شەشی چاوە
دە هەنگاوە
بۆ دڕەی ناوە
مەبەست لە جووتکردنە بە نیروئاموور و جووتە گا، شەشی چاوە، واتە: دوو گا یەکی دوو چاویان هەیە دەکاتە چوار، ئەو جوتیارەش کە جووتەکە دەکات دوو چاوی هەیە، هەمووی دەکاتە شەش چاو، دە هەنگاوە، مەبەست لە هەشت قاچی جووتە گا و دوو قاچی جوتیارە، بۆ دڕە ناوە، ئامێری جووت (نیروئاموور) بۆ کێلان و دڕینی زەوی بەکاردێت.وەڵام (جووتکردن بە نیروئاموور) . [1]