بە چوار برا تفەنگ داونە گۆمەکی.
مانگا چوار گوانی هەیە، کاتێک کابان دەیدۆشێ، بە دوو دەست دوو دوو چوار گوانەکە دەدۆشێ، لە مەتەڵەکەدا چوار گوانی مانگا بە چوار تفەنگ بەراورد کراوە، هەروەها لەژێر گوانی مانگادا بێری سەتڵێک دادەنێ، بۆ ئەوەی شیرە دۆشراوەکەی تێبکرێت، بەهەمان شێوە بە گۆم بەراورد کراوە. وەڵام (دۆشینی گوانی مانگا) .[1]