ئیشێ کە بتوانی بیهێنیتەکار، چاکترە کە بەدەرۆزەیی بیهێنیتە دەست.
دەرۆزە: پارسەکی، گەدایی، هەژاریی (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە) کارێک مرۆڤ توانای بشکێ بەسەریا و پێوەی ماندووبێت و ئارەقی تێدابڕژێ، دەستکەوت تیایدا دەستبکەوێت و قازانجی لێبکات بێمنەتە، باشترە لەوەی هەمان کار بە فێڵ و بێماندووبوون ئانجامبدات.[1]