图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 520,229
图片 105,256
书籍 19,560
相关文件 98,154
Video 1,414
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
بۆچی گەردوون بۆ ئێمە لە بیابانێکی تاریک دەچێت؟
小组: 科学 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
بۆچی گەردوون بۆ ئێمە لە بیابانێکی تاریک دەچێت؟
科学

بۆچی گەردوون بۆ ئێمە لە بیابانێکی تاریک دەچێت؟
科学

$بۆچی گەردوون بۆ ئێمە لە بیابانێکی تاریک دەچێت؟$
نووسینی: #لوقمان حەوێز#
لەم نووسینەم ترسناکترین وەڵام بۆ پارادۆکسی فێرمی دەخەمەڕوو...
گەورەترین پرسیاری مرۆڤ لەوەتەی هەیە لە کۆنەوە ئەوە بووە بزانێت ئایا زیندەوەر و بونەوەری تری هاوشێوەی خۆی هەیە لە ئاسمان و نێو ئەستێرە و هەسارەکانی تری نێو گەردوون یان ئەو تەنیایە..؟
دوای دروستکردنی تەلەسکۆپ و داهێنانی زانستی گەردوونناسی نوێ و داهێنانی بیردۆزە فیزیاییەکان و دۆزینەوەی هێزەکان، هەروەها دوای زانینی ئەوەی کە گەردوون چەندە بێ شومار و فراوانە ئەم پرسیارە قوڵتر بۆوە، لە ناوەڕاستی سەدەی بیستەمەوە گەردوونناسان دەستیان بە پشکنین کرد لە ڕێگەی پڕۆگرامی SETI واتە پڕۆگرامی گەڕان بەدوای بونەوەرە ئاسمانیە زیرەکەکانی دەرەوەی هەسارەی زەوی لەنێو گەردوون، لەو کاتەوە خەریکی پشکنین و گەڕانین بەدوای نیشانە کارۆموگناتیسیەکان کە لەوانەیە سەرچاوەکەی شارستانیەتەکانی تری قوڵایی گەردوون بن کە ئێستا بنێردرێن یاخود پێشتر نێردرابن بەڵام تا ئێستا هیچمان نەدۆزیوەتەوە، ئەم دیاردەیە واتە نەبوون یان نەبینینی هیچ نیشانەیەکی ژیانی زیرەک لەنێو گەردوون بۆ ئێمە لە گەردوونناسی پێی دەووترێت پارادۆکسی فێرمی Fermi.Paradox، ئەم پارادۆکسە یان ئەم نەزانراوە سەری هەڵدا وەکو مەتەڵێک دوای ئەوەی فیزیاناسی ئەمەریکی بە بنەچە ئیتاڵی ئێرنیکۆ فێرمی ڕۆژێک لەگەڵ کۆمەڵێک لە گەردوونناسە هاوڕێیەکانی لە ناوەڕاستی پەنجاکانی سەدەی بیستەم ئەم پرسیارەی کرد:
لەگەڵ ئەوەی گەردوون هێندە بێ شومار و فراوانە بەڵام بونەوەرە ئاسمانیە زیرەکەکان و خاوەن شارستانیەتەکانی تری نێو گەردوون لە کوێن..؟ بۆ دیار نین..؟ بۆچی هیچ نیشانەیەکی بوونیان نابینین..؟
لە ڕاستیدا تا ئێستا نزیکەی 75 وەڵام یان هۆکارمان دەستنیشان کردووە بۆ پاردۆکسی فێرمی، هەندێک لەو هۆکارانە بۆ نموونە لەوانەیە گەردوون و ئێمە سیمولەیشن بین، واتە تەنیا پڕۆگرامێکی کۆمپیوتەری بێت و لەنێو کۆمپیوتەرێکدا گەڕ بکات، یان لەوانەیە هۆکارەکە فراوانی بۆشایی ئاسمان و بێ شوماری گەردوون و جیاوازی کاتەکان بێت بەهۆی سنورداری خێرایی تیشک، یان هی زۆر دەگمەنی بوونی ژیانی زیرەکە یاخود نەبوونی ژیانی زیرەک و خاوەن شارستانیەتی لەنێو گەردوون جگە لە مرۆڤ...
بەڵام لێرە ئەم جارە تیشک دەخەمە سەر ترسناکترین هۆکار، ئەویش ئەمەیە:
شارستانیەتەکانی نێو گەردوون بەر لەوەی زۆر پێش بکەون هەموویان بەهۆی پێشکەوتنیان و داهێنانی تەکنەلۆژیا یان وێرانکردنی ژینگەکەیان یان هەر هۆکارێکی گەردوونی یان سرووشتی تربێت لەناو دەچن یان خۆیان لەناو دەبەن، بە پێی ئەم هۆکار و لێکدانەوەیە پێدەچێت ئێمەی مرۆڤیش لە ئێستادا لەو قۆناغەدا بین، ئەمەش مانای ئەوەیە ئێمەش لە ئێستادا هەنگاو بەرەو لەناوچوونی خۆمان دەنێین، یاخود ئەگەر لەبەر هەر هۆکارێکی تر بێت زۆر نامێنینەوە و لەناودەچین...
لەگەڵ ئەوەی بۆچوونەکە ترسناکە، بەڵام دوور نییە ئەمە یەکێک لەهۆکارەکانی بێدەنگی گەردوون و گەلەئەستێرەکەمان بێت لە بونەوەر و شارستانیەتی تری زیرەک جگە لە ئێمە لە ئێستادا...
ئەگەری زۆری ئەوە هەیە لەهەموو کاتێک تەنیا لەناو گەلەئەستێرەکەمان و هەموو گەردوونیش لە دەیەها و سەدەها شوێن بگرە ملیۆنەها شوێن ئەگەر هەموو گەردوون وەربگرین بونەوەری زیرەکی خاوەن شارستانیەتی وەک مرۆڤ یان لە ئاستی نزمتر هەبێت، بەڵام بەپێی ئەم بۆچوونە نە ئێمە و نە ئەوان ئەوەندە پێشکەوتوو نین و نابین کە بگەین بە ئاستێک پەیوەندی بەیەکەوە بکەین و یەکتر بدۆزینەوە، یاخود گەشتی ئاسمانی نێوان ئەستێرەکان بکەین...
تەنیا ئەگەر گەلەئەستێرەکەمان بە نموونە وەربگرین دەزانین و دەبینین چەندە گەورە و فراوانە، تیرەکەی نزیکەی 120 هەزار ساڵی تیشکی واتە تیشک کە خێراییەکەی لە یەک چرکەدا 300 هەزار کیلۆمەترە دەتوانێت بە 120 هەزار ساڵ لەم سەری گەلەئەستیرەکەمان بگات بە ئەو سەری، تەنیا گەلەئەستێرەکەمان لایەنی کەم لەنێوان 200 بۆ 400 ملیار ئەستێرەی تێدایە هەروەکو دەزانن هەر ملیارێکیش دەکاتە هەزار ملیۆن، ئێستا دەزانین کە تەنیا گەلەئەستیرەکەی ئێمە چەندە بێ شومار و گەورە و فراونە، بێ گومان گەلەئەستێرەکەی ئێمەش تەنیا یەکێکە لە پتر لە دوو ترلیۆن گەلەئەستێرە لە گەردوونی بینراو واتە ئەو بەشەی گەردوون کە دەتوانین بیبینین، هەموو گەردوونیش یان زۆر زۆر گەورەترە لە گەردوونی بینراو یاخود بێ کۆتایە لە گەورەیی جارێ لەوە دڵنیا نین، کەواتە ئێمە لە نێو بوونێک و گەردوونێکی ئەقڵ وەستێنین لە بێ شوماری و فراوانی...
بەپێی سادەترین خەمڵاندنیش تەنیا ئەستێرەکانی گەلەئەستێرەکەمان پتر لە سەدەها ملیار هەسارەیان هەیە، لایەنی کەم دەیەها ملیار لەو هەسارانە بەردینین وەکو هەسارەی زەوی، دەشێت ژمارەیەکی ئێجگار زۆریشیان لە زۆنی گونجاو بن بۆ ژیان یان پاڵپشتی بوونی ژیان بکەن، هەروەها دور نییە لەسەر هەندێکیان ژیان سەری هەڵدابێت و پەرەشی سەندبێت بۆ ژیانێکی زیرەک و خاوەن شارستانیەتی، بەڵام تا ئێستا هیچ نیشانەیەکی ژیان و شارستانیەتی پێشکەوتوو نابینین…
با خۆمان بە نموونە وەربگرم، بە پێوەری گەردوونی بێت ئێمە تەنیا هەندێک پتر لە سەد ساڵە بووین بە خاوەنی شارستانیەتی لە دوای داهێنانی توانای وەرگرتن و ناردنی تیشکی کارۆموگناتیسی، ئەگەر سەدەها هەزار ساڵی تر یاخود بۆ نموونە چەند ملیۆن ساڵی تر بمێنینەوە و بەم خێراییە لە پێشکەوتن بەردەوام بین، ئەوا پەل دەهاوێژین بۆ گەلێک شوێنی تری گەلەئەستێرەکەمان، ئەوساکە نیشانەکانی بوونی ئێمە بۆ شارستانیەتە پێشکەوتووەکانی تر دەردەکەون ئەگەر ئەوان هەبن، بەڵام ئێمە جارێ بونەوەرێکی زۆر ساواین، جارێ دڵنیا نین لەوەی دەمێنین تا ئەو کاتەی ئەوە ئەنجام دەدەین یان نا...
ئەگەر لە گەلەئەستێرە بێ وشومار و فراوانەکەی خۆمان شارستانیەتێکی وەکو ئێمە سەری هەڵدابێت و ملیۆنەها ساڵ بەردەوام بووبێت لە پێشکەوتن و تا ئێستا مابێتەوە ئەوا هەندێک لە نیشانەکانی بۆ ئێمە دەردەکەوت، پتر لە 60 ساڵە دەگەڕێین بۆ نیشانەکانی شارستانیەتیەکی زۆر پێشکەوتوو لە گەلەئەستێرەکەمان بەڵام هیچ بەدی ناکەین...
هەروەکو لەسەرەوە وتم، لەوانەیە هۆکارەکان زۆربن، یەکێک لە هۆکارەکانی تر لەوانەیە ئەوە بێت کە لەوانەیە تا ئەم کاتەی ئێستا هیچ شارستانیەتێکی تری پێشکەوتوو سەری هەڵنەدابێت لە نێو گەلەئەستێرەکەمان، بەڵام لەبەر فراوانی و زۆری ئەستێرەکان و هەسارەکان من لەگەڵ ئەو ئەگەرە نیم، لەوانەیە هۆکاری بێدەنگی گەردوون بەگشتی و گەلەلەئەستێرەکەمان بەتایبەتیش ئەوەبێت کە شارستانیەتەکان لەگەڵ ئەوەی دەگمەنن و بەدەگمەنیش سەرهەڵدەدەن، بەڵام پێش ئەوەی زۆرتر پێش بکەون خۆیان لەناودەبەن لە ڕێگەی تەکنەلۆژیاکان و داهێنانەکان و وێرانکردنی ژینگە یان شەڕ و لەناوبردنی یەکتر یان هەر هۆکارێکی تری سرووشتی یان گەردوونی لەناو بچن، ئەوەی دەیزانین ئەوەیە کە ژیانی بایۆلۆژی خۆویستە، واتە جۆرەکان و تاکەکانی جۆرەکانی هەموو زیندەوەرەکان لەپێناو مانەوە هەموو شتێک دەکەن، لەوانە ڕێگەی لەناوبردنی یەکتریش دەگرنە بەر بۆ مانەوەی خۆیان بەتایبەتی ئەگەر خاوەنی چەکی بەکۆمەڵ کوژ بن...
ئەگەر سەرنج بدەینە خۆمان دەبینین کە بەشێکی سەرەکین لە ژیان لەسەر ڕووی هەسارەی زەوی، بەڵام تەماشا بکەن چۆن تاکە ماڵ و ژینگەکەمان پێ بەپێ بەدەستی خۆمان وێران دەکەین، لەکاتێکدا دەزانین جارێ ماڵی تر و هەسارەی ترمان نییە بۆ ژیان، لەوەتەی مرۆڤ هەیە تا ئێستاش هەتا تواناکانی زۆرتر بووبێت کەرەستە و چەکی کوشندەتری دروستکردووە بۆ شەڕ و ڕووبەڕوو بوونەوەی یەکتر، هەروەها بۆ لەناوبردنی یەکتر هەر لە ڕم و تیر و شمشێر تاوەکو چەکە ئاگرینیەکان و ئەتۆمیەکان، هەمووشی بۆ لەناوبردنی یەکتر بووە، مرۆڤ تاکە زیندەوەرە لەسەر ڕووی زەوی بەو ڕادەیە و بەو فراوانیە بەبەرنامە داڕێژراوی و بەکۆمەڵ بەگشتی کاری کردبێت بۆ وێرانکردنی ژینگە و لەناوبردنی یەکتر...
مرۆڤەکان تاوەکو ئێستا سەدەها ملیۆن کەسیان لەیەکتری کوشتووە، تەنها لە جەنگی جیهانی دووەم لە نێوان 50 بۆ 70 ملیۆن مرۆڤ کوژران، نیوەی شارە گەورەکانی جیهان خاپوور کران، لە ئێستاشدا خاوەنی کۆمەڵێکی زۆر لە چەکی زۆر کوشندەین، هی زۆر زۆر کوشندەتریش بەنهێنی پەرەی پێدەدرێت و بەڕێوەیە...
بەپێی ئەم هۆکارە سەرەکیەی پارادۆکسی فێرمی، گومان هەیە لەوەی ئێمەی مرۆڤەکان بتوانین بگەین بە قۆناغێکی بەرزتر لە شارستانیەتی، بۆیە لەوانەیە لەئاستێکدا یان هەر خۆمان بەتەواوی خۆمان لەناو دەبەین، یاخود لەخاڵێکدا بەهۆی وێرانبوونی ژینگە شارستانیەتیەکەمان لەدەست دەدەین و هەزارەها ساڵ دەگەڕێینەوە دواوە و دوبارە دەبینەوە بونەوەرێکی دواکەوتوو و ئەشکەوتی...
ئەگەری زۆری ئەوەش هەیە ئەمە بەردەوام ڕوویدابێت و ڕووبدات لەسەرانسەری گەردوون، لەبەر ئەوەی ملیارەها ساڵە گەردوون گونجاوە بۆ ژیان دەبووایە ئێستا ئاوەدان بێت بە بونەوەری زیرەک و خاوەن شارستانیەتی تر، لەگەڵ ئەوەی ئێمە چاوتروکانێکە دەستمان بە گەڕان کردووە بەڵام گۆی زەوی ملیارەها ساڵە ژیانی لەسەرە، نیشانە بایۆلۆژیەکانی گۆی زەوی لەمێژە بەنێو گەردووندا بڵاوبۆتەوە، ئەگەر شارستانیەتی زۆر پێشکەوتووتر هەبوونایە یان هەبن بۆ نموونە لەنێو گەلەئەستێرەکەمان ئەوا بەئاسانی ئەو نیشانە بایۆلۆژیانەی گۆی زەویان بینیوە و دەبینن، بەڵام تا ئێستا شوێن پەنجەی هیچ سەردانێکی بوونەوەری زیرەکی ترمان لەسەر ڕووی هەسارەی زەوی نەدۆزیوەتەوە کە سەردانی گۆی زەویان کردبێت، ئەگەر سەردانێکی وا ڕووی بدایە لایەنی کەم نیشانەیەکی دەبوو، خۆ ئێمە بەو ساواییەش چوار کەشتیمان بەڕێ کردووە بۆ دەرەوەی کۆمەڵەی خۆرەکەمان...
هەرچەندە ئەم لێکدانەوەیە ترسناکە، بەڵام بە بۆچوونی من ژیانی سەرەتایی لە گەلێک شوێنی تری گەردوون و گەلەئەستێرەکەمان هەبووە و هەیە، ژیانی زیرەکیش سەری هەڵداوە بەڕێژەیەکی زۆر کەمتر، بەڵام لەوانەیە هیچیان ئەوەندە پێش نەکەوتبن و نەگەیشتبن بەو ئاستەی بتوانن پەل بهاوێژن بۆ شوێنەکانی تر یان توانای گەشتکردن و پەیوەندی کردنیان پەیدا کردبێت، بە پێی ئەم لێکدانەوەیەش بۆ پارادۆکسی فێرمی پێدەچێت هەموو ئەو شارستانیەتیانە لە ئاستێکی پێشکەوتن لەبەر هەر هۆکارێک بێت لەناو بچن یان لەناوچووبن یان هەر خۆیان خۆیان لەناو بردبێت، بەداخەوە هەروەکو دەیبینین دوور نییە ئێستا ئێمەش لەو قۆناغە ترسناکەدا بین...
بڕوای کەسی خۆشم ئەوەیە کە کۆمەڵیک هۆکار لەیەک کاتدا بەیەکەوە بەرپرسن لە پاردۆکسی فەڕمی نەوەک تەنیا یەک هۆکار، لەو کۆمەڵە هۆکارانەش زۆر دەگمەنی سەرهەڵدانی ژیانی زیرەک و فراوانی بۆشایی ئاسمان و جیاوازیەکانی کات و سنورداری خێرایی تیشک هەروەها ناسکی و زوو لەناوچوونی ژیانە بەگشتی و ژیانی زیرەکیش بەتایبەتی لەنێو گەردوون... [1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览448
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی دابڕان
挂钩项目: 2
小组: 科学
No specified T3 17: No specified T4 442
No specified T3 17: No specified T4 439
Technical Metadata
项目质量: 86%
86%
添加( هومام تاهیر 17-11-2022
本文已被审查并发布( ڕێبوار جەمال سەگرمە )on17-11-2022
此产品最近更新( ڕۆژگار کەرکووکی ):03-04-2024
URL
此产品已被浏览448
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 520,229
图片 105,256
书籍 19,560
相关文件 98,154
Video 1,414
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
Folders
考古的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 考古的地方 - 广场 - 城堡 考古的地方 - 城市 - 埃尔比勒 的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 的地方 - 广场 - 城市 的地方 - 城市 - 埃尔比勒 的地方 - 方言 - 库尔德 - Sorani 传记 - 党 - K. D. P. 传记 - 人键 - 政治活动家 传记 - 性别 - 男

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!