统计属性 文章 523,698 图片 105,947 书籍 19,729 相关文件 98,904 Video 1,422
|
小组: 诗 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
| Share | |
| Facebook | 0 |
| Twitter | 0 |
| Telegram | 0 |
| LinkedIn | 0 |
| WhatsApp | 0 |
| Viber | 0 |
| SMS | 0 |
| Facebook Messenger | 0 |
| E-Mail | 0 |
| Copy Link | 0 |
| Kurmancî - Kurdîy Serû | 0 | English | 0 | عربي | 0 | فارسی | 0 | Türkçe | 0 | עברית | 0 | Deutsch | 0 | Español | 0 | Française | 0 | Italiano | 0 | Nederlands | 0 | Svenska | 0 | Ελληνική | 0 | Azərbaycanca | 0 | Fins | 0 | Norsk | 0 | Pусский | 0 | Հայերեն | 0 | 中国的 | 0 | 日本人 | 0 |
بەستەیەک
من مەلێکم ئاشتیخواز
بە چریکەی خۆش ئاواز
لە خاکی کوردستانا
خەڵکی ئەخەمە پەرواز
بە بەستەی شیرین و خۆش
بە کوڵ بە تاسە، بە جۆش
لەهەرلا دەنگ هەڵ ئەبڕم
ئەیخەمە بەزم و خرۆش
ئەخوێنم، دڵم شادە
لەش لە قەفەس ئازادە
بەستەی ئاسایش ئەڵێم
بەزوبانێکی سادە
هەتا ڕۆژ بە شەو ئەکەم
بانگی ئەم و ئەو ئەکەم
بۆ ئاشتی و برایەتی
هی نووستوو لە خەو ئەکەم
بۆ ئەوەمە بە جارێ
هەڵسن بیکەینە کارێ
کوننە پەپووی شەڕانی
چنگ لەسەر شان بتاری
نەهێڵین لێرە و لەوێ
هەناسەیەک بسرەوێ
ئەوەندەی هەڵفرێنین
تالەپەل و پۆ کەوێ
چونکە کوندە پەپووی گەڕ
زۆر حەز ئەکا وشک و تەڕ
بەسەر یەکا بسووتێ
بەئاگری شوومی شەڕ
حەز ئەکا دەستی تاوان
بگرێ بەرۆکی لاوان
بەناسۆر هەڵوەرینێ
گوڵی تەمەنی جوانان
یان بۆمبا لە ناکاوا
لەو پەڕی تین و تاوا
لەگەرمەی شیرین خەوا
خۆی با لە کۆرپەی ساوا
یان ئافرەتێکی سک پڕ
نێزەیەکی جگەر بڕ
لەشی ئەنجن ئەنجن کا
لەگۆشەی ماڵا لە پڕ
یان پیرێکی دەروون پاک
سادە و ساویلکە و خەمناک
پارچە بۆمبایەکی وێڵ
بۆ خۆی بیکا بە خۆراک
یان ئەتۆمی بێ ئامان
دوژمنی سەر و سامان
دەس کا بە پاکۆ دانی
ژینی پڕ لە هیوامان
یان سەرانسەر شار و دێ
بەسەر خەڵکا بڕوخێ
کوننەپەپوو کەلاوەی
بۆ خۆی لێ بکا بەجێ
بەڵام خەیاڵی خاوە
ئەو چەپەلی گڵاوە
خەڵکی بەسۆز و بەکوڵ
پەیمانی ئەوەی داوە
ئەو پەڕی هێز و توانا
لە ڕێگەی هیوای جوانا
بۆ ئاسایش بەخت کا
لەپێناوی ژیانا
بەهۆی ئەم خەباتەوە
دنیا دەنگ ئەداتەوە:
سەفەربەر و ڕەشبگیر
ئەبێ ڕوو نەداتەوە
گەلانی نزیک و دوور
زەرد و ڕەش و سپی و سوو
هاوار ئەکەن پڕ بە دەم
هیوادار و پشت ئەستور:
ئاشتی هەر پایەدار بێ
دنیا گوڵ و گوڵزار بێ
پڕ گوڵی ئاڵ و واڵا
چوار وەرزەکەی بەهار بێ
منیش مەلی کوردانم
پەروەردەی کوردستانم
بۆ گوڵی ئەو بەهارە
بلبلی نەغمە خوانم[1]
#کاکەی فەلاح#
1956 此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标 ,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە! 此产品已被浏览239倍 HashTag 挂钩项目: 1 项目物业 Technical Metadata 添加( زریان عەلی ) 23-10-2022 本文已被审查并发布( زریان سەرچناری )on 23-10-2022 URL 此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定! 此产品已被浏览239倍
|
|