图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 519,542
图片 105,117
书籍 19,519
相关文件 97,776
Video 1,415
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
نیشتمانێک لە داربەڕوو
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

نیشتمانێک لە داربەڕوو

نیشتمانێک لە داربەڕوو
ناونیشانی بابەت: نیشتمانێک لە داربەڕوو
نووسەر: #عەزیز مورادی#
بەڕوو هێمای بەرخۆدانە زاگرۆس ناوی زنجیرە کێوێکە لەنزیک #دەریاچەی وان#، لە باکووری #کوردستان#ەوە بەرەو ڕۆژهەڵاتی کوردستان شۆڕ دەبێتەوە و بەشێکی دەکەوێتە باشووری کوردستان. ئەم زنجیرە چیایە زیاترین خاکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی لەخۆ گرتووە و تا نزیک ئاوی کەنداو درێژ دەبێتەوە. بەدرێژایی #زنجیرە چیای زاگرۆس#، گەورەترین و چڕترین دارستانی بەڕووی ڕۆژهەڵاتی ناوین و کوردستان، هەزاران ساڵە بەهەشتێکی بەناو کوردستان بە سروشتێکی ناوازە خولقاندووە، سروشتێک لە شاخ و دار و ئاو.
داربەڕوو، پاڵەوانی ئەم سروشتەیە، هەزاران ساڵە دەیبڕنەوە و ئاگری تێبەردەدەن بەڵام هەر پیت و بەرەکەتی لێدەبارێ و بۆ بەفر و باران نەبێ سەری ناچەمێنێتەوە و بە سەربەرزی لەسەر شاخ و داخی ئەم وڵاتە، هەر وەرزە و بە ڕەنگێک جوانیی دەبەخشێتە سروشتی نیشتمان.
سنووری نێوان ڕۆژهەڵات و باکوور و باشووری کوردستان نیشتمانێکە لە داربەڕوو. لێرە داربەڕووەکان ڕەگیان تێکەڵی یەک بووە و یەکیان گرتووەتە باوەش و هەزاران ساڵە وەک عاشقە و ماشقە، هیچ پارچەیەک لە پارچەکی دیکەی تێر نابێ. لێرە تاڤگە و کانیاوەکان بە خوڕەی ئاوەکانیان مزگێنی هاتنی بەهار بە گوێی ئەو داربەڕوانەدا دەچرپێنن، کە ڕەگیان شاخەکانی کون کردووە. بەفری سەر شاخەکانیش خۆیان پێناگیرێ و بەرەو داربەڕووەکان شۆڕ دەبنەوە، تا پەلوپۆی سەوزی داربەڕووەکان نیشتمان داپۆشێ لە جریوەی چۆلەکە و قاسپەی کەوەکان.
بەڕوو هێمای بەرخۆدانە و تا دوو هەزار ساڵیش دەتوانێ بژی، بەڵام زۆرجار بەهۆی بڕینەوەی بۆ خەڵووز، نەخۆشی، ئاگرکەوتنەوە، وشکەساڵی و خۆڵبارین ژیانیان دەکەوێتە مەترسی. داربەڕووەکان لە تەمەنی 20 بۆ 50 ساڵی بەڕوو بەخۆیانەوە دەگرن، بەڵام لە هەر 10هەزار بەڕوو، دانەیەکی دەتوانێ گەشە بکات و ببێتە داربەڕوو.
لە چەند دەیەی ڕابردوودا، لە کوردستان بەڕوویان لەناو ئاشەکان ورد دەکرد و لە ئاردی بەڕوو نانیان دروستدەکرد، بەڵام لە وڵاتانی دیکە ئاردی بەڕوویان بۆ قاوە بەکار دەهێنا و تائێستاش قاوەی بەڕوو خواستی زۆری لەسەرە، چونکە پڕە لە نیشاستە، پرۆتین، کویرسیت و تانون، کە چارەسەرن بۆ چەندین نەخۆشیی وەک هەوکردنی گەدە، زامی ڕیخۆڵە و نەهێشتنی شەکرەی خوێن. قاوەی بەڕوو بۆ کوردستان نامۆیە، وەکچۆن (شەوکە)، بۆ جیهان و تەنانەت کوردستانیش نامۆیە. (شەوکە) هەنگوێنی داربەڕووە، کە دانیشتوانی بناری #شاهۆ# لە ڕۆژهەڵات و #بەمۆ# لە باشوور، سەدان ساڵە بە هاتنی پاییز، لە شەکرۆکەی سەر کڵاوەی بەڕوو دروستی دەکەن.
نانی بەڕوو بەر لە 70 ساڵ پێش ئێستا، قاتەساڵی سەرانسەری ئێرانی گرتەوە و زیاترین خەڵکی ئێران لە برسا مردن، بەڵام خەڵکی #لوڕستان# و ڕۆژهەڵاتی کوردستان، چونکە خاوەن دارستانی بەڕوو بوون، کەوتنە دروستکردنی نان لە ئاردی بەڕوو، کە تائێستاش دروستکردنی ئەو جۆرە نانە لە لوڕستان باوە، هەر ئەو نانەبەڕووە زیاترین خەڵکی لوڕستان و ڕۆژهەڵاتی لە مردن ڕزگار کرد، واتا ئەو دارەبەڕوانەی ئێستا هەندێ بەرژەوەندیخواز بۆ خەڵووز دەیسووتێنن، لە ڕۆژی تەنگانەدا ژیانمانی ڕزگارکردووە.
- $باوکی بەڕووی ئێران لە لوڕستانە$
ناسناوی (باوکی بەڕووی ئێران) ناوێکی ئاشنایە بۆ ژینگەپارێزانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران. 45 ساڵ بەر لە ئێستا، لە لوڕستانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ئاگرێکی گەورە دەکەوێتەوە و بەشێکی زۆر لە داربەڕووەکانی لوڕستان دەسووتێن، لەوە بەدواوە خەمی پاراستنی داربەڕوو و ژینگەی ڕۆژهەڵات دەبێتە خەمی سەرەکیی (#موزەفەر ئەفشار#)، کە لە ساڵانی ڕابردوودا بە فەرمی لەلایەن حکوومەتی ئێرانەوە ناسناوی (باوکی بەڕووی ئێران)ی پێ بەخشراوە و چەندینجار خەڵات کراوە.
موزەفەر ئەفشار، هەموو ساڵێک سێ هەزار نەمامی بەڕوو لەسەر شاخ و بناری کێوەکان دەچێنێت و 40 هەزار بەڕووش لەناو ئەو کەلوپەلانەی ڕۆژانە لەلایەن هاووڵاتییانەوە فڕێ دەدرێن، وەک بۆتڵی ئاو، پێڵاوی شڕ و تەنەکەی زەیت دەچێنێت، بۆ ئەوەی هەر کەسێک بیەوێ لەگەڵ خۆی بیبا و لە شوێنێکی دیکەدا بیچێنێت.
ئەم پیاوە ژینگەپارێزە، لە گەڕەکەکەی خۆیەوە دەستی پێکردووە و گەڕەکەکەی کردووە بە باخچەیەکی نموونەیی. موزەفەر، بەشێک لە ماڵەکەی کردووە بە باخچەیەک بۆ چاندن و توێژینەوەی زانستی لەسەر بەڕووی کوردستان. لەو باخچەیەدا، ئەوەی زیاتر سەرنجڕاکێشە، چاندنی بەڕووە لەناو ئەو پاشماوانەی گەشتیاران، کە لەدوای خۆیان فڕێی دەدەن، یان قەواخی فیشەکی ئەو ڕاوچییانەی خەریکی تێکدانی ژینگەی کوردستانن.
ئەم ژینگەپارێزە، بۆ ئەوەی کولتووری چاندنی بەڕوو بکاتە بەشێک لە ژیانی خەڵک، نەمامی بەڕوو بەسەر تازەبووک و تازەزاواکاندا دابەش دەکات، بۆ ئەوەی بە سەوزکردنی ژینگەوە بچنە ناو قەفەزی زێڕینەوە.
[1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览831
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | baskurd.basnews.com
相关文件: 3
挂钩项目: 5
小组: 文章
Publication date: 12-11-2022 (2 年份的)
城市:
城市: Kirmanshah
城市: Lurrstan
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
普罗旺斯: 东库尔德斯坦
普罗旺斯: 北库尔德斯坦
Technical Metadata
项目质量: 99%
99%
添加( سارا سەردار 12-11-2022
本文已被审查并发布( ڕۆژگار کەرکووکی )on12-11-2022
此产品最近更新( ڕێبوار جەمال سەگرمە ):12-11-2022
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览831
Attached files - Version
类型 Version 编者名称
照片文件 1.0.1176 KB 12-11-2022 سارا سەردارس.س.
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 519,542
图片 105,117
书籍 19,519
相关文件 97,776
Video 1,415
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
Folders
传记 - 性别 - 男 传记 - 国 - 库尔德人 的地方 - 普罗旺斯 - 北库尔德斯坦 的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 图像和说明 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 考古的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 传记 - 人键 - 政治活动家 的地方 - 广场 - 城市 考古的地方 - 广场 - 城堡 的地方 - 城市 - 埃尔比勒

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!