ئەوی لە ماڵم نییە، ئاگای لە حاڵم نییە.
لەگەڵ زیاتر پێشکەوتنی کۆمەڵگەدا، پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان زیاتر تێکدەشکێ و ژیان قوورستر دەبێت، هاتوچۆ و ئاگاداربوون لەیەک، وردەوردە لاواز دەبێت، بۆیە هەر کەسە و فریای ئەوە دەکەوێ کە ئاگای لە ماڵی خۆی بێت، پەندەکە باسی گلەیی کەسێک دەکات کە لەبارەی ماڵ و گوزەرانەوە لە دۆخێکی سەختدایە و کەس ئاگای لێ نییە.[1]