوەری تەنها گێڕانەوەیەکی ڕووتی چیرۆک و بیرەوەریەکان نییە، بەڵکو ڕەخنە هەمیشە خاڵێکی سەرەکیە و پانتایەکی باش داگیردەکات لە کاتی گێڕانەوەی بیرەوەریەکاندا.

وە من وەکو زۆرێک لە نووسەرانی تر کە بیرەوەری و یاداشتەکانیانمان خوێندووەتەوە، بە تایبەتی نووسەرە کوردەکان، هەست دەکەم ڕق و تۆڵە و ڕەخنەی زۆر بریندارکەر و توند و ئسلوبی بەرامبەرشکاندووەوە و بێ ویژدانی و بێ ئینسافی کردن و بەکارهێنانی دەیان وشەی زبر و قسەی نەشیاو لادان لە ڕێچکەی ئاکادیمی بوونی نووسین و مۆڕاڵی نووسەرێتی و تەنانەت بێ ڕێزی و تا ئاستی سوکایەتیشی تیایە به هەندێک لەو کەسانەی کە لە بیرەوەری و یاداشتەکانیاندا نووسیویانە.

هەمووی هەر لەڕەخنە لە بەرامبەر دەگرێت و هەڵە و شکست و تاوانەکان دەخاتە ئۆباڵ و ئەستۆی بەرامبەر و دەیەوێت خۆی وەکو بەرزەکی بانان لێی دەربچێت و دایمە خۆی لە شێوەی پەپولە و بێتاوان پیشان بدات!
هەڵبەت گەر یەکەم بەشی(بیرەوەریەکانی فەقێیەکی گوومڕا)تان و خوێندبێتەوەو سەرنج و دیقەتتان دابێت، من هەر لە سەرەتای نووسینەکەو یەکەم بەشی بیرەوەریەکە، بەر لە هەر کەسێک بە ڕەخنەگرتن لە خۆم دەستم پێکردووە.

ئینجا منیش مرۆڤم و مرۆڤیش قابیلی هەڵەیه، هیوادارم له نووسینەوەی هەموو بەشی بیرەوەریەکانی فەقێیەی گوومڕادا دووربم لەو ئاکار و هەڵسوکەوتەی ئەوجۆرە نوسەر و بیرەوەری و یاداشتانەو وە تابۆم کرابێت هەوڵمداوە بابەتیانەو بێ لایەنانە ڕەخنە بگرم و بە دوور بم لە وشەی نەشیاو ڕق و کاردانەوە و هەرشتێک کە شیاو نەبێت، نووسەر لە نووسین و بیرەوەریەکانیدا بئاخنێت و سەنگ و بەهای بیرەوەری و نووسینەکانیشی به هۆیەوە لەدەست بدات.

ڕەنگ بێت من هەندەک وشەی وەکوو:فێندەمێنتالیست، توندڕۆ، بناژۆخواز، کۆنزەرڤاتیزم(کۆنەخواز)، نەریتگەرا، خێڵگەرا.. تاد.م بەکاربردبێت، کەسانێک وای لێ تێبگەن ولێکی بەنەوە و خوێندنەوەی بۆ بکەن، کە بە مەبەستی سوکایەتی وام نووسیبێت و ئەو وشانەم بەکارهێنابێت.

نەخێر، هەرگیز، ئەوە مەبەستی من نییە، بەڵام کەسێک دژی فەلسەفە و ئەقڵانیەت و مرۆڤ بوون بێت، لۆژیک بەهەرتەقە و کفر و زەندەقە دابنێت و دژایەتی مۆدێرنێتە و هەر تازەگەریەک بکات و کوشتەی دەستی بیری خوڕافەگەرێتی و، ڕابردوگەرێتی بێت و عەلمانیەت بە بێ ئەخلاقی و چەمکی یەکسانی جێندەری بە بەڕەڵایی پێناسه بکات و لە گۆشەنیگایەکی تەسک و چاڵێکی داخراو لە ڕوانگەیەکی ئیدەلۆژی و دیدێکی مەزهەبی و پەنجەرەی فیقهێکی کلاسیکیەوەو لە چەمەکەکان و شتەکان و مرۆڤایەنی و ژیان بڕوانێت و باوەڕی بە فرەیی نەبێت و پێکەوەژیان ڕەتبکاتەوە و بیەوێ بمانباتەوە دەرەوەی مێژوو و لێنەگەڕێین شان بەشانی شارستانیەت هەنگاو بنێین و داوای گەڕانەوە بۆ شێوەیه ژیانێکی سەرەتایی و بەدووانەی هەزار وچوارسەت ساڵ لەمەوبەری دوورگەی عەرەب بکات و قەناعەتی وابێت، فلان و فیساری ناو مێژووی عەرەب و سەدەی حەوتەم و هەشتەمی زاینیی هیچیان بۆ ئێمە نەهێشتووەتەوە و هەمو شتێکیان گووتووەو ئەوەی لەسەر ئێمەیە تەنها شوێنکەوتنێکی کوێرانەودامارگیرانەو بێ لام و جیمانەی ئەو سەلەف و پێشینانە بین و ژیانی ئێستا وسەدەی بیست و یەک و سەردەمی شۆڕشی زانستی و شەڕی تەکنەلۆژی و داهێنانی ڕۆبۆت و چوونە سەرمانگ و چی و چی هەمووی دەبێت بکەین بە قوربانی و پاشکۆ و کۆپی فەتواو تێگەیشتنێکی کۆنینەو، مردووی ناو گۆڕ، تەحەکوم بە ژیانی زیندووەکانەوە بکەن و پێمان بڵێن چی بکەین و چۆن بڕۆینە تەوالێت و چی بخۆین و چی شێوازێک بخەوین و چی جلێک بپۆشین و چۆن سەلام بکەین و کەلام نەکەین!

ئێ تۆ ئینجا چاوەڕێ لە منی لیبڕاڵ و هیومانیست دەکەیت، بێم و بەشان و باڵی ئەو بیرکردنەوە ئێکسپایەربووەدا هەڵبڵێم و پەسنی ئەو جۆرە مینتاڵێنت و ئەقڵیەتە بدەم و بە ئیبنولتەیمیەی تیورسەنی هزری توندڕۆی و باوکی ڕۆحی تیرۆرستان بڵێم: سوقراتی سەردەم و سەید قوتبی ڕادیکاڵ بکەم بە ڤۆڵتێر و مارتن لۆتەر و ئیمامی شافیعی بکەم به گۆردانۆ برۆنۆی مێژووی عەرەب و گۆرانی بەشان و باڵی فیقه و مەزهەبە شۆڤێنی و دەمارگیریەکەی و بیرە عروبیەکەی دا هەڵبڵێم و شاباش بەسەر ڕادیکاڵێکی وەکو ئەحمەدی کوڕی حەنبەل و ئیسلامیست و ئیخوانیزمێکی لە شێوەی حەسەن بخوێنمەوە و به حەکیم و ڕووناکبیر و زاناو پاڵەوان و قارەمانی سەدەی بیستەمی بژمێرم؟!
هەرگیز چاوەڕێی وەها شتێک لەمن نەکەن.
وە ئەو دەستەواژە و وشانەی کەئاماژەیشم پێدا، هەرگیز ناچنە خانەی جوێن، یان سوکایەتی و بێ ڕێزییەوە و لە دنیای نووسین و لای نووسەرانی ئاڕاستە لیڕاڵ و سیکۆلارست و دیموکراسیخواز، بەکارهێنانی ئەو جۆرە وشەو ڕەستەواژانە، لەبەرامبەر هێزە سەلەفیگەراکان و ئیسلامگەراکان، شتێکی زۆر نۆڕمەڵە.[1]

....
1-سورەتی ئەنعام، ئایەتی152.
2-هەمان سورەت و هەمان ئایەت.
3- مەحمود نەجمەدین، گۆڤاری (ڕۆڤار)، ژمارە85، لاپەڕە 53.
4-ئەو ڕۆژانەی نیشتمان هی هەمووان بوو، هەڤاڵ کوێستانی، چاپی پێنجەم، 2021، لاپەڕه 6.
5-مەحمود نەجمەدین، گۆڤاری (ڕۆڤار)، ژمارە85، لاپەڕە لاپەڕە 54.
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!

此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览397
关于这个项目,您的评论!
HashTag
挂钩项目: 39
小组: 文章
Publication Type: Born-digital
书: 故事
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 99%
99%
添加( زریان عەلی 11-09-2022
本文已被审查并发布( ڕاپەر عوسمان عوزێری )on11-09-2022
此产品最近更新( ڕاپەر عوسمان عوزێری ):11-09-2022
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览397
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
马斯图拉·阿达兰
11-08-2024
شادی ئاکۆیی
马斯图拉·阿达兰
传记
加扎利
19-08-2024
شادی ئاکۆیی
加扎利
的地方
皮兰沙赫尔
08-09-2024
شادی ئاکۆیی
皮兰沙赫尔
烈士
玛莎·阿米尼之死
15-09-2024
شادی ئاکۆیی
玛莎·阿米尼之死
新项目
的地方
皮兰沙赫尔
08-09-2024
شادی ئاکۆیی
传记
加扎利
19-08-2024
شادی ئاکۆیی
传记
尼扎米
12-08-2024
شادی ئاکۆیی
传记
马斯图拉·阿达兰
11-08-2024
شادی ئاکۆیی
的地方
萨勒马斯
07-08-2024
شادی ئاکۆیی
传记
迪尔达尔
02-08-2024
شادی ئاکۆیی
传记
巴赫特雅尔·阿里
27-07-2024
شادی ئاکۆیی
统计属性
文章
  537,411
图片
  109,544
书籍
  20,231
相关文件
  103,802
Video
  1,533
语言
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
306,573
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
89,807
هەورامی - Kurdish Hawrami 
65,988
عربي - Arabic 
30,500
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
17,989
فارسی - Farsi 
9,636
English - English 
7,553
Türkçe - Turkish 
3,667
لوڕی - Kurdish Luri 
1,690
Deutsch - German 
1,664
Pусский - Russian 
1,140
Français - French 
348
Nederlands - Dutch 
130
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
72
Español - Spanish 
55
Polski - Polish 
55
Հայերեն - Armenian 
52
Italiano - Italian 
52
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
27
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
20
Norsk - Norwegian 
18
Ελληνική - Greek 
16
עברית - Hebrew 
16
Fins - Finnish 
12
Português - Portuguese 
10
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Ozbek - Uzbek 
7
Esperanto - Esperanto 
6
Catalana - Catalana 
6
Čeština - Czech 
5
ქართველი - Georgian 
5
Srpski - Serbian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
Hrvatski - Croatian 
3
балгарская - Bulgarian 
2
हिन्दी - Hindi 
2
Lietuvių - Lithuanian 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
小组
中国的
传记 
9
的地方 
4
文章 
3
烈士 
1
图像和说明 
1
地图 
1
考古的地方 
1
MP3 
324
PDF 
31,290
MP4 
2,528
IMG 
200,838
∑   总计 
234,980
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.83
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!