图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 523,140
图片 105,817
书籍 19,710
相关文件 98,681
Video 1,420
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
کۆنسێپتی کات لەلای سان ئۆگوستا و بێرگسن
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
کۆنسێپتی کات لەلای سان ئۆگوستا و بێرگسن
文章

کۆنسێپتی کات لەلای سان ئۆگوستا و بێرگسن
文章

$کۆنسێپتی کات لەلای سان ئۆگوستا و بێرگسن$
نووسینی: #بەیان سەلمان#
“دڵکردنەوە” یاخود “دڵهەڵڕشتن” یان “دانپێدانان” (اعترافات) بە عەرەبی و بە فەرەنسی (کۆنفیسیۆن) Confessions پەڕتووکێکە بە زمانی لاتینیی لە نێوان397 و401 لەلایەن (سان ئۆگوستا) Saint augustin نووسراوە و بە ناونیشانی (کۆنفیسیۆنێس) Confessiones. پەڕتووکەکە لەبەر گرنگی زمانەکەی و شێوازی داڕشتنەوەی بە بەرهەمێکی ئەدەبیی گرنگ لە بواری ژیاننامە لە قەڵەم دەدرێ.
سان ئۆگوستا فەیلەسوف و تیۆلۆژیستێکی کریستیان ڕۆمانییە و سەر بە چینێکی دارا بووە. لە ساڵی 354ی زاینی لە تاگاست (ئێستا دەکاتە سوق ئەحراس لە جەزائیر) لەدایکبووە، و لە 430 لە هیپۆن (ئێستا دەکاتە عەنابە لە جەزائیر) کۆچی دوایی کردووە. بەپێی ئەو دوو بەروارەش، فیکری فەلسەفی سان ئۆگوستا هەتا ڕادەیەک، مۆرکێکی دەرباسبوونی transition لە نێوان گرێکی دێرین و سەدەی ناوەڕاست لەخۆ گرتووە.
سان ئۆگوستا لە سیانزە بەرگدا ڕەوتی گەڕانی بە دوای خودا دەگێڕێتەوە. هەر لە ناونیشانەکەییدا (بڕوای ئایینی کریستیان) تێبینی دەکەین. سان ئۆگوستا بە وردیی و ڕاشکاویی داندەنێت بە هەموو کردارێک کە لە منداڵییەوە پێی هەڵساوە و پەڕتووکی یانزەشی بۆ داهێنانی یەزدان و شیکردنەوەی کات تەرخان کردووە. لەم پەڕتووکەیدا، بە پێی سان ئۆگوستا، یەزدان کاتی داهێناوە، واتە پێش ئەوە هیچ کاتێک بوونی نییە، چونکە خودا لە دەرەوەی کاتە. هەروەها باس لە چۆنێتی کات دەکات و شێوازی تێگەیشتنی خۆی لەو بارەیەوە شیدەکاتەوە. لەو پەڕتووکەدا دەڵێت: (ئەگەر کەس لێم نەپرسێت کات چییە دەزانم چییە، بەڵام ئەگەر لێم بپرسن دەڵێم نازانم.) مەبەستیش لێرە ئاڵۆزی تێگەیشتنە لە کات. بەڵام سان ئۆگوستا دەڵێت: (ئەوەندە دەزانم کە ئەگەر هیچ ڕووی نەدابێ ئەوە ڕابردوومان نییە، ئەگەر هیچیش ڕوو نەدات ئەوە داهاتوومان نابێت.) کاتێ ئەوەش دەڵێ، ئەمەی بۆ زیاد دەکات: (ئێمە بوونەوەرێکین مەحکومین بە کات.) بەوپێیە، کات ئەوەیە کە لەگەڵ داهێنانی گەردوون، لە بڕوایەکی ئینجیلەوە بۆ چرکەی دروستکردنی گەردوون، دەرکەوتووە. بەو واتایەش، لەلای سان ئۆگوستا هیچ کاتێک پێش چرکەی خەڵقبوون بوونی نییە. لە ڕاستیشدا کات تەنیا ئەوەیە وا لە ئێستادا تێیدا دەژین، ڕابردوو بوونی نییە، چونکە هەڵەیە و لەناو ئێستادا ئامادەیە، ئەم ئامادەبوونەش بە نێوەندی هۆش و تەنیا بە شێوەی یادەوەری دێتەوە پێشێ. داهاتووش هەر بوونی نییە، ئەوەنەبێت کە وا لە ئێستادایە و تەنیا هیوا و لە ڕێی خەیاڵەوە بیری لێ دەکەیەوە، یاخود تیشکی دەخەینە سەر. بەو جۆرە هەرچی تێیدا دەژین هەر لە ئێستادا تیای دەژین. خودی داهاتوو، کاتێ ئەویش دەبێتەوە بە چەمکی ئێستا، کەواتە ڕابردووە، تەواو بووە و بوونی نەما و داهاتوو هێشتا نەهاتووە بۆ ئەوەی بژین. ئیتر چی دەمێنێتەوە؟ هەر (ئێستا) دەمێنێتەوە کە وا تێیدا دەژین. بۆیە سان ئۆگوستا نموونەی یادەوەریی کاتی منداڵی خۆی دەهێنێتەوە و جەغت لەسەر ئەوە دەکات کە ئەو یادەوەرییانەی سەردەمی منداڵیی کاتێ بیری لێ دەکاتەوە واتە بە نێوەدی هۆش دەیهێنێتەوە ناو قوڵایی ئێستا. بەڵام، ئەم (ئێستا)یەش دیسان لە خودی خۆیدا بوونی نییە، چونکە لە ناوی دەژین، چرکەکانی ناگیرترێن، لە هەمان ئەو ساتەی ڕووداوەکانی دەردەکەون، دێنە بەرهەم، هەر خێرا دەبنەوە بە ڕابردوو. لەبەرئەوەی چرکەکانیشی ناگیرێن ئیدی یەکسەر بە ڕابردووەوە گرێی دەدەین. لە ئاکامدا ئەگەر ڕابردوو و داهاتوو بوونیان نەبێت، واتە ئێستایش هەر بوونی نییە. ئەمەش کێشەیەکی وەبەرچاوە، چونکە وامان لێ دەکات بیرکەینەوە لەوەی خودی کات بوونی نییە! لە کاتێکدا لەناو ژیانی ڕۆژانەماندا هەموو چرکەکانی دەژین.
بۆ ئەوەی کۆنسێپتی فەیلەسوفی فەرەنسی (بێرگسن) BERGSON لە بارەی کاتەوە تێبگەین، بۆچوونی ئەویش دەخەینەڕوو.
بێرگسن فەیلەسووفێکی فەڕەنسییە، لە ساڵی 1859 لە پاریس لەدایکبووە و هەر لە هەمان شار لە ساڵی 1941 کۆچی دوایی کردووە. لە ساڵی 1914 بە ئەندامی ئاکادێمی فەڕەنسی هەڵبژێردرا و لە ساڵی 1927 خەڵاتی نۆبلی بواری ئەدەبی پێ بەخشراوە. گرنگترین پەڕتووکی بەناونیشانی “گەشەکردنی داهێنەرانە”یە L’Évolution créatrice.
بێرگسن دوو جۆری کاتی لە یەک جودا کردووەتەوە:
خودی کات
ماوەی کات
بەپێی بیرگسن، کات، کاتێکی فیزیکییە، بە نێوەندی یەکەیەکی پێوەری مەوزوعییە. مەبەست لە کاتێکە کە بە نێوەندی چرکە و خوڵەک و کاتژمێر دەزانین کات چەندە. هەورەها ئەو کاتەی لەلای تۆیە هەمان ئەو کاتەیە کە لەلای منە، خولەک لەلای کەسێک هەمان خولەکە، کاتی دیمانەیەک کە، لە نێوان دوو کەس یان چەند کەسانێک دیاری دەکرێت هەمان ئەو کاتەیە کە بۆ هەموولایەک دیاری کراوە. ئەمە هەمان بۆچوونە سەبارەت بە ساڵ کە بەپێی سووڕانەوەی زەوی بەدەوری خۆر 365 ڕۆژی پێویستە بۆ ئەو سوڕانەوەیە، واتە پەیوەندییەکی فیزیکی لە ئارادایە. بەڵام بێرگسن دوو کێشە دەخاتەڕوو:
یەکێکیان پابەندە بە زنجیرەی وەیەکداچووی چرکەکان لە واقیعدا، ئەمە جیاوازە لەو چرکانەی بەدوایەکدا دەچن کە لە ئامرازی کاتژمێرێکی بەرانبەرمان میلی چرکەکانی بە هەمان خێرایی نین. بەم واتایەش، کات ئەوە نییە کە بەهۆی سوڕانەوەی میلەکە لە نێوان چرکەیەک و چرکەکەی تردا دەژمێردرێ، بەڵکوو بەوەی چی لەو بەینەدا (مەودای نێوان یەکەم چرکە هەتا گەیشتن بە دووهەم چرکە) ڕوویدا. لێرەشدا مەبەست لە خودی جوڵەیە کە لەو مەودایەدا ڕوویدا. ئەم کێشەیە قورسترە کاتێ میلی چرکەی کاتژمێری دیوارێک بەردەوام دەسووڕێتەوە. بێرگسن سەربارەت بەمە دەڵێ، وا هەست دەکەی کە کات بەخێرایی دەڕوات، بەڵام لە ڕاستیدا وا نییە، ئەوە وەک ئەوەیە خودی کات لە سرووشتی ڕاستی داماڵیت و وا تێبگەیت کە کاتی نێوان دوو چرکە وەستاوە. لە ڕاستیشدا کات بەردەوامە و ڕەوتی ناوەستێ، بەدەر لەوەی ئێمە چۆنی دەبینین. بێرگسن وای دەبینێ کە مرۆڤ ڕاستی بەشبەش دەکات بۆ ئەوەی بتوانێ لێی تێبگات. و ڕەخنە دەگرێت لە هەرچی پەیوەستە بە بۆچوونی (بە ماتماتیککردنی ڕاستی) لە مەودای نێوان ژماردنی چرکەکان و خولەکەکان… و دەڵێ، ئەوە داماڵینی کاتە لەو سرووشتەی هەیەتی، ئەوەش لەگەڵ ڕاستیدا یەک ناگرێتەوە. کێشەکەی تریان بە “نمایشکردنی کاتی فیزیکی” ناو دەبات. ئەم نمایشکردنە لە تاکێکەوە بۆ تاکێکی تر دەگۆڕێ. کاتێکی زاتییە کە لە کاتی مەوزوعی جودای دەکاتەوە. بۆ نموونە دوو کەس تەماشای فیلمێک دەکەن، ئەگەر یەکەمیان فیلمەکەی بەدڵ بوو وا هەست دەکات کە کاتەکەی زوو لێ ڕۆیشت؛ ئەویتریان بەپێچەوانەوە فیلمەکەی بەدڵ نەبوو و وا هەست دەکات کاتەکەی لێ ناڕوات. بەپێی بێرگسن ئەم ماوەیە کاتێکی زاتییە کە لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر دەگۆڕێ. هەموو کەسێک ئەم ئەزموونەی کردووە کە کات هەمان کات نییە لە خۆشی و چیژبینیندا، چونکە هەست بە ڕۆیشتنی ناکەین، تەنانەت بیریشی لێ ناکەینەوە، بەڵام ئەو کاتەی تاقیبی دەکەین و چاومان لەسەر چرکەکان تێدەپەڕن، بێگومان ئەم دوو کاتە یەکن، بەڵام نمایشەکەی و درکپێکردنەکەی لە ڕەوتەکەیدا لە یەکێکەوە بۆ یەکێکی تر جودایە. بۆ بێرگسن (ماوە) پرسێکی درکپێکردنە.
کە دێینەوە سەر باسی ئێستا، ئەوە تەنیا بە نێوەندی یادەوەری و پێگیریی (شوێن پێی) شتێک دێتەوە پێشێ. ئەم یادەوەرییەش بەپێی درککردنمان دەگۆڕێ. لێرەوە، یادەوریی کۆپیکردنی ڕاستی نییە، بەڵکوو نووسینەوەی ڕاستیە. واتە چۆنچۆنی لە ڕووداوێک ڕوانیومانە، درککردنمان بەو ڕووداوە چی لە یادەوریمان جێهێشتووە، چونکە هەمان ئەو ڕووداوە لە یادەوری کەسێکی تر وەکی ئەوەی لەلای کەسەکەی تر هەیە وا نییە. بەو جۆرەش دەکرێ بێنەوە سەر ڕابردوو و بڵێین کە ڕابردوو هەیە، بەڵام لە فۆڕمێکی یادەوەری و پێگیریی شتەکان هەیە. هەورەها لە فۆڕمی مێژوویەک بوونی هەیە. مەبەستیش لەو مێژووە، سەرجەمی ئەو ئەزموونانەی لە ڕابردوودا هەمانبووە و بەرەو ڕاستی ئێستاکێ هێناومانی. بەو شێوەیە، ئێمەش هەموو بەرهەمی مێژوویەکین، دەرئەنجامی ڕابردوویەکین کە زەندەگیمان کردووە. بەو جۆرە دکرێت بشڵێین، کە کات بریتییە لەوەی لە ڕابردوودا پارێزراوە بۆ ئێستا. ئەگەر یادەوریی لەدەست درا، واتە شووناس لەدەست دەدرێ، کەسەکە نازانێ کێیە! تەنیا یادەوریی پارچەکانی ئەو شووناسە وەیەک دەخات، هاوکات دەبێتە تۆویی هۆشیاربوونی کەسێک بە بوونی خۆی و هەڵسەنگاندنی کەسایەتی لەگەڵ کاتدا و گۆڕانکاریەکانی ژیانی. لەبارەی هەمان بیرکردنەوە، ڕای فەیلەسووف (ڤلادیمیر ژانکێلێڤیتش) Vladimir Jankélvitich دەچێتە پاڵ بێرگسن کە “کات خودی جەوهری مرۆڤە” هەروەها فەیلەسوف (ژان-لوی فیێار-باڕۆ)Jean-Louis Vieillard-Baron ڕای خۆی دەخاتە پاڵ ڕای ئەوان کە “مرۆڤ بەدەر لە کات هیچیتر نییە” [1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览473
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری کوردڕاوم - 04-04-2021
挂钩项目: 3
小组: 文章
Publication date: 04-04-2021 (3 年份的)
Publication Type: Born-digital
书: 哲学
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
项目质量: 94%
94%
添加( هومام تاهیر 22-11-2022
本文已被审查并发布( زریان سەرچناری )on23-11-2022
此产品最近更新( ڕۆژگار کەرکووکی ):07-04-2024
URL
此产品已被浏览473
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 523,140
图片 105,817
书籍 19,710
相关文件 98,681
Video 1,420
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
Folders
考古的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 考古的地方 - 广场 - 城堡 考古的地方 - 城市 - 埃尔比勒 传记 - 性别 - 男 传记 - 国 - 库尔德人 传记 - - 南库尔德斯坦 传记 - 人键 - 政治活动家 传记 - 党 - K. D. P. 的地方 - 普罗旺斯 - 北库尔德斯坦 的地方 - 广场 - 城市

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!