بە هەموو شوێنێکتا دەبات
هیچ مەسرەفت لێناکات
مەبەستی مەتەڵەکە خەون و خەیاڵە، لەناو دنیای تایبەتیی هەر مرۆڤێکدا، دەروازەیەکی تایبەت هەیە دەچێتە ناو دنیای خەیاڵاتەوە، مرۆڤ لەو دنیا تایبەتەدا خاوەنی هەموو شتێکە تەنیا خۆی سەروەرە، بە هەموو شوێنێکتا دەبات، مەبەست لە دنیان خەیاڵاتە، هیچ مەسرەفت پێناکا، مەبەست لەوەیە کە گەشتەکانی ناو خەیاڵ، تێچووی نییە. وەڵام (خەون و خەیاڵ) .[1]