图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 518,707
图片 104,774
书籍 19,297
相关文件 97,585
Video 1,398
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
ڕۆبەرت ئۆپنهایمەری فیزیاناس
小组: 科学 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram1
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
1 投票 5
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English2
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
ڕۆبەرت ئۆپنهایمەری فیزیاناس
科学

ڕۆبەرت ئۆپنهایمەری فیزیاناس
科学

$ڕۆبەرت ئۆپنهایمەری فیزیاناس$
نووسینی: دابان ژیان
ڕۆبەرت ئۆپنهایمەری فیزیاناس، بەڕێوبەری تاقیگەی لۆس ئەلەمۆس بوو لە سەردەمی دروستکردنی بۆمبی ئەتۆمی. دوای داگیرکردنی پۆڵەندا لە لایەن ئەڵمانیای نازی، ئۆپنهایمەر ئەرکی پڕۆژەی مانهاتنی پێسپێردرا، ئەو پڕۆگرامەی کە بووە دروستکردنی یەکەم چەکی ناوەکی لەکاتی جەنگی جیهانی دووەم. دوای دەست لەکار کێشانەوەی لە پۆستەکەی لە ساڵی 1945، بوو بە سەرۆکی لێژنەی ڕاوێژکاری گشتی بۆ کۆمیسیۆنی وزەی ئەتۆمی. جۆن کەنەدی، بەرلەوەی تیرۆر بکرێت، ڕایگەیاند ئۆپنهایمەر خەڵآتی ئینریکۆ فێرمی پێ دەبەخشرێت بۆ دەستکەوتە فیزیاییەکانی. دواتر لە مانگی دوازەی هەمان ساڵدا خەڵاتەکەی پێ بەخشرا لە لایەن سەرۆک لیندن جۆنسن. ئۆپنهایمەر ناسراو بە “باوکی چەکی ئەتۆمی” بە نەخۆشی شێرپەنجە کۆچی دوای کرد لە تەمەنی 62 ساڵی لە شاری نیوجێرزی لە ساڵی 1967.
سەرەتای ژیانی
ڕۆبەرت ئۆپنهایمەر لە 22 ی نیسانی ساڵی 1904 لە شاری نیویۆرک لە دایک بووە، باوکی جولەکەیەکی ئەڵمانی بوو، لە تەمەنی 17 ساڵیدا کۆچی کردبوو بۆ ئەمەریکا، خاوەنی کۆمپانیایەکی سەرکەتوو بوو لە هاوردەکردنی قوماش. باوکی کەسێکی چالاک بوو لە چەندان کاروباری کۆمەڵایەتی، و زۆری حەز لە بابەتی هونەری و مۆسیقی بوو. کۆمەڵێک تابلۆی باشی کۆکردبووەوە، لەوانەش سی تابلۆی ڤان کۆخ.
دایکی ئۆپنهایمەریش، ئیلیا، کەسێکی نەرمونیان و نیگارکێش بووە، و براکەشی زانای تاقیکاری فیزیا بوو. ئۆپنهایمەر پەیوەندی توندی لەگەڵ دایکی و براکەی هەبووە. و هەروەها لە خوێندندا قوتابییەکی زیرەک بوو، و لێزان و بەهرەمەند بوو و حەزی بە ئەدەبیاتی ئینگلیزی و فەرەنسی هەبووە و بەتایبەتیش زانستی کانزاناسی. پۆلی سێیەم و چوارەمی بەیەک ساڵ بڕیوە، لە دوا ساڵی خوێندنی حەزی دەچێتە کیمیا، و دەچێتە کۆلێژی هارڤارد لە تەمەنی 18 ساڵی. بەمجۆرە دەستی بە خوێندنی کیمیا کرد، بەڵام؛ لە هارڤارد دەبوو قوتابیانی بەشی زانستی وانەکانی مێژوو و ئەدەبیات فەلسەفە و بیرکاریش بخوێنن. لەوێدا ئۆپنهایمەر حەزی دەچێتە فیزیای تاقیکاریی لە کۆرسی داینامیکی گەرمی کە ئەوکاتە لە لایەن زانا پێرسی برێجمان دەگوتراوە.
خوێندنی لە ئەوڕوپا
لە ساڵی 1924، ئۆپنهایمەر لە کۆلێژی کرایست لە زانکۆی کامبرێج پەسەند کرا. نامەیەکی بۆ ڕەزەرفۆرد نووسی تیایدا داوای قبووڵی کردبوو لە تاقیگەی کانڤادیش وەربگیرێت، بەڵام؛ مامۆستاکانی ئۆپنهایمەر ڕەزەرفۆردیان ئاگادار کردبووەوە کەوا ئەو لە تاقیگەدا هەڵەشە و نەشارەزایە، و لە ڕاستیدا لە بواری بیردۆزیی زیرەکترە. لە کۆتایدا ڕەزەرفۆرد ئۆپنهایمەری پەسەند نەکرد. بەڵام؛ ئۆپنهایمەر کۆڵی نەدا و ئۆفەری دیکەی پێشکەش کرا، لە کۆتاییدا پەسەند کرا لە لایەن ج. ج، تۆمپسن بەومەرجەی کۆرسی بنچینەیی تاقیگەی وەرگرت.
لە ساڵی 1926، ئۆپمهایمەر کامبرێجی جێهێشت و چووە زانکۆی گۆتنگن تاوەکو لە ژێر دەستی ماکس بۆرن بخوێنێت. ئەوکاتە گۆنتنگن یەکێک لە باشترین سەنتەرەکان بوو لە فیزیای بیردۆزیی. ئۆپنهایمەر لەوێ چەندان هاوڕێی پەیداکرد کە دواتر بوون بە کەسایەتی گرینگ، لەوانیش؛ ڤێرنەر هایزنبێرگ، ئینریکۆ فێرمی، وۆڵفگانگ پاوڵی و ئیوارد تێڵەر.
لە ساڵی 1927، بڕوانامەی دکتۆرای وەرگرت لەلایەن ماکس بۆرنەوە. گوایە ماکس بۆڕن دوای پێدانی بڕوانامەکە گوتبووی “پێمخۆشە پڕۆگرامەکەی تەواو بوو، خۆ خەریک بوو گومانی لە خۆشم دەکرد”
کارە پەروەردەییەکانی
ئۆپنهایمەر لە سپتێمبەری ساڵی 1927 دا، خەڵاتی ئەنجومەنی توێژینەوەی نەتەوە یەکگرتووەکانی ئەمەریکای بەدەست هێنا لە پەیمانگای تەکنەلۆژیای کالیفۆرنیا (ناسراو بە کاڵتێک). ئەو بە هاوەڵی لەهەردوو زانکۆی کاڵتێک و هارڤارد وانەی دەگوتەوە لە ساڵەکانی 1927 و تا 1928.
لەپایزی ساڵی 1928، سەردانی زانکۆی لیدینی کرد لە هۆڵەندا، تێیدا هەمووانی سەرسام کرد سەرەڕای ئەوەی ئەزموونی کەمی هەبوو لەسەر زمانەکەیان. دواتریش چووە پەیمانگای فیدڕالی سویسری تەکنەلۆژی لە زیورخ، لەگەڵ وۆڵفگانگ پاوڵی کاری کرد لەسەر میکانیکی کوانتەم و شەبەنگی ڕووناکی. ئۆپنهایمەر هێندە سەرسامی پاوڵی بوو کە هەمان شێوازی ستایلی کەسی و چۆنییەتی بیرکردنەوەی لە کێشەکانی ئەوی لاسایی دەکردەوە، دوای گەڕانەوەی بۆ ئەمەریکا، بەهاوەڵی لە هەردوو زانکۆی بێرکڵی و کاڵتێک وانەی دەگوتەوە.
قوتابییەکانی بەسەر دوو بەرە دابەش بوو بوون، بەشێکیان پێیان وابوو کەسێکی بلیمەت و دوورەپەرێز و جوانپەرستە. بەشەکەی تر پێیان وابوو لە خۆبایی و پۆزلێدەر و جێگەی باوەڕ نییە، بەڵام؛ زۆرینەی قوتابییەکان سەر بە بەرەی یەکەم بوون و سەرسام بوون پێی، تا ئەو ئاستەی هانس بێس ئەم نامەیەی لەسەر نووسی؛ پێم وایە گرینگترین توخمی نێو وانەکانی زەوق و سەلیقەی جوانی بوو، هەردەم دەیزانی کام پرسیار گرینگن، تەواو لەگەڵ پرسیارەکان دەژیا و خۆی بۆ وەڵامەکانیان ماندوو دەکرد. و هەموو بیروڕاکانی خۆی بە گروپەکانی دەگوت.
پڕۆژەی مانهاتان
لە ساڵی 1942، لەشکری ئەمەریکی پڕۆژەی مانهاتنی دامەزراند بۆ دروستکردنی چەکی ئەتۆمی. ئۆپنهایمەر وەکو سەرۆکی بەشی تاقیگەی چەکی نهێنی هەڵبژێردرا. ئەو بڕیارە زۆر کەسی سەرسام کرد، چونکە ئۆپنهایمەر هەرگیز پێشتر ڕابەرایەتی هیچ پڕۆژەیەکی گەورەی لەم شێوەیەی نەکردبوو. سەرەڕای ئەوەی ئۆپنهایمەر خەڵاتی نۆبڵی نەبوو، وە لەوانەیە هێندە شۆکۆمەندیشی نەبووبێت تاوەکو هاوەڵە فیزیاییەکانی ڕێبەری بکات لە پڕۆژەیەکی لەم شێوەیە، بەڵام؛ شارەزایی و لێهاتوویی لە لایەنی عەمەلی درووستکردنی بۆمبی ئەتۆمی و تموحی لەڕادەبەدەری بۆ پڕۆژەکە وای کرد هەڵبژێردرێت وەک سەرۆکی پڕۆژەکە.
ئۆپنهایمەر و گڕۆڤس ناوچەیەکی نهێنیان لە نیو مەکسیکۆ هەڵبژارد بۆ درووستکردنی تاقیگەی لۆس ئەڵامۆس.
تاقیگەی لۆس ئاڵامۆس لە پڕۆژەیەکی بچووکی چەند سەد کەسی لە ساڵی 1943، گۆڕا بۆ تاقیگەیەکی مەزنی 6000 کەسی تا ساڵی 1945.
هەوڵی بە کۆمەڵی زانایان لە لۆس ئەڵمۆس بووە هۆی درووستکردن و تاقیکردنەوەی یەکەم بۆمبی ئەتۆمی. ئەو شوێنە نهێنییەی بۆمبەکەیان لێ تاقیکردنەوە ناوی نرابوو “ترینیتی” لە نیو مەکسیکۆ لە ناوەڕاستی ساڵی 1944. ئۆپنهایمەر گوتبووی لە کاتی بینینی تەقینەوەکە بۆ یەکەمینجار، دەقێکی لە پەڕتووکی پیرۆزی هیندۆسییەکانی بەخەیاڵ داهاتبوو لە پەڕتووکی گیتا “مەگەر ڕۆشنایی هەزاران خۆر لە ئاسماندا بەیەکجار کڵپەبگرن، ئەوکات دەگات بە جوانی خودا”
دوای چەندان ساڵ لە بەرنامەیەکی تەلەڤزیۆنی زیاتر باسی ئەو هەستەی خۆی کرد لەکاتی نیگاکردنی تاقیکردنەوەی بۆمبەکە؛ دەمانزانی دونیا وەکو خۆی لێنایەتەوە. هەندێک پێکەنین و هەندێکیش گریان، بەڵام زۆربەیان بێدەنگ بوون، “ئێستا من بووم بە مردن، وێرانکەری دونیا” هەموومان ئەو خەیاڵەمان کرد لە ساتی بینینی تەقینەوەکە.
تۆماس فارێڵ کە ئامادەبوو لەگەڵ ئۆپنهایمەر لە شوێنی چالاک کردنی بۆمبەکە بەمجۆرە کاردانەوەی ئۆپنهایمەر باس دەکات؛ دکتۆر ئۆپنهایمەر، کە ئەرکێکی یەکجار قورسی لەسەر شان بوو، هەستی بە گرژی و پەشێوییەکی توند کرد لەدوا چرکەساتەکانی بەر لە تاقیکردنەوەی بۆمبەکە. بە زەحمەت هەناسەی دەدا و خۆی بە ستوونێکەوە گرتبوو. لەدوا ساتەکاندا بەردەوام چاوی لەسەر شوێنی تاقیکردنەوکە بوو، و کاتێک جاڕدەرەکە گووتی “ئێستا!”ڕۆشناییەکی بێئەندازەی ڕووناکی ئاسمانی داگرت، لە دوایش نەڕەی تەقینەوەیەکی یەکجار گەورە هات. دوای ئەمە ڕووخساری گۆڕا بۆ حەسانەوە و ئاسوودەییەکی زۆر.
دوای ئەوەی پڕۆژەکە بە سەرکەوتووی ئامادەبوو، لە 6 و 9 ی ئۆگەستی ساڵی 1945، دوو بۆمبی ناوەکی هەردوو شاری هیرۆشیما و ناکازاکی پێکا لە وڵاتی یابان. دەرەئەنجام 80 هەزار هاووڵاتی لە شاری هیرۆشیما مردن و 40 هەزاریش لە شاری ناکازاکی. و دەیان هەزاریش دواتر وەک بەرکەوتەی تیشکی بۆمبەکە مردن. یابان دوای چەند ڕۆژێک لە بۆمباران کردنەکە خۆی دا بەدەستەوەو جەنگی جیهانی دووەم کۆتایی پێهات. لەو شەوەی هیرۆشیمان بۆمباران کرا ئۆپنهایمەر هاتە سەر ستەیج لە لۆس ئاڵمۆس و دەستەکانی بەرزکردەوە وەک نیشانەی سەرکەوتن لەکاتێکدا هاوەڵەکانی ئاهەنگیان دەگێرا. و داخ و پەژارەی خۆی دەربڕی سەربارەت بە ئامادەنەبوونی بۆمبەکە لەو کاتەی هێشتا نازییەکان لەسەر حوکم بوون. هەرچۆنێک بێت، ئۆپنهایمەر و زۆرێک لە ستافی پڕۆژەکە دڵتەنگ بوون دەربارەی بۆمبارانکردنی ناکازاکی چونکە پێیان وانەبوو دووەم تەقینەوە هیچ پێوسیتییەکی هەبووبێت لەلایەنی سەربازییەوە.
دوای جەنگ
دوای ئەوەی زانیاری تەواو گەیشتە دەستی ستافی پڕۆژەی مانهاتن و لە ئەندازەی ئەو کاولکارییە تێگەیشتن کە بەسەر وڵاتی یابانیان هێنا، دەستیان کرد بە پرسیارکردن لەسەر ڕاستی و دروستی بەکارهێنانی بۆمبەکە. لەکۆتاییەکانی مانگی ئۆکتۆبەری ساڵی 1945، ئۆپنهایمەر سەردانی سەرۆکی ئەوکاتەی ئەمریکای کرد، هاری ترومن، سەبارەت بە کۆنتڕۆڵ کردنی بەکارهێنانی چەکی ناوەکی لە سەرانسەری جیهان. هاری داواکارییەکەی ڕەت کردەوە، چونکە ترسی هەبوو لە یەکێتی سۆڤیەت لە پەرەپێدانی چەکی ناوەکی خۆیان. ئۆپنهایمەر بە سەرۆک هاری گوتبوو لەبەر ئازاری ویژدان چیتر ناتوانێت هیچ بکات و هەست دەکات “دەستی سوورە بە خوێن” ئەوەش سەرۆک هاری توڕە دەکات و ئۆپنهایمەر دەردەکات لە ژوورەکەی و دەڵێت: “ئەوە منم کە دەستەکانم سوورە بەخوێن، ئەو خەمە بۆ من جێ بهێڵن” دوای جەنگ ئۆپنهایمەر بەردەوام بوو لە هەوڵی قەدەغەکردنی بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی و دەستی کرد بەکارکردن لەگەڵ کۆمسیۆنی وزەی ئەتۆمی لەپێناو کۆنتڕۆڵ کردنی چەکی ئەتۆمی، بەڵام؛ سەرۆک هاری ترومن دژی ئەم هەوڵە وەستایەوە و لە ساڵی 1952 بۆمبی هایدرۆجینیان دروست کرد و تاقییان کردەوە.
حکومەت ئۆپنهایمەری لە پۆستەکەی دوورخستەوە بەبۆنەی ئەوەی دژی دروستکردنی چەکی هایدرۆجینی وەستایەوە و هاوکات هاوەڵی کۆمیونستی هەبوو، ئەوەش بووە شک و گومان لەسەری کە سیخوڕی یەکێتی سۆڤییەت بێت.
مەرگی ئۆپنهایمەر
ئۆپنهایمەر جگەرەکێشێکی بەردەوام بوو، لە کۆتاییەکانی ساڵی 1965 تووشی نەخۆشی شێرپەنجەی قورگ بوو. دوای نەشتەرگەرییەکی نیوەچڵ و چوونە ژێر چآرەسەری تیشکیی و چارەسەری کیمیایی شکستخواردوو. لە 15 ی فابرایەری ساڵی 1967 کەوتە باری بێهۆشی (کۆما) و ماڵەکەی خۆیدا لە پرینستن لە نیوجێرزی دوای سێ ڕۆژ کۆچی دوایی کرد لە تەمەنی 62 ساڵی دا. پرسەکەی بەڕێوە چوو بە ئامادەبوونی 600 زانا و هاوەڵی سیاسی و جەنگی خۆی و کەسانی دیار. [1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览352
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی دابڕان
挂钩项目: 1
小组: 科学
No specified T3 17: No specified T4 439
No specified T3 17: No specified T4 437
Technical Metadata
项目质量: 84%
84%
添加( هومام تاهیر 17-11-2022
本文已被审查并发布( زریان سەرچناری )on19-11-2022
此产品最近更新( ڕۆژگار کەرکووکی ):07-04-2024
URL
此产品已被浏览352
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 518,707
图片 104,774
书籍 19,297
相关文件 97,585
Video 1,398
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
Folders
传记 - 性别 - 男 传记 - 国 - 库尔德人 的地方 - 普罗旺斯 - 北库尔德斯坦 的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 图像和说明 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 考古的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 传记 - 人键 - 政治活动家 的地方 - 广场 - 城市 考古的地方 - 广场 - 城堡 的地方 - 城市 - 埃尔比勒

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!