图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 519,672
图片 105,126
书籍 19,519
相关文件 97,792
Video 1,415
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
لە بارەی بێدەنگی لاوکۆنەوە
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
لە بارەی بێدەنگی لاوکۆنەوە
文章

لە بارەی بێدەنگی لاوکۆنەوە
文章

$لە بارەی بێدەنگی لاوکۆنەوە$
نووسینی: #دڵشاد حامید دەروێش#
نووسەر و مامۆستای زانکۆ
گریکەکان دوای دە ساڵ گەمارۆ و جەنگ نەیانتوانی بچنە ئەودیو شوراکانی تەڕوادەوە. دواتر بە ڕێنمایی ئۆدیسیۆس Odysseus ئەسپێکی دارینیان چێ کرد و چەند جەنگاوەرێکی خۆشیان تێدا دانا، وایاننیشاندا کە کۆتاییان بە گەمارۆکە هێناوە و بەرەو گریک سەرڕێ کەوتوون. لاوکۆن Laocoön کە کاهینیکی تەڕوادی بوو، لەم هەنگاوە بە گومان بوو، پێی لەسەر ئەوە داگرت کە نابێت بە هیچ جۆرێک متمانە بە گریکەکان بکەن و ئەسپە دارینەکە بهێننە نێو شارەکەیانەوە. ئەمە خودا پۆسایدۆنی Poseidon جاڕس و توڕە کرد، دەستبەجێ ماری دەریای بۆ لەنێوبردنی خۆی و دوو کوڕەکەی نارد. بە گوێرەی گیڕانەوەیەکی دیکە، هۆکاری کوشتنی لاوکۆن ئەوە بووە لە نێو پەرستگەی پۆسایدۆندا سێکسی لەتەک ژنەکەیدا کردبوو.
گێڕانەوەکان هەرچۆنێک بن، ئەگەر تەماشای پەیکەری لاوکۆن و کوڕەکانی Laocoön and His Sons یاخود لاوکۆنەکان Laocoön Group بکەین، دەبینین هەرچەندە لە دیمەنێکی سامناک و ئازاراویدا دوو ماری زەبەلاح لە لاوکۆن و دوو نەوەکەی ئاڵاون، کەچی لاوکۆن هاوار ناکات. ئەم بێدەنگییە سەرنجی گەلێک ژیریی گەورەی بۆ خۆی کەمەندکێش کردووە، هەر بۆیە ڕستێک لێکدانەوە و ڕاڤەی لە بارەوە هەن. سەرەتا یوهان یواخیم فینکلمان Johann Joachim Winckelmann تەفسیرێکی فەلسەفی و تاڕادەیەکیش سایکۆلۆگیمان پیشکەش دەکات، ئەو هاوارنەکردنی لاوکۆن بە تێگە و چەمک و بنەواشە ڕەواقییەکانیان یانژی ستۆیسیزمەکانەوە Stoicism گرێدەدات. لە دیدی فنکلمانەوە، لاوکۆن خاوەن ڕۆحێکی مەزنە، ئەم ڕۆحە مەزنە ئازارەکانی پوشبەسەر و پەردەپۆش دەکات و لە نێو خۆیدا دەیانهێڵێتەوە، چوونکە هاوارکردن لە تەک ڕەواقیبوونیدا نایەتەوە. لەپاڵ ئەمدا، لیسینگ Lessing لە ڕوانگەیەکی ئێستاتیکییانەوە بانگەشەی ئەوەی دەکرد کە جوانی- هەڵبەت لە سۆنگەی ئەو واتایەوە کە ئەم وشەیە لەو سەروبەندەدا لە هەناویگرتووە- لە تەک هاواردا نەساز و نەگونجاوە، ناکرێت پێکەوە لە کارێکی هونەریدا کۆبکرێنەوە و بخرێنە پاڵ یەکتری. سەرباری ئەم ئارگومێنتە، لەو باوەڕەشدابوو کە کاری هونەرمەند بریتیی نییە لە بە ئەبەدیکردن و جێگیرکردنی چرکەساتە ڕەوتەنی و ڕاگوزەرەکان. هەر لەم بەستێنەدا، هیرت Hirt لە دەلاقەیەکی فیسیۆلۆگییانەوە پێیوایە لاوکۆن بەهۆی جەڵتەی سییەکانەوە نەیتوانیوە هاواربکات. لە کۆتاییدا کارل لودویج فیرنو Karl Ludwig Fernow بە جۆرێک لە جۆرەکان سەرجەمی ئەم بۆچوونانە هەڵدەگرێتەوە و کۆیاندەکاتەوە، وەلێ شتێکی تازەمان پێناڵێت و لە ئەنجامگیرییەکی نوێدا شکست دەهێنێت.
بە تێپەڕین بە نێو چەندان فیگۆری دیکەدا دەگەینە فیلۆسۆفی ئەڵمانی ئارسەر شۆپنهاوەر Arthur Schopenhauer، بە بڕوای من لە تەک ویدا ئێمە لە بەردەم دەستپێکردنەوەیەکی ڕادیکاڵانەداین بۆ قسەکردنەوە لەسەر بێدەنگی و هاوارنەکردنی لاوکۆن. بەوەی نیگاکانی بۆ جێیەکی دیکە پەلکێش کرد. ئەم پچڕان و گواستنەوەیەش بەوە ڕوویدا کە شۆپنهاوەر لە ڕێگەی بەگیروگرفتکردنی خودی پەیکەرسازییەوە لە پەیوەندیدا بەو پنت و ڕووبەر و مەودایەی کە ئەم هونەرە بە دروستی دەتوانێت گوزارستی لێبکات، ویستی پەی بە ڕازی بێدەنگی لاوکۆنەکان ببات.
کەواتە ئەوەی لە ئیشکردنی ئێستاتیکییانەی شۆپنهاوەردا بۆ ئێمە گرنگ و بایەخدارە، مکوڕبوون و پێداگیری و جەختکردنەوەکانێتی لەسەر سنوورداری تواناکانی پەیکەرسازی. ئەو بڕوای وابوو بەراورد بە هەندێک هونەری دیکە، پەیکەرسازی توانستی گوزارشتکردنی هەست و سۆزەکانی نییە، هەر بۆ نموونە پەیکەرساز ناتوانێت و تاوەکو ڕادەیەکی زۆریش ئاستەمە وێنای ژنێکمان بداتێ کە بەکوڵ دەگری. هەر ئەو کارەی کە وێنەکێشێک بە ڕەنگ و پێدانی شێوەیەکی تایبەت بە چاو و برۆ …. هتد، زۆر بە باشی دەتوانێت بیکات. ئەم دەستکورتییەی پەیکەسازیش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە بە پێچەوانەی وێنەکێشانەوە، لە پەیکەرسازیدا ڕەنگ ئارایی و ئامادەگییەکی ئەوتۆی نییە. لەمەش بترازێت، ئێمە لە هونەری پەیکەرسازیدا سەروکارمان لەتەک ماددەیەکی ڕەقدایە کە بەردەوام جۆرێک لە شێوەگیری و قاڵببەندی و دەقگرتن بەسەر پەیکەرسازدا دەسەپێنێت.
جگە لە هەست و سۆز، دەنگیش بە هەمانشێوە دەکەوێتە ئەودیو تواناکانی پەیکەرسازییەوە، لێرەوە شۆپنهاوەر لە پەڕتووکەکەیدا The world as will and representation لە سەر پرسی بێدەنگی و هاوارنەکردنی لاوکۆن دەگیرسێتەوە. ئەم فیلۆسۆفە وایدەبینێت ئەو بیرمەندانەی لە سەرەوە ڕیزمان کردن زۆر دوور ڕۆیشتوون، بە جۆرێک وەک ئەو کەسەیان لێهاتووە کە چاویلکەکەی لە چاودایە و بێئۆقرەش بەدوایدا دەگەڕێت. پێیوایە وەڵام و ڕاڤەی دروستی هاوارنەکردن و بێدەنگی لاوکۆن هیچ کام لەوانە نین کە هێمامان بۆکردن، بەڵکوو زۆر بە سادەیی ئەوەیە کە پەیکەر بە سرووشتی خۆی هاوار ناکات. هەربۆیە لە پەیکەری لاوکۆن و کوڕەکانیدا لە بری هاوار، جوڵە و هەندێک ڕەچاوکاری دیکە گوزارشت لەو ئازارە دەکەن کە ئەم سێ فیگۆرە دەیچێژن. بە پێچەوانەی پەیکەرسازییەوە، شیعر بە قەولی شۆپنهاوەر پانتاییەکی هونەری لەبار و لواو و گونجاوە بۆ هاوارکردن، هەر ئەمەشە ڕاز و نهێنی هاوارنەکردنی لاوکۆن لە لای پۆلیدۆروسی Polydorus پەیکەرساز و هاوارکردنی هەمان کاراکتەر لە کن ڤرجیلی Virgil شاعیر. [1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览425
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی کوردڕاوم - 18-07-2021
挂钩项目: 2
小组: 文章
Publication date: 18-07-2021 (3 年份的)
Publication Type: Born-digital
书: 哲学
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
项目质量: 94%
94%
添加( هومام تاهیر 23-11-2022
本文已被审查并发布( زریان سەرچناری )on25-11-2022
此产品最近更新( ڕۆژگار کەرکووکی ):06-04-2024
URL
此产品已被浏览425
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 519,672
图片 105,126
书籍 19,519
相关文件 97,792
Video 1,415
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
Folders
传记 - 性别 - 男 传记 - 国 - 库尔德人 的地方 - 普罗旺斯 - 北库尔德斯坦 的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 图像和说明 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 考古的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 传记 - 人键 - 政治活动家 的地方 - 广场 - 城市 考古的地方 - 广场 - 城堡 的地方 - 城市 - 埃尔比勒

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!