بە ئاسن لێیدەی، لە خۆڵ دەریهێنییە دەرێ، ژن لێیدەنێ.
مەبەست لە کنگر کردنە، بە ئاسن لێیدەی، مەبەست لەو بێڵۆچکە بچووکەیە کە کلکێکی داری درێژی هەیە بۆ کنگر دەرهێنان لە زەوی بەکاردێت، لە خۆڵ دەریهێنییە دەرێ، مەبەست لە دەرهێنانی کنگرە لە زەوی، ژن لێیدنێ، واتە: کنگر لە زەوی دەردەهێنرێ و ژن لە ماڵدا وەک خۆراک دەیکاتە چێشت. وەڵام (کنگر) . [1]