کاوڕە ڕەشی سەربانێ
گیای دەقرتێنێ بە زمانێ
کاوڕ: بەرخی تەمەن دوو ساڵ و نیو (فەرهەنگی شێخانی) کاوڕە ڕەشی سەربانی، مەبەست لە مقەستی بەرگ بڕینە کە بە کاوڕ چووێنراوە، چونکە کاوڕ هەموو سەوزایی دەخوا و هیچ ناهێڵێت، مقەستیش هەموو بەرگێک دەبڕێت و هیچ ناهێڵێت، گیای دەقرتێنێ بە زمان، واتە: چۆن بزن گیا دەقرتێنێ، مقەستیش کاڵا دەبڕێ. وەڵام (مقەست) . [1]