图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 522,909
图片 105,770
书籍 19,704
相关文件 98,642
Video 1,420
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
موسڵمانی کورد لە بەردەم کێشەی لێڵکردنی سیاسییانەدا
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
موسڵمانی کورد لە بەردەم کێشەی لێڵکردنی سیاسییانەدا
文章

موسڵمانی کورد لە بەردەم کێشەی لێڵکردنی سیاسییانەدا
文章

$موسڵمانی کورد لە بەردەم کێشەی لێڵکردنی سیاسییانەدا$
نووسینی: هەندرێن
ئەنجامی ئەو کێشانەی کە دەمێکە بە هۆکاری دەستتێوەردانی تورکیا لە جەنگی لیبیا، ڕۆژئاڤای کوردستان، ئازربایجان و ئەرمێنیادا هەیە لە نێوان سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن و ئەردۆگاندا هەیە هەر تەنێ لە ئاستی هێرشی ڕاگەیاندن نەمایەوە، بەڵکوو دوا لێکەوتەی بووە هۆی تێرۆکردنی مامۆستایەکی فەڕەنسیی بە دەستی موسلمانێکی تووندڕۆدا، ئەمەیش گەیشتە ئەوەی کە ماکرۆن لە پەراوێزی ئەو ڕووداوەدا بڵێ، دونیا ئیسلامیی لە قەیراندایە.
بەمجۆرە ئۆردۆگان بۆ جوولاندن و ورووژاندنی هەستی گشتیی موسڵمانانی جیهان، ئیمانوێل ماکرۆنی بە نەخۆش تۆمەتبار کرد و بەمەیش توانی سۆزی زۆرێک لە موسڵمانی شەحنکراو بە بڕوای جیهاد و تێڕۆر بۆ مەرامەکانی خۆی جۆشبدات.
ئەو هەڵای بە ناو داکۆکیکردنەی موسڵمانە ئیخوانیی و سەلەفییەکان کە بە فیتی ئۆردۆگان لە ئەوروپا و جیهانی ئیسلامییدا بە دژی ماکرۆن و فەرەنسادا دەستی پێکرد، موسڵمانانی کوردستانیشی تەنییوە، بێ ئەوەی کەمێک بیر لە سەرچاوەی ئەو کێشەیە و مەبەستی ماکرۆن لە بوونی قەیران لە دونیای ئیسلامدا بکرێتەوە. بەمجۆرە کتوپڕ خەڵکێکی زۆری سەر بە ڕەوتە ئیسلامییە سیاسییەکانی کوردستان و خەڵکانێک، کە ساڵانێکە بەهۆی قەیرانی حکومڕانی و کۆمەڵایەتییەوە بە ئاگا و بێ ئاگا بەو ڕەوتە ئایدیۆلۆژییە سیاسییە ئیسلامییانەوە کاریگەرن، وەک ئەوەی هەموو سەرکەوتنێکیان بەسەر کێشە سیاسیی، ئایینیی و کۆمەڵایەتییەکانی کوردستان و دونیای ئیسلامیی و بگرە نەیارانی ئیسلام بە دەست هێنا بێت، ئیتر نۆرەی تۆڵەکردنەوە بێت لە فەرەنسایش. ئەو دژایەتییە شێوە مەیلەو جیهادییە بە دژی فەڕەنسا و سەرۆکەکەی لە بایکۆتکردن، دروشمی شەڕەنگێزانە و سووتاندنی ئاڵای فەڕەنسا و زۆر کردەی دیکەدا نیشاندرا.
ئەمەیش قەدەری نەزانی ئەو کۆمەڵگەیەی ئێمە جەختدەکاتەوە کە هەر لە سەردەمی ڕۆژگاری عوسمانیی و سەفەوییەکانەوە تا ئێستایش هەرگیز خۆی بیری نەکردۆتەوە، بەڵکە لەلایەن سەردەستەکانییەوە فریودراوە و بوونی ڕەتێنراوە. بۆیە ڕاهاتووە لە دەرەوەی مێژوودا بژیت. ئەو لە بوون لە دەرەوەی مێژوو و ژیانە شلۆقەی کۆمەڵگەی کوردستان وایکردووە هەمیشە لە بوون بە پاشکۆییدا بگوزەرێنێت. بوونێکی پاشکۆیش هەمیشە بە خۆی بیر ناکاتەوە، بەڵکە ئەوانیتری دەرەوەی خۆی لە جیاتی بیردەکەنەوە. هەر کاتێکیش ویستییان وەک کەرەسە بەکاری دەهێنن.
لێرەوە گەرە بڵێین، ئەو هەڵای بایکۆتکردن و ڕاگەیاندنە جیهادیستییەکی کە لە لایەن ڕەوتە دینی و دیندارە ڕەشۆکییەکانی کورد ڕوودەدا، بەشێکە لە بەردەوامی داڕمانی بەهای مانا و پەرۆشی هاوبەش لە کۆمەڵگەی کوردستاندا. بۆیە ئەو ئاژاوە و فەزایە تووندڕۆییە هەر لە پرسێکی وەک پیرۆزیی دینییدا کورت نەبۆتەوە، بەڵکە کۆی کێشە و پێشهاتەکان لە کۆمەڵگەی ئێمەدا بوونەتە کەرەسەیەک بۆ دەربڕینی ڕق و کینە.
بۆیە ڕاستییەکەی ئەوە ماکرۆن و ئەرورپییەکان نین کە سوکایەتی بە ئیسلام و بەهایەکانی دەکەن، بەڵکە خودی ڕەوتە سیاسیی و دەمڕاستەکانی لە جیهانی ئیسلامیی و کوردستانیش دەمێکە خودی بەهایەکانی ئیسلامیان ڕیسواکردووە. لە دۆخی باڵادەستی کاڵا و ماددەی ئەوڕوپییدا، خودی موسلمانان و نوێنەرە دینییەکان، دین وەک دەمامک بۆ مەرامە ماددیی و سیاسییەکانیان بەکار دەهێنن.
ئەوها وەک چۆن عەلمانییەکانی کورد بە بیرکردنەوەی دەرەوەی خۆیان دەرگیر و کەساسن، بە هەمان شێوەیش ڕەوتە سیاسییە ئیسلامیی و موجاهیدە ڕووتەڵەکانیشمان، وێڕای ئەو بوونی ئەو هەموو شەهادەدار، خوێندەوار، بوونی میدیا و زانیارییە زۆرەی کە ئەوروپا بۆمانی مەیسەر کردوون، کەچی لە دۆخی ئەوها هەروەک دوور لەو پێشکەوتنانەدا بژین.
بەمجۆرە بە دەم ئەو بایکۆتکردنەی کاڵا و جیهادەی کە لە تۆڕە، کە خۆی بەشێکە لە بەرهەمەکانی ڕۆشنگەریی، شۆڕشی فەڕەنسیی و پیشەسازیی، بە دژی فەڕەنسا دەستییان پێکردووە، بوونەتە ئامرازێک لە جەنگی ململانێی دەستەڵاتخوازیی نێوان ماکرۆنی سەرۆکی ناتۆ و ئەردۆگان بە خەیال خەلیفەی ساختەی دونیای موسلمانان.
لەوە گەڕێ کە ئەو دیاردە لە ئیسلامی سیاسییە تووندڕۆیە پاشکۆیە ئیخوانیی و سەلەفییەی کە لە کوردستان لە ئارادایە، ئەنجامی شکستی سیاسیی حوکمڕانییە لە کوردستاندا، کەچی ئەو موسڵمانە نەریتییانەی کە ڕەدووی ئەو هەڵایە کردووە، شەو و ڕۆژ بە دەست نەبوونی بازاڕ، بێمووچەییەوە نووزە نووزیەتی، بیر لەوە ناکاتەوە دۆخی ئابووریی و بازاڕەکەی لە پێوانە و پێوەری سیاسەتی ێابووریی و سیاسەتی جیهانی و ئیسلامیش پەراوێزی پەراوێزەکانی، کەچی بایکۆتکردنی کاڵای فەڕەنسیی دەستپێکردووە و لە فەیسبووکیش دەستی بە جیهاد کردووە، سبەیش ئەردۆگان و موسلمانە هاوپەیمان و زڕبرا و زڕخوشکەکانی بایکۆتیان کرد و هێرشیان بۆ کرد، دەست بۆ هەمان فەڕەنسا و وڵاتانی کافر پان دەکاتەوە و داوای ئیقامە، پاراستن و نانیان لێدەکا.
تۆی موسڵمان کە ئاوڕدانەوە لە کۆپەیوەندی مێژووی خۆت لە کن پرسیار نەبێت، ئەوها لە یەک کاتدا سۆز و ڕقت لە بەرانبەر دوژمن و دۆست تێکەڵ دەکەیت. تۆ کە ناتوانی بیریش بکەیتەوە، لێ دەتوانی جارێک ئاوڕ لە دوێنێی خۆت و کۆمەڵگەکەت بکەیتەوە، کاتێک لێت قەوما، تەنێ چاوت لە وڵاتانی وەک فەڕەنسا نەبوو یارمەتیت بدەن و بۆ ژیانێکی باشتر لە ژیانی کۆمەڵگەکەی خۆت، بۆ چارەسەری نەخۆشییەکانت ڕوو لەوان دەکەیت، بۆچی ڕوو لە تورکیا، سعودییە، ئێران و … تاد ڕوو لەوانە ناکەیت؟ ؟ دەزانم ڕەنگە بڵێیت، هەر فەرەنسا بوو لە پەیمانی سایکس پیکۆ کوردستانی دابەشکرد و وای لێکردووین لێمان بقەومێ، دەکرێ لە سادەکردنەوەیەکدا وابێت، لێ تۆ بەو دۆخە ئالوودەبوونەت بە پاشکۆیی و دژە خۆت بوونەی کە پێی بەختەوەرییت، ڕاستییەکەی ئێستایش شایەنی دابەشکردنیت. لێ بیر لەوە ناکەیتەوە، بۆچی موسلمانی برا و خوشکیشت کە تۆ بووی بە پاشکۆیان، سەت ساڵە پەل و پۆی بەستووی بە گەمەی دین و دونیاوە تا لێقەوماو بمێنیتەوە، کاتێکیش بە دەست ترس و جیهادیی خەلافەتی ئەردوگان، سەدام، خومێنی و داعیشی هاودینتەوە لێت قەوما، بەرەو وڵاتی وەک فەڕەنسای کافر دەقووچێنیت.
بۆیە پێوێست ناکات چاکەی دانیال میترانت بیر بهێنمەوە، کە تێهەڵدانت بە دەست برای موسڵمانت وای کرد ببێتە دایکی دڵسۆزت.
ڕاستییەکەی ئەوەی وایکردووە تۆ ئەوها بژیت، خەتای ڕووحی تاریکی خۆت و موسلمانە زڕبرا زڕخوشکەکانتە، کە ناچار بیت لە وڵاتی کافران دەژیت و بیریش ناکەیتەوە بەهای کولتووری و سیاسیی فەڕەنسیی میراتگریی شۆڕشەکەیەتی، لەوێدا ئەو دروشمە بوو بە ژیانی ئەوکات و ئێستای فەڕەنسا. پرنسیپی ئەو شوڕشەیش بریتی بوو لە:
ئەوە ئازادییە کە ڕێبەرایەتی خەڵک، نەتەوە دەکات (liberté guidant le peuple)”.
کە ئەو دروشمەیش لە تابلۆ ڕۆنیییەکەی شێوەکارEugene Delacroixە کە لە 1830دا شۆڕشی فەڕەنسیی بەرجەستەدەکاتەوە. ئەم تابلۆیە لە سالۆنی پاریس لە 1831بۆ جەماوەر نیشاندرا.
تابلۆیەکە بە ڕووخساری وێنە پێچوواندن و مانا سیاسییەکانییەوە، هێمایەکە بۆ شۆڕشی جەماوەریی، کۆماریی و دیموکراتی فەڕەنسیی.
تابلۆی “ئەوە ئازادییە کە پێشەنگی جەماوەر دەکا”، لە خوێندگە فەڕەنسییە ڕۆمانتیکییەکاندا دەبێت بە پێشەنگێکی قبووڵکراو. دێلەکراوی شێوەکار نۆرم، دا و نەریت و بەهایە کۆن، کلاسیک لە هونەری ئەکادیمییەکانی سەردەمی خۆی ڕەتدەکاتەوە.
کەسایەتی سەرەکی لە تابلۆیەکەدا کە سەرنجمان ڕادەکیشێت، ئەو ژنەیە کە بە سینگە ئازادە ڕووتییەکەیەوە دیارە.
وەک دیارە ئەو هونەرمەندە بەهرەی لە هونەر و پەیکەرە ئێستێتیکییە نموونەییەکانی ڕۆژگاری گریک وەرگرتووە، کە لەوێدا ژیان و بوون لە ئاکاری باڵا، جوانییەکیی ئایدیالیی، جوامێریی، ئاوەڵایی و … دەبینرێت، بۆیە سینگی ڕووتی ئەو ژنە، نوێنەرایەتی ژنی ماسوولکەی بەهێزدەکا، کە ئەمەش هاوکات هێمایە بۆ هێمنی، دیموکراتی، ئازادیی و کۆماری فەڕەنسیی کە لە 1789 لە ئاکامی شۆڕشی فەڕەنسییدا دامەزراوە.
ئێستایش تۆ کە دینەکەت ماڵی خۆی هەیە، ناچار مەبە لەو دونیایەی ئەو کۆمارە بژیت کە خۆت ناتوانی خاوەن ماڵ بیت، بۆیە هەر خۆتی سەتەیەک زیاترە پاسەوانی مافی ژیان و ئازادیی دینەکەت بێت. [1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览302
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی کوردواڕم- 02-11-2020
挂钩项目: 1
日期与活动
小组: 文章
Publication date: 02-11-2020 (4 年份的)
Publication Type: Born-digital
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
项目质量: 92%
92%
添加( هومام تاهیر 20-11-2022
本文已被审查并发布( زریان سەرچناری )on21-11-2022
此产品最近更新( ڕۆژگار کەرکووکی ):06-04-2024
URL
此产品已被浏览302
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 522,909
图片 105,770
书籍 19,704
相关文件 98,642
Video 1,420
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
Folders
考古的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 考古的地方 - 广场 - 城堡 考古的地方 - 城市 - 埃尔比勒 传记 - 性别 - 男 传记 - 国 - 库尔德人 传记 - - 南库尔德斯坦 传记 - 人键 - 政治活动家 传记 - 党 - 库尔德斯坦爱国联盟 图像和说明 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 传记 - 党 - K. D. P.

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!