图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 518,707
图片 104,774
书籍 19,297
相关文件 97,585
Video 1,398
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
جیهانێکی نادیار لەناو جەستەماندا
小组: 科学 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
$جیهانێکی نادیار لە ناو جەستەماندا$
نووسینی: شاژیر محەمەد
ڕەنگە لە ماڵی زۆرینەمان وێنەی باپیر و داپیرمان بە ڕێزەوە هەڵواسرابێت و بە شکۆمەندییەوە لە چوارچێوە گیرابێت، بەو پێیەی ئێمە دەبێت ڕێزی ئەوان بگرین چونکە ئەوان هۆکاری دروست بوونی ئێمەن یان لە هەندێک ماڵ درەختی بنەماڵە وەک بەڵگەنامەیەکی سەنگین و بە بەها هەڵواسرابێت و هەمووان بە ڕێزەوە تەماشای بکەن، چی ڕوودەدات ئەگەر لە دیدێکی قوڵتری بایۆلۆجییەوە لە باپیرانمان بڕوانین! چی ڕوودەدات ئەگەر بمانەوێت وێنەی ڕەچەڵەکێکی دوورتری باوانمان هەڵبوواسین؟! ڕەنگە پێویستمان بە وێنەیەکی ئەیپەکان بێت کە بە توک و قژی درێژەوە لە سەر دارەکان ڕاکشاون! خۆ ئەگەر بگەڕێینەوە بۆ باپیرە دوورترەکانمان ئەوا شتەکە گاڵتەجاڕانەتر دەردەکەوێت، چونکە ئەوکات دەبێت وێنەی چەند بەکتریایەک هەڵبوواسین کە لە ناو ترشی سەلفەریکا دەژین! ئایا ئێمە ئامادەین ڕێز لە بەکتریاکان بگرین بەو پێیەی ئەوان باوانی دووری ئێمەن؟!
3.5 بلیۆن ساڵ لەمەوپێش بەکتریا و زیندەوەرە تاک خانەکان وەک یەکەمین و سەرەتایترین فۆڕمی ژیان دەرکەوتن، دەتوانین بڵێین ئەوان بوون بناغەی ژیانیان دانا لەسەر هەسارەی زەوی، بەڵام کاتێک ئێمەی مرۆڤی ژیر (هۆمۆساپیان) ماوەیەکی زۆر درەنگتر و پێش نزیکەی 300 هەزار ساڵ دەرکەوتین هیچ زانیاریەکمان لە بوونی ئەم زیندەوەرە بە چاو نەبینراوانە نەبوو تەنانەت تا سەدەی نۆزدەش ناوی میکرۆبەکان لە ناواندا نەبو هیچ کەسێک نەیدەزانی کە میکرۆب و زیندەوەرە وردبینییەکان بوونیان هەیە، تەنانەت پاش داهێنانی مایکرۆسکۆب و دۆزینەوەی هەندێک ڕاستی وەک ئەوەی هۆکاری هەندێک لە نەخۆشییەکان میکرۆبەکانن، هێشتاش هەندێک لە پزیشکەکان نکۆڵییان لە بوونی زیندەوەری لەو جۆرە دەکرد و هیچ جۆرە پاککەرەوەیەکیان لە کاتی چارەسەری نەخۆش بەکارنەدەهێنا! کاتێکیش کە بوونی ئەم زیندەوەرانە سەلمێنرا مرۆڤ تا ڕادەیەک وەک زیندەوەری زیانبەخش و مەترسیدار و وەک هۆکاری مردن و نەخۆشی ناوی دەبردن.
تا ئێستاش لە زۆر جێگا ناوی بەکتریاکان وەک دوژمنی مرۆڤ دەهێنرێت، دەستەواژەیەک هەیە کە تا ڕادەیەک ڕەگەزپەرستی و خۆپەرستی ڕەگەزی مرۆڤ نیشان دەدات ئەویش دەستەواژەی بەکتریای سوودبەخش و بەکتریای زیانبەخشە، لە ڕاستیدا ناوبردنی ئەو بەکتریایانەی کە بۆ مرۆڤ سوودیان نییە یاخود مرۆڤ نەخۆش دەخەن بە (زیانبەخش) هەڵوێستێکی خۆپەرستانەی ئێمەی مرۆڤە، لایەنی کەم دەبێت ئەوەمان لە پێش چاو بێت کە ئەوان ماوەیەکی زۆر پێش ئێمە لەسەر ئەم زەویە بوونیان هەبووە و کاریگەریشیان لەسەر ژینگە لە شیکردنەوەی پاشماوەکان و ژیانیان لە ناو جەستەی زیندەوەران بەهایەکی یەکجار گەورە بە ژیانیان دەبەخشێت، ڕەنگە بتوانین بڵێین سەرجەم زیندەوەران لە ئێستاو ڕابردوودا بوونیان پەیوەستە بە بونی زیندەوەرە وردبینییەکانەوە، لە هەموو بارەکاند ا بەکتریاکان فۆڕمێک لە فۆڕمەکانی ژیانن جا ئەگەر زەرەرمەند بن بۆ ئێمە یاخود نا!
$جەستەی مرۆڤ یان کۆڵۆنی بەکتریا و ڤایرۆس؟!$
جیهانێکی نادیار لەناو جەستەی ئێمەدا هەیە کە ئەویش جیهانی زیندەوەرە وردبینییەکانە، لە ڕاستیدا ئێمە لە جەستەماندا ئەوەندەی خانەی بەکتریایی و ڤایرۆسیمان هەیە ئەوەندە خانەی مرۆییمان نییە! ئەگەر مەزەندەی ژمارەی خانەکانی جەستەی مرۆڤ 100بلیۆن خانە بێت ئەوا خانە مرۆییەکان تەنها 10 بلیۆن خانە دەگرنەوە، ئەوی دیکە خانەی بەکتریایی و ڤایرۆسییە، بۆیە ئەگەر بە گوێرەی ژمارەی خانەکانمان بێت، ئێمە بەکتریا یاخود ڤایرۆسین زیاتر لەوەی مرۆڤ بین! یاخود ئێمە نیشتیمانی ژمارەیەک بەکتریا و ڤایرۆسین، بە درێژایی ژیانمان پێویستە هاوکێشەیەکی تەندرووستی میکرۆبە جیاوازەکان هەبێت لە لەشماندا، بەڵێ ئێمە لە چەند زیندەوەرێکی ورد کە دەتوانن پێکەوە بژین پێکهاتوین، هەروەک چۆن لەسەر گۆی زەوی هەندێک بیاباننشینن و هەندێک چیانشینن ئەوا جەستەی ئێمەش بە گوێرەی بەکتریا و ڤایرۆسەکان بە نزیکەیی هەمان شتە.
جەستەی ئێمە کۆڵۆنی یاخود خانەخوێیەکە بۆ مایکرۆ ئۆرگانیزمەکان، لە شوێنە جیاوازەکانی جەستەمان بەکتریای جیاواز دەژین، هەر کۆمەڵگایەکی بەکتریاکان شوێنێکی جەستەی ئێمەیان داگیرکردووە و بە زەحمەت ڕێگە دەدەن بە مایکرۆئۆرگانیزمەکانی تر کە بێنە ناوەوە! هەروەک چۆن ئێمەی مرۆڤ بە زەحمەت ڕێگە بە کەسانی بیانی دەدەین بێنە وڵاتەکانمان، جینی میکرۆبەکان و ڤایرۆسەکانمان دو بەشن لە بەشەکانی جینی ئێمە کە بە مایکرۆبایۆم و ڤایرۆم ناودەبرێن، دی ئێن ئەی زیندەوەرە وردبینییەکانمان لەگەڵ دی ئێن ئەی ئێمە بە جۆرێک تێکەڵ بوە کە جینی ئەوان لە هەندێک ڕوەوە وەک جینی ئێمە ڕۆڵ دەگێڕن.
$مایکرۆبایۆم (بەکتریاکانی ناو جەستەمان)$
ئەو ڕێژە مایکرۆبە جیاوازانەی کە لە ناو ئاوی دەریاکاندا بەدی دەکرێت ڕێژەیەکی ئەوتۆ نییە بە بەراورد بە بەو مایکرۆبانەی کە لە ناو جەستەی مرۆڤ دان، ئەو مایکرۆبانەی لەناو دەمتدا دەژین جیاوازن لەوانەی لە ناو هەناوت دا دەژین، لەشی مرۆڤ وەک شوێنێکی زۆر بەربڵاو وایە کە لە ناوچەی جوگرافی جیاواز جیاواز پێکهاتوە، یەک سامتیممەتر دوجا لە پێستی مرۆڤ نزیکەی دە ملیۆن مایکرۆبی تێدایە، تەنها لەسەر قۆڵەکانت نزیکەی 44 جۆری جیاوازی مایکرۆبی دەژین، لەگەڵ گەورەبونی تەمەنمان جۆری جیاوازی بەکتریا لە خۆراک و ژینگەوە بە دەست دەهێنین، میکرۆبەکانمان ئەو خواردنانە تێکدەشکێنن کە هەرس کردنیان زۆر سەختە، گازی بچوک لەخواردنەکان دەگرن و وای لێدەکەن ئاسانتر هەرس بکرێت هەندێک لەو خۆراکانەی ڕۆژانە دەیخۆین جەستەی خۆمان ئەنزیمی تایبەت بە هەرس کردنیانی نییە، بەڵام دەتوانین هەرسیان بکەین چونکە دەشێت لە ناو بەکتریاکانی هەناومان دا ئەو جۆرە ئەنزیمە بوونی هەبێت و ئەوان لە بری ئێمە هەرسی بکەن.
مایکرۆبەکانی ئەمڕۆمان جیاوازن لە مایکرۆبەکانی دوێنێمان، لەگەڵ تێپەڕبونی تەمەن بەکتریاکان لەگەڵت دەگۆڕێن و بەکتریای نوێ دێتە ناو جەستەت، بەکتریاکانی جەستەی مرۆڤێکی پێگەشتوو هەمەچەشنتر و جێگیرترن لە بەکتریاکانی جەستەی منداڵێک، ئێمە لە توانامان دایە تا ڕادەیەک کۆنتڕۆڵی جۆری ئەو بەکتریایانە بکەین کە جەستەی منداڵەکانمان دەکەنە خانەخوێ، ئەویش بە کۆنتڕۆڵکردنی خۆراک و ژینگە و دەرمانی منداڵەکانمان، لە ڕاستیدا بونی زانیاری دەربارەی جۆر و ڕێژەی بەکتریاکانی جەستەت زانیاری دەدات دەربارەی خودی خۆت و شێوازی ژیانت، وەک جۆری خۆراکت و پاکوخاوێنی، ئەوەی کە ئایا بە سرووشتی لە دایک بویت یاخود بە نەشتەرگەری...هتد، هەر وەک پێشتر ئاماژەمان پێکرد ئەو بەکتریایانەی کە ئێستا لە ناو جەستەی تۆدان هەمان ئەوانە نین کە لە جەستەی باوباپیرانت بوون هەروەک چۆن دانیشتوانی شارەکەت هەمان ئەوانە نین کە لە سەردەمی کۆن لەوێ دەژیان، تۆ بە گۆڕینی جۆری خۆراک و دەرمان و ژینگە و سەفەرکردن و کۆی شێوازی ژیانت گۆڕانکاری لە بڕو جۆری بەکتریاکانی جەستەت دەکەیت، بەکتریاکان لەگەڵ تێپەڕینی کات لەگەڵ ئێمە بونەتە هاوڕێ و چیتر ئەستەمە بتوانین بێ یەک بژین بەکتریاکانی ناو جەستەمان دەکرێت ناوی بەکتریا ماڵیکراوەکانیان لێبنێین ئەم بەکتریا ماڵی بووانە دەکرێت سودمان پێ بگەیەنن هەوەک ئاژەڵە ماڵی بوەکانی ناو ماڵەکانمان هەروەک چۆن ئەوان لە هەندێک لە ئاژەڵە ناماڵی و دڕندەکان دەمانپارێزن ئەمانیش لە بەکتریا نامۆ و ناماڵیەکان دەمانپارێزن.
$ڤایرۆم (ڤایرۆسەکانی ناو جەستەمان)$
بە لایەنی کەمەوە لە سەدا هەشتی هەموو جینۆمی مرۆڤ لە ڕەچەڵەکێکی ڤایرۆسەکانەوە هاتۆتە کایەوە، لەناو لەشی ئێمەدا لە بەرانبەر هەر بەکتریایەک دا دە ڤایرۆس هەیە، هەندێکجاریش وەک چۆن لە کاتی هاتنە ناوەوەی شەپۆلێک تیرۆرست زۆرینەیان دەسگیر دەکرێن و دەکوژرێن بەڵام دەشێت ژمارەیەکی کەمیان دزە بکەنە شارەوە و خانەخوێ بۆ خۆیان پەیدابکەن و خۆیان بگونجێین و تەنانەت کاریش پەیدا بکەن، هەندێکێش لە ڤایرۆس و بەکتریا زیانبەخشەکان لە ناو جەستەمان خۆیان مەڵاس دەدەن وجێگیر دەبن، کاتێک ڤایرۆسێک دێتە ناو جەستەی مرۆڤەوە سێ ئەگەری لەبەردە م دایە یەکەم ئەگەر ئەوەیە ئەو ڤایرۆسە ئۆرگانیزمەکە داگیربکات و بیکوژێت، دووەم ئەگەر ئەوەیە لەشی زیندەوەرەکە ڤایرۆسەکە لە ناو ببات، سێیەمین ئەگەر تا ڕادەیەک نوێیە ئەویش ئەوەیە کە ڤایرۆسەکە لەگەڵ زیندەوەرەکە دانووستان بکەن و پێکەوە بگۆڕدرێن و لەگەڵ یەکتری هەڵبکەن، ڤایرۆسەکان هەڵگر و ئاڵوگۆڕکەر و بگۆڕی (دی ئێن ئەی) نێوان خانەکانن، ئەوان بەردەوام بە بێ وەستان خۆیان دەخەنە نێوەندەکانەوە و دووبارە ڕیزبەندی دی ئێن ئەی ئێمە بەندڕێژی دەکەنەوە.
ڤایرۆسەکان بون بە ڕاڕەوێکی خێرا بۆ ئیڤۆلوشن، هەندێکجار دی ئێن ئەی ڤایرۆسەکان تێکەڵ بە دی ئێن ئەی مرۆڤ دەبن و بە ناچالاکی دەمێننەوە، ئەوەی ناسراوە بە ڤایرۆم پێکهاتوە لە تریلیۆنەها ڤایرۆس کە لە ناو و لەسەر خانەکانی لەشمان دەژین، ئەم ڤایرۆسانە بەردەوام گۆڕانکاری لە خۆیان دەکەن و میوتەیشن دەکەن، بەجۆرێک هەندێکجار کاتێ دەچنە لەشی مرۆڤێکەوە جۆرێکن و کاتێ دێنە دەرەوە جۆرێکی ترن، مامەڵە کردنیان لەگەل ڤایرۆسەکانی تری ناو جەستەمان سیفەتەکانیان دەگۆڕێت، ئێستا ئێمە دەستمان کردووە بە ماڵیکردن و بەکارهێنانی ڤایرۆسەکان بە زوویی فێری ئەوە دەبین کە چۆنچۆنی دەستکارییان بکەین و بیانگۆڕین بۆ مەبەستی خۆمان، سودوەرگرتن لەڤایرۆسەکان بۆ چارەسەری نەخۆشی بەو مانایە دێت کە تۆ کەسەکە توشی ڤایرۆسێکی بێ زیان دەکەیت، ڤایرۆسەکە دەچێتە ناو لەشی ئەو کەسە و دوبارە کۆدڕێژی خانەکانی ئەو کەسە دەکاتەوە و جینە ناڕێکەکە چاک دەکاتەوە، لەمڕۆدا بۆ چارەسەرکردنی زیاتر لە سەدا هەشتای تاقیکردنەوەکانی چارەسەرکردنی بۆ هێڵی ڤایرۆسی خۆشەکراو بەکاردەهێنرێت.
$کاریگەری بەکتریاو ڤایرۆسەکانی ناو جەستەمان لەسەر شێوازی ژیانمان$
زیندەوەرە وردبینییەکان بەوە ناسراون کە بە قەبارە یەکجار بچوکن بەڵام کاریگەرییان لەسەر ژینگە و زیندەوەران یەکجار گەورەیە، ڕوبەڕوبونەوە و بەرگرتن لە شێر و پڵنگەکان زۆر ئاسانتترە لەبەر گرتن لە ڤایرۆسە یەکجار بجوکەکان! توش بوون بە نەخۆشی زۆر زیاتر لە جەنگ و چەکە قورسەکان مرۆڤی کوشتوە، لە جەنگی ناسراو بە (شەڕی کرایمێیەن) کە لە ناوەڕاستی سەدەی نۆزدەدا ڕوویدا نزیکەی 2755 سەربازی بەریتانی لە مەیدانی جەنگدا کوژران، بەڵام نەخۆشی میکرۆب و ڤایرۆسەکان 16323 سەربازی لەناوبرد، یەکێک لە ڕوداوە گرنگەکانی مێژووی مرۆڤایەتی کە زیاد بونی ژمارەی دانیشتوانە تا ڕادەیەکی زۆر بەهۆی کەمکردنەوە و ڕوبەڕوبونەوەی ڤایرۆس و میکرۆبەکانەوە بەدیهاتوە، بەو پێیەی هۆکاری سەرەکی مردنی کۆرپەلە لە کۆن دا ئەم زیندەوەرە وردبینییانە بون، ئەو میکرۆبانەی لە ناو تۆدا دەژین کاردەکەنە سەر (قەڵەوی و لاوازیت وە نەخۆشییەکانی دڵ و ئۆتیزم و یادەوەری و هەروەها گۆڕینی خواردنەکان بۆ ماددەی بەسود، ئەوان یارمەتی چاکبونەوەی برینەکانمان دەدەن، ڤیتامینەکان بەرهەم دەهێنن).
گۆڕانکاری مایکرۆبەکانی لەشت واتە گۆڕانی کتوپڕ لە ناو لەشی تۆ، کاتێک مایکرۆبی هەناوی مشکێکی لاواز لە ناو هەناوی مشکێکی قەڵەوی هاوشێوە لە ڕوی جێنەتیکییەوە چێنرا، تەنها بەو ئاڵوگۆڕە مایکرۆبییە مشکە قەڵەوەکە دەستی کرد بە لەدەست دانی کێشی بێگومان بێ ئەوەی مشکە کە هیچ وەرزشێک بکات یاخود هیچ پارێزێک لە خۆراک دا بکات! ئەم چارەسەرە تا ڕادەیەک بۆ مرۆڤیش بەکاردێت، هەروەک ئەوەی هەندێک لە ئافرەتان حەبی (پرۆبایۆتیک) دەخۆن کە بۆ هاندانی گەشەی بەکتریا بەکاردێت، ئەم حەبە وای کردووە لە ماوەی دو هەفتەدا زیاتر لە چوار کیلۆ و نیو کێشیان دابەزێت، زیاتر لە سەدا 36ی ماددە کیمیاییە سرووشتییەکانی ناو لەشمان لە لایەن مایکرۆبەکانەوە دروست دەبێت بە نموونە دەمارە گوێزەرەوەکانی وەک سیرۆتۆننین، هەندێک لە توێژەران کێشەی خەمۆکی و ئۆتیزم و توانای مێشک و دەبەستنەوە بە میکرۆبەکانی ناو هەناوەوە، ، هەروەها هەندێکیان پێیان وایە بەکتریاکانی ناو هەناومان وامان لێدەکەن ئارەزووی خۆراکێکی دیاریکراو بکەین بە پێیەی لەو خۆراکەدا ئەو جۆرە پرۆتین یاخود تفتە نایترۆجیینییە هەیە کە بەکتریاکە لەسەری دەژی بۆیە بەکتریاکە مێشک ئاگادار دەکاتەوە کە ئەو خۆراکە بخوات، واتە کاتێک لەسەر مێزی چێشتخانەیەک دانیشتویت و کارمەندی چێشتخانەکە لێت دەپرسێت چی دەخۆیت، تۆش وەڵام دەدەیتەوە و دەڵێیت پارچەیەک کێک! ڕەنگە پێت وایە شتێکت داواکردووە کە هەڵبژاردەی خۆتە، بەڵام ڕەنگە تۆ هەڵە بیت! لە ڕاستیدا تۆ داوای ئەوە دەکەیت کە مایکرۆبەکانی هەناوت داوای دەکەن! سەرەتا ئەوان خواردنەکە لە تۆ داوا دەکەن و تۆش لە کارمەندەکەی داوا دەکەیت!.
ڕۆڵی زیندەوەرە وردبینییەکانی لە ڕوودانی ئیڤۆلوشنی مێشک و جەستە�
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览297
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی دابڕان
挂钩项目: 1
小组: 科学
No specified T3 17: No specified T4 440
Technical Metadata
项目质量: 82%
82%
添加( هومام تاهیر 17-11-2022
本文已被审查并发布( ڕێبوار جەمال سەگرمە )on18-11-2022
此产品最近更新( ڕۆژگار کەرکووکی ):05-04-2024
URL
此产品已被浏览297
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 518,707
图片 104,774
书籍 19,297
相关文件 97,585
Video 1,398
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
Folders
传记 - 性别 - 男 传记 - 国 - 库尔德人 的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 图像和说明 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 考古的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 传记 - 人键 - 政治活动家 的地方 - 广场 - 城市 考古的地方 - 广场 - 城堡 的地方 - 城市 - 埃尔比勒 考古的地方 - 城市 - 埃尔比勒

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!