图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 518,448
图片 105,226
书籍 19,478
相关文件 97,493
Video 1,394
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
خەنجەری خێڵ 02
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

خەنجەری خێڵ 02

خەنجەری خێڵ 02
خەنجەری خێڵ 02
#شەماڵ بارەوانی#

لە دەڤەرەکەی ئێمە، خێڵ هەیه لەسەر سەگێک پیاو دەکوژن.
بیرمە لە دێیەکەی دراوسێمان، دێی(نێرئاوا) لەسەر قازێک، سییانزه پیاو کوژران.
ئەم شەڕە تا ئێستاش بەردەوامەو نەوە بەنەوە دەبن بە قوربانی و سوتماکی ئەو ئەقڵیەتە خێڵگەرایە و باجی مینتاڵێتی خێڵ دەدەن.
ئاری ئەڵێن:جارێک لە دێی(کوێخا کەرەم) پیاوێک، تێر و پڕی لە پیاویکی تردا! دەزانی بۆچی؟
بۆچی؟!
گوتی: شەو لە خەونمدا تۆم بینی جوێنت بە خێڵەکەی ئێمە دەدا، هاهاها.
لە دێیەکی تۆزێک ئەولاتری دێیەکەمان، کچێکیان کوشت، تەنها بەهۆی ئەوەی وێنەی ڕاغب عەلامەیان لە باخەڵی بینیبوو!
بیرمه مناڵ بووم و لە دێیەکەی ئێمە، دێی(ماڵی خێڵان)دا پیاوەکانی خێڵەکەی ئێمە، هەموان تفەنگیان لە شان کردو خەنجەرەکانیان لە کێڵان دەرهێنا،
بۆچی؟
لەگەل خێڵەکەی دێی دراوسێمان ناکۆکی و شەڕ کەوتە نێوانیان لەسەر مەڕ و مێگەڵ و لەوەڕاندن و شت.
لە دۆڵ و دەشت و دەرو دێ، هەردووک خێڵ، دوو شەو دوو ڕۆژان سەنگەریان لێکتری گرت و وەکو جەنگی نێوان: عێراق-ئێران، یەکتریان گوللەباران دەکرد و کەوتنە وێزەی یەکتری هاهاها. دوایی هێزێکی زۆری حکومەت هات، بە هەزار تکا و حاڵ و بگرە و بینە و بەردە، تا توانی دۆخەکە هێور و کۆنتڕۆڵ بکات.

ڕوندک گیان:
ئێمە لە مناڵیشدا، مناڵەکانی خێڵەکەی ئێمە، دەبووین بە گرووپ و شەڕمان لەگەڵ گرووپی مناڵانی خێڵەکەی تر دەکرد.
مناڵێکمان دەکرد بە سەرۆک خێڵ و جزمی عەمەمان لە مزگەوتەکەی دێ دەدزی و لەگەڵ خەنجەرێکی لە دار درووستکراودا، له داری ئەو کەپرەمان هەڵدەواسی کە ئەندامانی گرووپی خێڵەکەی خۆمان، پێکەوە بۆ سەرۆک خێڵەکەمان دروست کردبوو.
لاسایی گەورەکانمان دەکردەوە، سەرەتا بە تەنی ژێرەوەی سێڵی نانکردن، سمێڵ و ڕیشمان بۆخۆمان درووست دەکرد، ئینجا جزمی عەمە و خەنجەرەکەمان دەهێناو هەموان لە بەردەم سەرۆک خێڵدا، ڕادەوەستاین و دەستمان لەسەری دادەناو سوێندنی وەفا و بەیعەتدانمان پێی دەخوارد و بەڵێنمان دەدا، تا دوا تنۆکی خوێن و کۆتا هەناسه، دڵسۆز بین بەرامبەر بە خێڵەکەمان و لە پێناو پڕەنسیپەکانی خێڵ و سەروەری خێڵ، هەمیشە گیانمان لەسەر دەستمان بێت و ئامادەبین بەرگری و جەنگ، بۆ خێڵ و مەبدەئو مۆڕاڵی خێڵ بکەین و لە پێناو مانەوە و پیرۆزی خێڵ، خۆمان بکەین بە قوربانی.
مناڵانی خێڵی بەرامبەریش هەمان شێوەی ئێمه، خەنجەر و جزمی عەمە و سەرەک خێڵیان هەبوو. بەو شێوەیه، لەگەڵ یەکتری دەکەوتینە جەنگەوە، دیلمان لە یەکتری دەگرت و دیل گۆڕینەوەمان دەکرد و دەمێک دانوسان و دیالۆگ و ڕێککەوتنمان دەکرد و مەرجمان بەسەریەکتریدا دەسەپاند و دەمێتر دووبارە دەکەوتینەوە ناو جەنگ و ناکۆکییەوە. جاری وا بوو، مناڵانی دوو خێڵ، لە دژی خێڵەکەی بەرامبەر یەکتریان دەگرت، تا شکست بەو خێڵە بدەن.

ئازیزەکەم: ئێمە بەو شێوەیه لەچاو گەورەکانمان دەکردەوە، لە دێیەکەی ئێمه و لەناو خێڵەکەی ئێمەدا، ژن بە ژنی لەگەڵ خێڵەکانی تر، تا سنووری قەدەغە بەرتەسک و سەختکرابوو.
لە دێیەکەمان نەرێتێک هەبوو، کاتێک خێڵێک لەگەڵ خێڵێکی دێیەکەیتر ژن بە ژنییان دەکرد، لە کاتی ژن گواستنەوە و بووک گۆرینەوەکەدا، دەبووە ناکۆکی و کێشه لەسەر ئەوەی کامە خێڵ بووکەکەی خۆی زوو تر و پشووتر لەوەیتر وەربگرێت.
جارێک لەسەر ئەمە، له نێوان پیاوەکانی خێڵەکەی ئێمە، لەگەڵ هی خێڵی دێیەکەیتر، دێی(هەوارگەی خێڵان) بوو به شەڕ و ناخۆشی. هەرخێڵە و لەو دیوی بەستێک و لەسەر تەپۆڵکەیەک وەستابوو، لە چاوەڕوانی هاتنە پێشەوەی لایەنی بەرامبەر و ڕادەستکردنی بووکەکە، ئەمیان دەیگوت: ئێوە یەکەمجار وەرنە پێش و بووکەکەمان ڕادەست بکەن، ئەویان دەیگوت: نەوەڵا دەبێت ئێوە یەکەمجار. سەرەنجام بوو بە دەمەقاڵێ و شەڕ لە نێوان هەردووک خێڵ و هەر تەرەفە و دەیگووت:دەی با بڕۆینەوە و ئەو ژن بەژنی و زەماوەندە هەڵوەشێنینەوە.
خێڵ سەرچاوەی بڕیاردان و سەرەتاو کۆتا و هەموو شتێک بوو. لەو شوێنەی خێڵ هێزی هەبوو، یاسا حەدی چی بوو دەمی بکاتەوەو لە ئاست جەنابی خێڵدا دەمدرێژی و قسەبکات. کچ مارە بڕین و بە شودان، ژن کوشتن و ناکۆکی و دنیا کاوڵ کردن و شەڕ و ئاشتی، کەیف و خۆشی، شین و شایی، پێکەنین و گریان، هەڵچوون و هێمنی، دانیشتن و هەستان، خواردن و خواردنەوە و خەوتن، ئەنجامدانی وەرزش و یاریکردن، پرسەی مردوو و زەماوەند و ژن گواستنەوە،
هەموو ورد و درشتێکی ژیان، دەبووایە لە چوارچێوەی یاساکانی خێڵ و هەر هەمووی به پێی ڕەزامەندی سەرۆک خێڵ و له ژێر هەژموونی نەریتی خێڵ بووایە و خەنجەری خێڵ بڕیاری کۆتایی خۆی لەبارەیەوە بدابووایه.
لە دێیەکەی ئێمەدا هەرماڵەو و قورئانێک و خەنجەرێک و وێنەی سەرۆکی خێڵ به دیواری ژووری میوانەوە هەڵواسرابوو. وەکو ئاماژه و هێمایەک، کە لە هەموو کێشە و بکەو نەکەو ترشی و خۆشی و ناخۆشیەکدا دەبێت بگەڕێینەوە بۆ قورئان و خەنجەر و قسە و بڕیارەکانی سەرۆک خێڵ ونەریتەکانی خێڵگەرایی.
کەس بۆی نەبوو قسەی لەسەر قسەی سەرۆک خێڵ بکردبووایه. خێڵ هێڵی سوور بوو. تۆ بۆت نەبوو تا پۆلی شەشی سەرەتایی زیاتر بخوێنیت.
دەیانگووت: گەر ڕۆڵەکانی خێڵ درێژە بە خوێندن بدەن، ژار دەچێتە مێشکیانەوە و ئەقڵیان تێکدەچێت و دوایی لە یاساکانی خێڵ لادەدەن و لە بڕیارەکانی سەرۆک خێڵ و لە نەریتی خێڵگەرایی یاخی دەبن.
کچەکانیشیان هەر لەپۆلی سێی سەرەتایی دەهێنایە دەر له قوتابخانە، دەیانگووت: دوایی بە هۆی خوێندنەوە، ئەمانیش جن دەچێتە لەشیانەوەو ئەخڵاقیان تێکدەچێت و بێ حورمەت و بێ حەیا دەبن و شەرم و ڕێزیان دەشکێت.
لە پاڵ هەردووک بابەتەکانی میوزیک و هونەر، کە دەیانگووت: بێ ڕەوشتی غەرب و سەلیبی و عیلمی فەرمەسۆنەکان و شتی تڕو هات و بێ مانان.
زمانی ئینگلیزیش لە قوتابخانە سەرەتاییەکەی دێیەکەمان قەدەخەبوو.
دەیانگووت: زمانی ئینگلیزە و ئینگلیزیش کافرە و ئێمە موسڵمان و نەوەی ئەسحابەینە و تاقە زمان بۆ ئێمە کە پیرۆز بێت و دەبێت بیخوێنین، زمانی عەرەبییە و، زمان و خواردن و سەلام کردن و سەردانی کردن و تێکەڵ بوون و ژن بەژنی لەگەڵ کافران و… تاد. هەمووی بە پێی مەزهەبی شافیعی و شەریعەت گوناح و حەرامە، مەلای دێیەکە، بەردەوام ڕۆژی جومعە لەسەر مینبەری مزگەوت وای دەوت و فەتوای لەسەر دەدا.
مەلاکە دەیگووت: ئیمامی شافیعی دەڵێت: موسڵمانێک، یەکێک لەو کافرانە بکوژێت، نابێت موسڵمانەکە بکوژرێتەوە، چونکوو موسلمان پاکەو لای خوا مەرتەبەی بەرزترە و ئەو ئینگلیز و جو و ئێزدی و گاورە کافرانە، پیس و گڵاو جەحنەمی و دوژمنی ئاین و خودان و لە خوار پلەی موسڵمانەوەن.
سەرۆک خێلەکەمان خوێنەواری نەبوو و هیچی لە قوتابخانە نەخوێندبوو، تەنها ئەوە نەبێت، کە کاتی خۆی لای مەلای دێیەکە جزمی عەمەی بە عەنجەیی خەتم کردبوو، مەلای دێش تەنها لە نەحو سەرف و زمانی عەرەبیا، کتێبی عەوامیلی جورجانی و بەرکەوی خوێندبوو و لەگەڵ کەمێک لە تەسڕیفی مەلا عەلی و، نیوەی کتێبی فەتحولقەریب و تا سێ جزمی قورئانیشی دەزانی و ئەویش کاتی خۆی لە فەقێیاتی لەبەر تەمەڵی وازی هێنابوو و سەرۆک خێڵ لە دێیەکه لەسەر حیسابی زەکات و خێر و سەرفیترەی ساڵانەی دێ، کردبووی بە مەلای دێ.
مەلا، لە وەرزی هاویندا جزئی عەمەی بە مناڵانی دێ دەوتەوە و هەرکاتێک دەگەیشتینە سورەتی(الفاتحە)و ئایەتی(اهدینە سیراتەلموستەقیمە) یەک بەدەنگ دەیگووت: اهدینا، هێڵکەو ڕونە، لۆ مامۆستای بینە.
لە سوەتی (الماعون) و لە ئایەتی(ويمنعون الماعون)یشدا دەیگووت: وەیەمنەعونەلماعونە، جلی مامۆستا بژوونە و قاڵبێک سابوونی بۆ بێنە، ئێمەش یەک بەدەنگ لە دوای دەمانگووتەوە، تا دەنگمان بگات بە گوێی کەشکەڵانی ئاسمان و هەموو خەڵکی دێ.
لە هەمووی خۆشتر لە سورەتی (النصر) و لە ئایەتی(ٳنَّەُ کانَ تَوَّابَ) لەگەڵ مەڵا پڕ بەگەروو دەمانگووت:ئینە کانە تەووابە، مریشکە ڕەشەی قەحپەبابە، لۆمامۆستای بکە کەبابە.
دواتر دەڕۆشتینەوە ماڵەوە و ئەو ئایەتانەی لەو ڕۆژەمان خوێند، بە ماڵەوەم دەگووت و ئەوانیش دەیاندا قاقا و دایکم مریشکێک و دەدوانزە هێڵکە و سێ قاڵب سابوونی دەدا پێم و دەیگوت:ها کوڕەکەم بۆ ماڵی مامۆستای بەرە.
له دێیەکەمان، سیستەمی خێڵایەتی ببووە بۆماوەیی و سەرەک خێڵ، بێ هیچ هەڵبژاردن و ڕاوێژکردنێک و وەرگرتنی ڕای ژن و کچ و گەنج و پیاو ماقوڵانی خێڵ، ڕاستەوخۆ و بێ هیچ ئەملاو ئەولایەک، لە باوکەوە (دوای مردنی سەرۆک خێڵەکە، ) بۆ کۆڕەکەی دەگوازرایەوە.
لەکاتێکدا گەر ئەو سەرۆک خێڵە وەجاخ کوێر بوایه(واتا کوڕی نەبوایه)٫ یەکێک لە کچەکانی شوێنیان دەگرتەوە. ئەوە تەنها لە خێلەکەی ئێمە وابوو، دەنا خێڵەکانی تر نەدەبوو هەرگیز ژن ببێت بەسەرۆک خێڵ، ژنیش کە دەبوو بە سەرۆک خێل، دەبووا بە موو لە نەریتەکانی خێڵ و کولتووری نێرسالاری لانەدات. ئەگەر سەرۆک خێڵ دوای مردنی کچیشی نەبوایه، برای سەرۆک خێڵەکە، یاخود کوڕەکانی، واتا برازای سەرۆک خێڵی کۆچکردوو جێگایان دەگرتەوە.
ڕۆندک گیان: لە کولتووری خێڵەکەی ئێمەدا، کچ وەکو عەیبە و نەنگیەک و پەلەیەکی ڕەش، سەیرەکرا. هەرکاتێک هاوسەری یەکێک لە مام، یاخود براکانم مناڵێکی کچیان دەخستەوە، داپیرەم دەیکرد بە ڕۆژی حەشر و دەهری دەبوو و کفری هێندە گەورەی دەکرد، ئەبوو جەهل بە ئەبوو جەهلی خۆی کفری وای نەکردووە. ڕووی له ئاسمان دەکرد و دەستەکانی جارێک بەرزدەکردەوە ڕووەو بۆ خواو جارێکیش سینگی خۆی پێ دەکوتا و دەیگوت: ئۆه خودایە، بە قوربانت بم، باشە تۆ بۆ وامان لەگەڵ دەکەیت؟! خۆ ئێمە کەعبەمان نەڕوخاندووە و هێڵانەی قەتێمان خراپ نەکردووە، تا دیسان کچمان پێ ببەخشیت!
ژنی خەڵک کوڕی چارپەڵ قەوی و سەرک ئەستوور دەخەنەوە و هی ئێمەش کچی چڵمن و بێ سوود. کچ ئاوا کەم سەرنج دەدرا لە کولتووری خێڵکەی ئێمە،
هەرچەندە گرانی بوو و پارە زۆرکەم بوو و ئێمە هەژاربووین زۆر، زیاتر هێڵکە و گەنم و جوێ و نۆکم دەبردە فرۆشگا، تا نوقڵ و کێک و بنێشتی پێ بکڕم، وەلێ گەر جار جار پارەم ببردبوایە، ئەوا من دەرهەمێکم وەردەگرت بۆ چوونە فرۆشگا، خوشکەکەم نیو درهەم، من و براکانم خۆمان جل و پێڵاو شتمان بۆ خۆمان هەڵدەبژارد و بەدڵیشمان نەبوایه، دەجار بە ماڵەوەمان دەگۆڕییەوە.
خوشکەکانم ئەو مافەی شت گۆڕینەوە و بەخۆ هەڵبژاردنی جل و بەرگ و پێڵاو شتەکانیان نەبوو، یان دایکم، یان برا گەورەکەم بۆیان هەڵدەبژاردن و گۆڕینەوەش نەبوو، دەبوا هەر ئەوەبێت کە کڕدراوە.
دایکم کاتێک قازێک، یاخود مریشکێکمان سەردەبڕی و لێدەنا، جەرگ و قیسک و هەرچی بەشی موهیم بوو لە گۆشتەکەیا، دەیدا بەمن براکەم و پێچک و بەشیتری لاوەکیش بۆ خوشکەکانم.
هەر لە منداڵییەوە دایکم بە خوشکەکانمی دەگووت:دەی کچێ، خێرا هێڵکە بۆ براکانتان بکەن ڕوونەوە، گۆرەویەکانیان بشۆرن، جێگای خەوتنیان بۆ ڕاخەن، خاولی و جلەکانیان بۆ بەرنە حەمام، دەی پەلە بکەن، ئەگەر یەکێک لە خوشکەکانم جارناجارێک بیویستبوایە لە ڕووی ئەو فرمان و بڕیارەی دایکم بوەستێتەوەو بوێری بنوێنێت و یاخی ببێت و بڵێت: ولاهی عیلاقەم پێی نییە، با خۆی بیکات، یاخود هیلاک و ماندووم و تازە لە قاپ شوشتن و گەسک لێدان و فلان کارە قورسە بوومەتەوە، ئینجا داپیرەم لەوکاتەیا دەهاتە وڵام و توڕەییەکی توند دایدەگرت و پێی دەوت:عەمرت نەمێنێت و بە قوربانی براکانت بیت و من و براکەمی هاندەدا کە سنوورێک بۆ ئەو بێ ئەدەبیەی خوشکەکەم، یاخود خوشکەکانمان دابنێین و پێی دەوتین: بیکوژن، کوڕه ئەو قەحپەیە زمانی زۆر درێژ بووە و بۆی ببڕن. جاری وابوو ئێمەش(من و براکەم) بە پێڵەقە و نەعلە و تف و جوێن، هوروژممان بۆ دەبرد و هێزی نێراتی خۆمان پیشان دەدان و
دەکەوتینە سەرو گوێڵاک و گیانی خوشکەکانمان و یەک دنیا ئیهانە و سوکاتی و بێ ڕێزیمان پێدەکردن و قسەی بریندارکەر و ناخۆش و ڕەقمان پێدەوتن.
تا دایکم دەهات قژی خوشکەکەمی لەدەست دەهێنامه دەر و پێی دەوتم: کوڕە بەردە، قژیت هەمووی دەرهێنا، کوڕە کوشتت، هەی مێشک قەوی.
هەمووجار تۆپەڵەک قژی خوشکەکەم و دەهێنا دەر و پیشانیم دەدایەوە و پێیم دەگووت:بێ ئەدەبی دەکەیت، ئاوات لێدەکەم.
خوشکەکەم به توڕەیی و چاوی پڕ فرمێسک و بەبێ دەنگییەوە سەری خۆی دادەخست و دەڕۆشتە ژوورەوە و دەرگای لەسەرخۆی دادەخست.
مێینە و کچ، ئاوا لە ڕوانگەیەکی نزم و نەرێنی و نامرۆڤانەوە لێی دەڕواندرا.
ئاواو هەر لە مناڵی و تەمەنێکی زۆر زووەوە لەناو خێزان، تۆی جیاکاری ڕەگەزی و نەخۆشی نێرسالاری و مێنتاڵێتی پاتریارکییان دەچاند و دوو بەرەکی و جیاوازی و دژایەتییان دەخستە نێوان هەردووک ڕەگەزەوە و کچ
فێری هونەری کۆیلێتی و ئەتەکێتی خۆ بەکەم زانین و یاسای گوێڕایەڵی و ڕێساکانی پاشکۆیەتی کردن و فەننی خۆڕادەستکردن دەکرا و پرۆڤەی لەسەر ڕێزگرتن لە پڕەنسیپەکانی کولتووری نێرسالاری و جێ بەجێکردنی نەریتی خێڵ وترسان لە خەنجەر پێدەکرا.[1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览384
HashTag
挂钩项目: 12
小组: 文章
Publication Type: Born-digital
书: 故事
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 99%
99%
添加( زریان عەلی 11-09-2022
本文已被审查并发布( ڕاپەر عوسمان عوزێری )on11-09-2022
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览384
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 518,448
图片 105,226
书籍 19,478
相关文件 97,493
Video 1,394
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
Folders
考古的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 考古的地方 - 广场 - 城堡 考古的地方 - 城市 - 埃尔比勒 传记 - 性别 - 男 传记 - 国 - 库尔德人 传记 - - 南库尔德斯坦 传记 - 人键 - 政治活动家 传记 - 党 - K. D. P. 的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 的地方 - 广场 - 城市

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!