بەڕۆژ دەڕوا نارنارۆکە
بەشەو دەڕوا باڕباڕۆکە
نەهێلکە دەکا، نە باڕۆکە
نار: مەبەست لە ئاگرە، بەڕۆژ دەڕوا نارنارۆکە، واتە: بەڕۆژ ئاگر دەکرێتەوە و دوکەڵەکەی بەرزدەبێتەوە، بەشە دەڕوا باڕباڕۆکە، واتە: بەشەویش گەر ئاگر بکرێتەوە، دوکەڵەکەی هەر بەرزدەبێتەوە، نەهێلکە دەکات نە باڕۆکە، واتە: باڕۆکە هێلکە ناکات و بێبەرهەمە، دوکەڵیش کە بەرز دەبێتەوە، هیچ بەرهەمێکی نییە. وەڵام (دوکەڵی ئاگر) . [1]