ئیمام زاتی و باتن یەکی نەبێ، کەس پەڕۆیەکی پێوە نابەستێ.
ئیمام: مەبەست لە پیاوچاک، شەخس یان ئیماندارە، لە نەریتی کوردەواردا، پیاوچاکێک کە لە ڕابردوودا مردووە، لە ئێستادا خەڵکی دەچنە سەر گۆڕەکەی، پارچە پەڕۆ لە داری سەر گۆڕەکەی دەبەستن، بۆ ئەوەی مەرامی دڵیان بێتەدی، مەبەستی پەندەکە لەوەیە کە کەسێک چاک نەبێت، کەس پەنای بۆ نابات و ڕیزی لێناگرێت. [1]