باوکی ئاوە
دایکی خۆڵە
منداڵێکی خەپەتۆڵە
دوومەڵان: خۆراکێکی گیاییە، لەناو زەویدا بەشێوەی سەلک دەرووست دەبێت، باوکی ئاوە و دایکی خۆڵە، واتە بەشێک لەپێکهاتەی دوومەڵان ئاوە و بەشێکی تر لە پێکهاتەکەی کانزاکانی ناو خۆڵە، منداڵێکی خەپەتۆڵە، مەبەست لە دوومەڵانە کە سەلکێکی خڕە. وەڵام (دوومەڵان) .[1]