图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 519,699
图片 105,144
书籍 19,530
相关文件 97,822
Video 1,415
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
بەگریان ڕاوت دەکەم
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
بەگریان ڕاوت دەکەم
文章

بەگریان ڕاوت دەکەم
文章

$بەگریان ڕاوت دەکەم$
نووسینی: چۆڵی فایەق
$دیوە سەلەفییەتەکەی شیعیزم$
ڕەنگە بۆ خوێنەر کۆوەکردنی ناوی شیعیزم و سەلەفیزم پێکڕا مایەی سەرسوڕمان بێت، بەوەی چۆن دەبێت دوو ڕەوتی تەواو هاودژی یەکتر دەستەملانێ بکەن و ئاوێتەی یەک بکرێن! ئەم حەپەسانە لەجێی خۆیەتی، ئەگەر بێتو ئێمە هەریەک لە شیعیزم و سەلەفیزم تەنیا لە بازنە فیقهی و مەزهەبە شەرعییەکەوە قەتیس بکەین، بەڵام وەکچۆن سەلەفیزم تەنیا بریتی نییە لە مەزهەبێکی فیقهیی شەرعی، بەڵکە مێنتەلێتی و ڕێبازێکی بیرکردنەوەیە؛ بەهەمان شێوەش شیعیزم بەتەنێ مەزهەبێکی فیقهیی شەرعی نییه، بەڵکوو ڕەوتێکی سیاسی و شێوازێکی دونیابینی و ڕێبازێکی ئیدیۆلۆژییە.
سوننە و شیعە خودان دوو باڵ و ئاڕاستەن، باڵێکی فیقهی و باوەڕی، باڵێکی ئیدیۆلۆژی و سیاسی. پێویستمان بەو پۆلینکردنە دەبێت، تا دووچاری شیکاریی نابابەتیانە و ململانێی مەزەبی و ڕاسیزمی دینی نەبین. سوننە و شیعە ئەگەر لە باری عەقیدە و فیقﮪەوە جودان و یەک ناگرنەوە، ئەوا لە مێنتەلێتیی سەلەفییانەدا تەبا و کۆکن. ئەگەر شیعیێتی مەزهەبێکی فیقهی بێت، ئەوا [شیعیزم- شیعیێتیی سیاسی] بەتەنێ مەزهەبێکی فیقهی نییە، بەڵکوو لە مێژوو و ئێستەشدا ڕەوتێکی ئیدیۆلۆژی و بزاوێکی سیاسییە. چۆن سوننیێتی کە ڕەوتێکی فیقهییە، بەڵام “سوننیزم” ڕەوتێکی ئیدیۆلۆژی و سیاسییە و وا بۆ دووسەت و ئەوەندە ساڵە دەچێت وەهابیزم و ئیخوانیزم نوێنەرێتی دەکات، شیعیزمیش بەهەمان شێوە باڵی سیاسی شیعێتییە و لە چەرخی ئێستەدا شیعیزمی- فارسی نوێنەریی دەکات.
دەبێت هێڵی سیاسی و هێڵە میللییەکانی مەزهەبەکان تێکەڵ نەکرێن، پێکەوەژیان و تۆلێرانس دڵخواز و داواکاریی هاوبەشی مرۆی سوننی و شیعیی میللییە، دواجار هەر ئەم موسڵمانە میللییانەش نمایشی ئیسلامێکی شەعبی دەکەن، کە کەمگرفترین جۆری ئایینداران، جا چ لەنێو شیعەدا بێت، گ لەنێو سوننەش. بەڵام سوننیزم و شیعیزم کە دەبن بە ئایدیۆلۆژیا و دوو ڕێبازی سیاسی، دەبن بە داینەمۆی شاراوەی هەڵگیرسانی شەڕی نێوەخۆ و قڕکردنی مەزەبیی یەکتر، مەزهەبەکان لێرەدا دین لە ڕۆڵی خۆی دەهێننە خوار و دەیکەن بە دیسپلینی سیاسی و قەیدوکۆتی فەرهەنگی بۆ ژیان.
$شیعیزم و تەبشیر$
شیعیزم مۆرکێکی “تەبشیری” وەرگرتووە و بناغە سەرەکییەکانی بیروباوەڕ و دونیابینیی مەزهەبەکەی بە دەوروبەری خۆیدا پەخش و وەشان دەکات. مەزهەبێک نییە تەنیا بە پارێزگاریکردنی لە قەوارە و چوارچێوەی خۆی واز بهێنێت، بەڵکە هەردەم لەبیری فراوانکردنی بازنەی ڕێباز و ژمارەی پێڕەویکاران و درێژکردنەوەی جوگرافیاکەیەتی و پەلامار دەدات.
شیعیزم لەوێدا تەواو سەلەفییانەیە، کاتێ هەموو سەروەتە ئابووری و میدیایی و بوارەکانی دیکەشی، لەپێناو بەشیعەکردنی ئەویتردا دەخاتە گەڕ. بەر لە تەنگەژەی سیاسیی سووریا لە چەندان ناوچە (وەک دانیشتوانی دێرەزوور دەگێڕنەوە) شیعیزم حسێنییەیان دەکردەوە و هانی گەنجەکانیان دەدا هەفتانە لە کاتی دیاریکراودا لە ڕێوڕەسمی سرووتە دینییەکانیان ئامادە بن، لەبەرانبەردا یارمەتیی بژێوی و پارەوپوولیان پێ دەدان. ئەمە وەک ڕەفتاری هەندێ لە شێخە سەلەفییەکانی خەلیج وێنا دەکرێت، وەختێ لە بیابانەکانی ئەفریقاوە بە مەرجی بوون بە سەلەفی یارمەتی و کۆمەکیان بەسەر هەژار و نەداراندا دابەش دەکرد. لە ناخ و قووڵایی ئەو پڕۆسەیەش، ڕەوتاری کریستیانێتیی ئامادەیە. ئەوەی کە چەند سەت ساڵێکە ڕەوتی وەهابیزم و ئیخوانیزم و شیعیزم لە تەبشیری مەزەبی و پەرەدان بە وەعز لە ڕۆژەڵات بەرپایان کردووە، کتومت شوێنکەوتەیی مێنتەلێتی و ڕەوتاری مەزەبە مەسحییەکانی ئەوروپایە لەپێش مۆدێنرێتەدا. شیعیزیم سەرەڕای تەبشیری مەزەبی، تەبشیری نەتەوەپەرستیشی تێخزاندووە. شیوەن و گریان و خۆڕنینی سرووتە مەزەبییەکانیان، بە گوتەی سەید حسێن نەسر بێت، ئەوا حەنینێکی فارسیانەیە بۆ ڕابردوو و ئەو گەلە لە ڕێی خەمۆکیی شیعیزمیانەوە دووبارە تەجەللایان کردووەتەوە.
$شیعیزم و پڕاگماتیکیێتی$
شیعیزم لەپێناو بەشیعەکردنی ئەویتردا پێڕەوی لە سیاسەت و ڕێبازی پڕاگماتی (Pragmatics) دەکات، بۆ ئەو گرنگ نییە بەرانبەرەکەی کێیە و چۆنە، گرنگ ئەوەیە دواجار بۆ ڕەوتی مەزەبەکەی سوودی لێ بکەوێتەوە. شیعیزم بەگشتی و شیعیزمی- فارسی بەتایبەت، ڕێک لەسەر ئەم ڕێچکەیە سیاسەتی دین و دونیایی خۆی بەڕێوە دەبات، هەر بۆیەش جێی تاسان نییە کاتێ دژ بە شیعەکانی ئازەربایجان یارمەتی ئەرمەنستانی- کریستیان دەدات. ئەوەش جێی واقوڕمان نابێت کە بۆ هێنانەوەدی ئێمپڕاتۆرییەتی فارسیانەیشیعیزم و تۆکمەکردنی پایەکانی مەزەب و کولتووری خۆی لە ئێڕاق و سوریە، ببێت بە هاوپەیمانی چەندان حیزب و ڕەوتی نادینی و ئیلحادی، هەروەتر سەپۆرتی ماددی سەتان نووسەر و جۆڕناڵستی دژەدین یان نادینی و سیکۆلار بکات، تەنیا لەپێناو گەیشتن بە ئامانجی باڵای مەزهەب. شیعیزمی سەلەفییانە توانیویەتی لەڕێی دەزگەی سیخوڕی و نەرمەهێزەوە سەرەتا هێرشی فەرهەنگی بەرپا بکات، تا دواتر بۆ تەبشیرێکی سەرانسەریانە بەردەمی خۆی خۆش بکات و لە پڕۆسەی داگیرکاریی فەرهەنگی (الغزو الثقافي)دا بە ئاکامی خۆی بگات. لەنێو عەرەبی ئێڕاق گوتەیەکی باو هەیە کە دەگوترێت: [شیعە بە شیوعیێتیش واز لە شیعێتی ناهێنێت].
$شیعیزم و کردەی خۆکوژی$
بەگوێرەی سەرچاوە باوەڕپێکراوەکان مێژووی کردەی خۆکوژی و خۆتەقاندنەوە لەنێو خەڵکی مەدەنیدا “العملیات الاستشهادیة” بۆ شیعیزم دەگەڕێتەوە نەک سوننیزم وەک ئەوەی لەنێو زۆرینەی چاودێران و ڕەخنەگرانی ئایینییدا بووە بە باوەڕ و فاکت. کردە خۆکوژییەکان لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا لە دەسپێکی هەشتاکاندا دەستی پێ کرد، لەنێوان ساڵانی 1981 تا 2015 بەگوێرەی توێژینەوەکان (4814) هێرشی خۆکوژی تۆمار کراون کە لە 40 وەڵاتی جوایەز جێبەجێ کراون. ژمارەی قوربانییان لەم نێوانەدا زیاتر لە 45 هەزار هاووڵات بووە.
هەڵبەت لە هەر دەیەیەکی سەتەدا، ڕێژەی کردە خۆکوژییەکان بەرەو سەرووتر چوونە. لە هەشتاکاندا لە ماوەی ساڵێکدا 3 کردەی خۆکوژی بەجێ گەیێنراوە. لە نۆهەتەکاندا بەرزتر بووەتەوە و لە هەر مانگێکدا کردەیەکی خۆکوژی هەبووە. لەنێوان ساڵانی 2001 تا 2003یشدا لە هەر هەفتەیەکدا کردەیەکی خۆکوژی هەبووە. لەنێوان 2003 بۆ 2015یش دەگاتە چڵەپۆپە و لە هەر ڕۆژێکدا کردەیەکی خۆکوژی ڕوویداوە.
هەوەڵین کردەی خۆکوژی لە 30ی ئۆکتۆبەری 1980 بوو کە مێرمنداڵێکی 13 ساڵانەی ئێرانی جێبەجێی کرد، لە کەمەریدا بۆمبی پێچایەوە و دواتر لە باشووری ڕۆژاوای ئێران دەبابەیەکی ئێڕاقیی تەقاندەوە. هەر لە کۆتایی ئەوساڵەدا سەفارەتی ئێڕاقی لە لوبنان لە هێرشێکی خۆکوژیدا بە ئۆتۆمبێل، لەگەڵ زەوی تەخت کرا. دواتر لە 1983 یەکێک لە گەورەترین کردە خۆکوژییەکان جێەبەجێ کرا، دوو بارهەڵگر و ئامانەی پڕ لە چەکوتفاقی هێزی وشکانیی ئەمریکایی و فەرەنسایی کرانە ئامانج و 299 سەرباز لە و هێرشە خۆکوژییەدا کوژران.
دەستپێکی ئەم نەریتە جیهادییە خۆکوژییە لە موسوڵمانە شیعەکانی لوبنان دەبینرێت، دواتر بە سایەی “حزب اللە” زێتر بڕەوی پێ دەدرێت و دواجار گرۆ جیهادییەکانی فەلەستینیش دەکەونە ژێر کاریگەریی ئەم تاکتیکەوە، شیعیزمی ئێرانیش [گرووپی هەمیشەیی فیدایی خۆکوژ] دادەمەزرێنێ و لە شەڕی نێوان ئێڕاق و ئێرانیش، خۆکوژەکانی بەکاردێنیت. بۆ سەردەمانی زووش بگەڕێیتەوە، فیدایی لەنێو ئیسماعیلییەکانیشدا هەبوون، کە گرۆهێکی شیعیزمی باتینیانەی سیاسی بوون.
ئینجا درەنگتر لەنێو سوننیزم و ڕەوتی “سەلەفییەتی جیهادیی سوننە”دا لەسەر دەستی شێخ عەبدوڵڵا عەزام تێز بۆ خۆکوژی دادەنرێت. عەززام لە پەڕتووکەکانی نموونەی “اتحاف العباد بفضائل الجهاد” دێت 27 سوودی خوڕافیانەی خۆکوژی و خۆتەقاندنەوە لەنێو ئەدەبیاتی دینییدا دەخاتە بەرچاوی موجاهیدان، عەرەبە ئەفغانییەکانیش توندڕۆیانەتر ئەو درەختەیان پەروەردە کرد.
چۆن لەنێو سوننەدا سەلەفیزم هەیە، لەنێو شیعیزمیشدا هەمان ڕەوتی سەلەفیزم بەشێوەیەکی کارا هەیە. بەڵام هەمیشە لێزان و وردانەتر خۆی خزاندووەتە نێو کەلێنە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکانەوە، وەک سەلەفیزمی سوننی ڕەق و زەق نەبووە. لە زۆر دۆخدا سەلەفیزمی سووننی و سەلەفیزمی شیعی، کۆمەکی یەکتر دەکەن، پشتیوان و هاوکاری یەکتر دەبن لەبەرانبەر ئەو گوتارانەی لە یەک ئاستدا ڕەخنە لە هەردووکیان دەگرن، بەتایبەت گوتاری ئایینییانەی کورد. ژمارەی ئەو مەلا و دیندارانەی کورد کەم نین، کە بە پیلان و هەرەوەزیی سەلەفیزمی شیعی و سووننی تیرۆر کراون و کوژراون. [1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览436
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری کوردڕاوم -07-12-2021
挂钩项目: 1
日期与活动
小组: 文章
Publication date: 07-12-2021 (3 年份的)
Publication Type: Born-digital
书: 哲学
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
项目质量: 94%
94%
添加( هومام تاهیر 24-11-2022
本文已被审查并发布( زریان سەرچناری )on25-11-2022
此产品最近更新( ڕۆژگار کەرکووکی ):04-04-2024
URL
此产品已被浏览436
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 519,699
图片 105,144
书籍 19,530
相关文件 97,822
Video 1,415
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
Folders
传记 - 性别 - 男 传记 - 国 - 库尔德人 的地方 - 普罗旺斯 - 北库尔德斯坦 的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 图像和说明 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 考古的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 传记 - 人键 - 政治活动家 的地方 - 广场 - 城市 考古的地方 - 广场 - 城堡 的地方 - 城市 - 埃尔比勒

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!