بنی قوڕینە
ناوەندی پۆشینە
سەری زێڕینە
مەبەست لە ڕۆنەکەرەیە کە بۆ هەڵگرتن دەکرێتە هێزە و گۆزەوە، بنی قوڕینە، واتە: ڕۆنەکەرە کە لە گۆزەدا هەڵدەگیرێ، گۆزە لە قوڕ درووستدەکرێ، ناوەندی پۆشینە، واتە: کۆی ناوی هێزە یان گۆزە بە ڕۆنەکەرە دادەپۆشرێ، سەری زێڕینە، واتە: ڕۆنەکەرە ڕەنگی زەردە وەک زێڕ. وەڵام (ڕۆنەکەرە) .[1]