چوار چاوی هەشت هەنگاوە
لە پشتیەوە دار و پیاوە
مەبەست لە ئەسپ و عەرەبانەیە، چوار چاو، مەبەست لە دوو وڵاخە کە بەهەردووکیان چوار چاویان هەیە، هەشت هەنگاوە، واتە: دوو وڵاخ یەکی چوار قاچیان هەیە بۆ هەنگاونان، لە پشتەوە دار و پیاوە، مەبەست لە عەرەبانەی کە دوو وڵاخ ڕایدەکێشێ لەگەڵ ئەو پیاوەی کە لێی دەخوڕی. وەڵام (ئەسپ و عەرەبانە) . [1]