بە چاران دەخشێ
بە دووان دەڕوا
بە سێیان دەلەنگێ
مەبەست لە قۆناغەکانی تەمەنی مرۆڤە، بە چاران دەخشێ، مەبەست لە قۆناغی منداڵییە کە منداڵ لەسەر چوارپەل دەڕوات، بە دووان دەڕوا، مەبەست لە قۆناغی پێگرتنی مرۆڤە کە لەسەر دوو قاچ دەڕوات، بە سێیان دەلەنگێ، مەبەست لە قۆناغی پیربوونی مرۆڤە کە بە دوو قاچ و گۆچانێک دەڕوات. وەڵام (قۆناغی تەمەنی مرۆڤ) . [1]