باخی سڕی
بەرگی دڕی
دەستەکۆڵەی سارد و سڕی
مەبەست لە هاتنی وەرزی زستانە، باخی سڕی، واتە: کاتێک وەرزی زستان دێت، گەڵای دار دەوەرێ، بەرگی دڕی، مەبەست لە ساردیی و کڕێوەی زستانە، دەستەکۆلەی سارد و سڕی، واتە: زستان وەرزێکی بەسەرما و سۆڵەیە و هەموو شتێک دەیبەستێ. وەڵام (زستان) .[1]