图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 518,411
图片 104,866
书籍 19,372
相关文件 97,508
Video 1,398
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
خەنجەری خێڵ 01
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

خەنجەری خێڵ 01

خەنجەری خێڵ 01
خەنجەری خێڵ 01
#شەماڵ بارەوانی#

ئەوە چارەنووسی تۆیه هەڵاڵە، کە خەنجەرێک شاخە و شاخ، شارە و شار و وڵاتە و وڵات شوێنت بکەوێ، تا لێرە لە ستۆکهۆڵم، لە گەڕەکی فلەمینسبرگ، نهۆمی چوارەمی باڵەخانەی ژماره هەژدە لە سنگت بچەقێ.. کێ دەزانیێ ئەو خەنجەرە له کێڵانی ئێستای ونبوونیدا قەفی پشتێنی چەند نەوە لە پیاوانی وڵاتی بەردی پشکنیوە؟ سنگی چەند نەوە له ژنانی وڵاتی بارانی هەڵدڕیوە؟(1)
ئاری گیان زۆر دەترسم بەختی تۆ چارەنووسی منیش، هەمان شێوەی هی هەڵاڵە بێت و خەنجەری نەریت شارە شارە و وڵات به وڵات و کیشوەر به کیشوەر شوێنمان بکەوێت و سنگمان بپشکنێت.

تکایە ڕۆندک گیان، واز لەو بیرکردنەوە نەرێنی و ئەهریمەنیانە بێنە. ئێمە دەدەین لەشەقەی باڵ و دەفڕین بۆ کەشکەڵانی ئاسمان، دەڕۆینە ژێر سێبەری عەرشی خوداوەند، لێره ون دەبین بۆ دوورگەیەکی خاڵی لە کەڵبەی نەریت و خەنجەری خێڵ، دەرۆین بۆ کیشوەرێکی هێمن، شوێنێک، نە کولتووری نێرسالاری تیابێت و نەیش دەستی عەشیرەتی وێ بگات.

هەرێمک، مەزهەبی تیایدا یاساخ بێت و عیشق دەستوور بێت.
ئاری گیان، تۆ مرۆڤێکی زیاد لە حەد خەیاڵیت و زۆر ڕۆمانتیکیانە بیردەکەیتەوە.
ئێمە هەرگیز لە کەڵبەی نەرین و خەنجەری خێڵ ڕزگارمان نابێت.
ئاخ لەدەست ئەو ڕەشبینیه بێ تامەی تۆ ڕۆندک گیان، ئاخ.

ئاری گیان:
کورد هەمو ئامراز و ئامێرە هاوچەرخ و تازەکان بەکار ئەهێنێت کەچی کە قسەی لەگەڵ ئەکەیت بەزمانی خێڵ ئەدوێ!

ئێمە شوناس و پێناسەی هەڵەمان هەیە بۆ شارستانیەت و مەدەنیەت و پێشکەوتن و، مامەڵەیەکی تەقلیدی لەتەک فۆرم و لێکەوتەکانی دنیای هاوچەرخ و نوێ ئەکەین بە جۆرێک نەدەستبەرداری کلتور و نەریتی دواکەوتوی خۆمان ئەبین و نە برواو قبوڵی عەقڵانیەت و شارستانیەتی پێشکەوتوی مرۆڤایەتی ئەکەین.(2)

ڕۆندک گیان، ئێمە، دەبێت شۆڕشێک لە مینتاڵێنت و ئەقڵیەتی خەڵک بکەین و هەوڵدەین دەسەڵاتی دەرەبەگ و ئاغا و شت لاواز کەین و لە ڕێگای چەکی مەعریفە و هێزی هۆشیارییەوە، مرۆڤەکان لە ئافاتەکانی ئەقڵیەتی عەشیرەگەرێتی و لە دەست خەنجەری نەریت و کولتووری نێرسالاری و دێوەزمەی مەزهەب قورتارکەین.

ئاریەکەم، کتێبی(مینتەڵێتی خێڵ)ت خوێندووەتەوە؟
نەخێر،
هیوادارم بیخوێنیتەوە، من چوار ساڵ بەر لە ئێستا خوێندمەوە
دەی ڕۆندک گیان، تۆزەک واز لە خێڵ و مێڵ بێنە.
خۆشم دەوێیت بە قەد هەموو دنیا
زۆر منت خۆش دەوێت ئاریەکەم؟
بەڵێ گیانەکەم زیاتر لەخۆم و لەهەموو شتێک، تەنها دایکم نەبێت.
ئاری دەزانت ئیشق جەنگێکی بێ ئامانە و یان دەتکوژێت یان شێتت دەکات، یاخود کەرت دەکات.
بەڵێ گیانەکەم، ئەی ئەوە نییە ئیشقی تۆ، تا سنووری شێت بوون و کەربوون بردوومی!
گیانەکەم، من ئامادەم لە پێناوت کێوی بێستون هەڵکۆڵم و لەگەڵ دێو بجەنگم و ئەستێرەت بۆ لە ئاسمان داگرمەخوارەوە.
نا، زور سوپاس ئاریەکەم، من ئەوانەم هیچ ناوێت.
ئەی؟
تەنها پاک و دڵسۆز و بە وەفاو ڕاستگۆبە، لەگەڵ من و ئیشقەکەت.
چییە، متمانەت بەمن نییە گیانە؟
با، بەڵام پیاوێک دەناسم دوو هۆزی بەردا یەکتری لە پێناو خۆشەویستی کچێک،
کەچی دواتر و دوای دەمێک، لەگەڵ ژنێکی تر دەستی تێکەڵ کرد و هاوسەرەکەی خۆی بەسەرگەردانی جێ هێشتوو هاوسەرگیری لەگەڵ ئەو ژنەیتر پێکهێنا.
بەو چەشنە، ئەو مەعشوقەی جارانی، کە سوێندی بەسەرەوە دەخوارد و دەیگووت: هەموو دنیا لەچاوی تۆوە دەبینم و لە پێناوتدا ئاینەکەشم دەگۆڕم و دەسبەرداری هەموو پڕەنسیپەکانم دەبم و هەر هۆنراوەی ڕۆمانسی بەسەردا دەخوێندەوە، لە پڕ بە تەنیایی و دڵتەنگی و دڵشکان و حەسرەت و ئازارەوە سپارد.

ئاری گیان:
گیان، ڕۆندکی چاوەکانم، قلەکەم، هەناسەکەم، دیدەم، هەموو دنیام، ئیمپڕاتۆڕی هەرێمی دڵم، ئەمرکە و کۆیلەکەت لە خزمەتدایە.

ئاریەکەم:
وا دابنێ تۆ حەزت لە ژنێکە، زۆر شەیدای ئەویت، گەر ببێتە هاوسەرت دەتوانیت بەهەشتێکی بۆ درووست بکەیت، ژیانی بۆ بڕازێنیتەوە، بەڵام ئەو کەسەی خۆشتدەوێت گوێی لە دەنگی تۆ نییە، هەست بە هیچ هەستێکت ناکات، دەڕوات و فەرامۆشت دەکات.

تۆ لە تەنیایی و تاریکی خۆتدا نوقم دەبیت، ئەوە دەتخنکێنێت کە دەبینی ئەو کەسەی خۆشتدەوێت نرخی دەنگی تۆی نەزانی، فەرامۆشی کردوویت.
بەڵام ئەو خۆشەویستە دەڕوات و پاش ماوەیەکی درێژ دەگەڕێتەوە، هەست دەکات ژیانی شتێکی گرنگی کەمە، هەست دەکات بەهەڵەدا ڕۆشتووە، هەست دەکات بە جۆرێک لە جۆرەکان لە جێگایەکدا هەڵەیەکی کوشندەی کردبێت کە بۆ دواوە دەگەڕێتەوە، دەگاتەوە بەردەمی تۆ، تۆ کەسێکی نەخۆش و تێکشکاوی، ئەو کەسەی تۆی تێکشکاندووە ئێستا لە بەردەمتدایە، بەڵام زەمەن ناگەڕێتەوە.(3).

تۆ ئاوام بەسەر بێنیت، دواتر من هەرگیز قبوڵت ناکەمەوە. من خاوەنی دڵێکی هێنده گەورە و لێبوردەییەکی لەو شێوە نیم. هاهاها

دڵنیابە ڕۆندک گیان، تۆش جێم بێڵیت، منیش ئەوکات هەرگیز دوایی شیعری وات بۆ ناهونمەوە و پێت ناڵێم
دەترسم لە دووریت
گۆرانییەکانم
پڕبن لە دڵ شکان
و
زمانی حەرفەکانم
هێشووە ترێی لاڵی بگرێت
دەترسم
گڵۆپی چاوەڕوانیم بکوژێتەوە
و
شکان لەباڵی چۆڵەکەی شیعرم بڕوێت
دەترسم
پەڕەسێلکەی شەوی تەنیاییم
بگەڕێتەوە
و
قەڵەمی مەراقم
مان بگرێت
دەترسم
کەمانچەی دڵم
بێ ناز بکەوێت
و
کەس نەبێ
هۆنراوەکانم بژەنێت
کەس نەبێت
فوو لە ئاگری تامەزرۆییم
بکات
و
مۆمی خەڵوەت لەمیحرابی ڕۆحم
داگیرسێنێت
لە چاوەڕوانی تۆ
لۆچی پیری
لەسەرتابلۆی تەمەنم
ڕوا
و
پشتی ئاواتم چەمایەوە
قەسیدەم
گۆچانی حەسرەتی گرتە دەست
و
سۆمای خەونەکانم کوژایەوە
لە چاوەڕوانی تۆ
پەرێزی ڕۆحم
بوو بە خۆڵەمێش
و
پەرداخی مەستیم
پڕبوو لەفیراق
لەچاوەڕوانی تۆ
کەس نییە
کەوچکێک ماچ
و
کولێرەیەکی خۆشەویستیم
بداتێ
کەس نییە
قاوەی عەشقم
بۆ بگرێتەوە
و
لانکی مەراقم
ڕاژەنێ
کەس نییە
ببێتە مۆسیقای حەرفەکانم
و
دەستی خەیاڵم پڕکات لە ئیلهام
کەس نییە
تنوێتی شیعرم بشکێنێت
و
چاوی خامەم تەڕکات
کەسێ نییە
سوراحی گریانم لێوان لێوکات
لە خەندە
و
کراسی پێکەنینم
لەبەرکات(4).[1]


1-گرەوی بەختی هەڵاڵە، عەتا نەهایی، ڕۆمان، چاپی سێیەم2018، چاپخانەی:ئەندێشه، لاپەڕە(7).
2-کورد؛ بۆ ئەقڵی خێڵ تێناپەڕێنێ !؟، عەلی حەمە، ڕۆژنامەی(زەمەن)،
23/6/2021.
3- کەشتی فریشتەکان، بەختیار عەلی، ڕۆمان.
4-پارچە شکاوەکانی دڵم، شەماڵ بارەوانی، شیعر(پەرەسێلکەی شەوی تەنیایی)، چاپی یەکەم2022، چاپخانەی: کارۆ، لاپەڕە(73-74).
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览526
HashTag
挂钩项目: 12
小组: 文章
Publication Type: Born-digital
书: 故事
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 99%
99%
添加( زریان عەلی 11-09-2022
本文已被审查并发布( ڕۆژگار کەرکووکی )on11-09-2022
此产品最近更新( ڕۆژگار کەرکووکی ):11-09-2022
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览526
Attached files - Version
类型 Version 编者名称
照片文件 1.0.119 KB 11-09-2022 زریان عەلیز.ع.
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 518,411
图片 104,866
书籍 19,372
相关文件 97,508
Video 1,398
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
Folders
图像和说明 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 传记 - 性别 - 男 传记 - 国 - 库尔德人 传记 - - 南库尔德斯坦 传记 - 人键 - 政治活动家 传记 - 党 - K. D. P. 的地方 - 普罗旺斯 - 北库尔德斯坦 的地方 - 广场 - 城市 的地方 - 城市 - Amed 的地方 - 方言 - 库尔德 - 巴迪尼

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!