بە دەسکی حەمەدۆکی
لە هەموو دەرکان دەکۆکی
دەسک و دۆڵ یان سندۆڵ: ئامێرێکی کەلەپووری کوردییە، بۆ کوتان و وردکردنی دانەوێلە بەکاردێت، بەدەسکی حەمەدۆک، مەبەست لە ئامێری سندۆڵە، لە هەموو دەرکان دەکۆکی، واتە دەبرێتە هەموو ماڵێک و دانەوێڵەی پێ دەکوترێ. وەڵام (دەسک و دۆڵ) . [1]